وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

کەمتر لە 10%ی دەرمانخانە و نۆرینگەکانی سۆران پابەندی رێنماییەکانن

لەلایەن بەختیار قادر 17/2/2017
...

 رووداو-سۆران

له‌ سنوری سۆران له‌ كۆی 154 نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه‌ كه‌متر له‌ ده‌ دانەیان ره‌چاوی مه‌رج و رێنمایه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ حكومه‌ت بریاری داخستنی به‌شێكیانی دا، كه‌چی به‌ بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌ت و دووباره‌ ده‌ستیان به‌كار كردووەته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌ سنوری سۆران به‌شێك له‌و  ده‌رمانان و پێداویستییە پزیشکییانەی رۆژانه‌ به‌ نه‌خۆشه‌كان ده‌درێن، به‌ شێوه‌ی قاچاخ له‌ سنووره‌كانی باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هاورده‌ ده‌كرێن.

به‌شێك له‌ نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانه‌كانی سۆران به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ رێنمایه‌ ته‌ندروستییه‌كان داخران، به‌شێكیشیان وێرای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن، ئاماده‌ نین كاره‌كانیان رابگرن.

قه‌سیم برادۆستی، به‌رپرسی به‌شی چاودێری ته‌ندروستی سۆران، دەڵێ "نۆرینگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كه‌من ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی ره‌چاویان كردوون، بۆیه‌ ئێمه‌ وه‌ك قۆناخی یه‌كه‌م 15 ده‌رمانخانه‌ و نۆرینگه‌مان داخستوون، به‌ڵام كلیلێكیان داوه‌ته‌ ئێمه‌ و یه‌كێكیشیان لای خۆیان بووه‌ و دووباره‌ دووكانه‌كانیان كردووەته‌وه‌"

له‌و ده‌ڤه‌ره‌ 154 نۆرینگه‌و 4 ده‌رمانخانه‌ هه‌ن، كه‌متر له‌ 10 دانەیان ته‌واوی مه‌رجه‌كانیان ره‌چاو كردووه‌، ئه‌وانی دیكه‌ به‌ده‌ر له‌ رێنماییه‌كان كارده‌كه‌ن.

سه‌پان قادر، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی لقی سۆرانی سه‌ندیكای كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، دەڵێ "ئێمه‌ ته‌نیا ده‌توانین مۆڵه‌تی كاركردن بده‌ین و له‌ ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونیشی رووبه‌رووی سزای سه‌رنجڕاكیشان و   سزای ماددی ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی داخستنی كاری ئێمه‌ نییه‌.

مه‌رج و رێنمایی زۆر بۆ كردنه‌وه‌ی نۆرینگه‌و ده‌رمانخانه‌ پێویستن، به‌ڵام له‌و سنوره‌ به‌ بڕوانامه‌ی كه‌سێك مۆڵه‌ت وه‌رگیراوه‌ و كه‌سانی دیكه‌ كاره‌كه‌ ده‌كه‌ن.

مینا ته‌ها، به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سۆران، لەو بارەیەوە دەڵێ  "به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆرن ئه‌و نۆرینگه‌ و ده‌رمانخانانه‌ی كه‌ مۆڵه‌ت به‌ ناوی كه‌سێكه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ كه‌ پزیشکی دەرمانسازە و ئه‌و سه‌رقاڵی كارێكی دیكه‌یه‌ و كه‌سانی دیكه‌ی به‌كرێگرتوون بۆ راییكردنی كاروباری نۆرینگه‌كه‌ی.

به‌شیك له‌ ده‌رمان و پێداویستییە پزیشکیییەکان به‌ شێوه‌ی قاچاخ له‌ هه‌ردوو سنوره‌كانی باكور و رۆژهه‌لاتی كوردستان دێنه‌ ئه‌و دیڤه‌ره‌.


نیشانەکردن :
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیامک | 18/06/2018 10:47:44 ص
کاک مولوی ئاگادار بیت کوردوستانیش 20 دولار له هه ر گه شتیاریکی ئیرانی وه ر ده گریت بو هاتنه هه ریمی کوردستان
 ژمارەی گەشتیارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جوتیار هەورامی | 18/06/2018 10:40:04 ص
به راستى خوپيشاندان سيستةمى ناشةرعى و غةربية جگة لة كاولكارى و ويرانكارى و مايةپوچ بوون هيچى ترى لي بةرهةم ناييت
  چیرۆکی یەکێک لەو گەنجانەی بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە دەرعا
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شازاد سیروان | 16/06/2018 08:07:38 م
پێم وا نییە جەنابیشت شارەزای زمان بیت. هەندێ لە بۆچوونەکان تەنیا قسەی بازاڕین و هیچی دی. ئێستا ئەو دەرفەتەم نییە هەموو هەڵەکانتان ڕاست بکەمەوە. دەڵێی...
احمد خسن زێڕۆ | 18/06/2018 08:45:33 ص
ده‌ستخۆش مامۆستای هێژا به‌ڕاستی به‌ نرخ بوو ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ زۆر پێویستن ، ڕاگه‌یاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ كه‌مو كوڕی زۆره‌ كه‌ تا ئێستا وه‌كو...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 2 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
 ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار 6 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار

بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکرا زۆرتر
0.359 seconds