وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

درەنگ بخەوی، زوو دەمری

لەلایەن سەروەر سالار 16/4/2018
ژیانی مۆدێرن بە شەوبێداریی جیادەکرێتەوە..وێنە: وەرگیراوە
ژیانی مۆدێرن بە شەوبێداریی جیادەکرێتەوە..وێنە: وەرگیراوە


رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی دەریخستووە ئەو کەسانەی شەوانە درەنگ دەخەون و ناتوانن بەیانیان زوو لە خەو رابن، بەراورد بەوانەی زوو دەخەون و زوو لەخەوهەڵدەستن، بە تێکڕا زۆرتر تووشی نەخۆشیی درێژخایەن دەبن و زووتریش دەمرن.


توێژینەوەکە، کە بە هاوئاهەنگیی هەردوو زانکۆی فێنبێرگ لە کالیفۆرنیا (ئەمریکا) و سوریی لە بەریتانیا ئەنجامدراوە، روونیکردووەتەوە کە ژمارەیەکی بەرچاوی خەڵکی ئێستا جگە لە ژەمی سەرەکیی ئێوارە، شەوان لەکاتی مانەوەیاندا بە بێداریی پەنا دەبەنەبەر شیرینی و سووکەژەم و کحول و جگەرە و جۆرەها نەریتی نادروستی دیکەی وەک دانیشتن بەدیار شاشەوە.

پێشووتر توێژینەوە هەبوون دەریانخستووە شەوبێداریی ئەگەری تووشبوون بە قەڵەوی، بەرزەپەستانی خوێن، شەکرە و جۆرەها گرفتی دەروونی زیاددەکات.

توێژینەوە نوێیەکەش پشتی بەستووە بە داتای وەرگیراو لە زیاتر لە 433 هەزار کەس کە تەمەنیان لەنێوان 38 ساڵ تاکو 73 ساڵان بووە.

توێژەران بۆیان دەرکەوت ئەگەری تووشبوونی شەوبێداران بە شەکرە بە راددەی 30% زیاددەکات، هەروەک توشبوون بە نەخۆشییەکانی گەدە و کۆئەندامی هەرس بە راددەی 23% و کۆئەندامی هەناسە بە راددەی 22% زیاددەکات و ئەگەری مردنیش بە راددەی 10% زیاددەکات.

هەروەک تێبینیکرا لە شەوبێداراندا گرفتی دەروونیی زیاترە بەراورد بە کەسانی دیکە کە شەوانە زوو دەخەون.


1586 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| دوێنێ کاژێر 11:33 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.454 seconds