وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

ڤیتامین "دی" تووشبوون بە هەڵامەت کەمدەکاتەوە

لەلایەن سەروەر سالار 17/2/2017
تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین
تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین "دی"

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەڵێ ئەو کەسانەی تەواوکارییە خۆراکییەکانی ڤیتامین "دی" دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە پەتاکانی کۆئەندامی هەناسە کەمدەکات، بە تایبەت هەڵامەت.


توێژینەوەکە لەسەر 11 هەزار کەس لە ناوچە جیاوازەکانی جیهان ئەنجامدراوە و دەریخستووە وەرگرتنی ڤیتامین "دی" یاریدەی پاراستنی جەستە دەدات لە تووشبووم بە پەتاکانی کۆئەندامی هەناسە.

لەو کەسانەی توێژینەوەکەیان لەسەر ئەنجامدرا، دەرکەوت خواردنی ڤیتامین "دی" ئەگەری تووشبوون بە پەتا توندەکانی سییەکان بە راددەی 12% کەمدەکاتەوە، لەو کەسانەش کە ئاستی ئەو ڤیتامینەیان نزمە، خواردنی ڤیتامین "دی" ئەگەری تووشبوون بە پەتاکانی کۆئەندامی هەناسە بە راددەی 50%کەمدەکات.

بەڵام سەرەڕای ئەم سوودەی تەواوکەری خۆراکیی ڤیتامین "دی"، واتای ئەوە نییە خۆبەخۆ و بێ گەڕانەوە بۆ پزیشک بەکاریبهێنی، چونکە بەکارهێنانی زیاد لە پێویستی ئەم ڤیتامینە دەبێتەهۆی ژەهراویبوون و بەرزبوونەوەی ترسناکی کالسیۆم لە خوێندا کە دوور نییە مەترسیی لەسەر تەندروستی و ژیانی کەسەکە دروستبکات.

بۆ ئەوەی بڕی پێویستی ڤیتامین "دی"ت دەستبکەوێ، دەبێ بچیتە بەر تیشکی هەتاو و ماسییە چەورەکان زۆر بخۆی، هەروەها بڕێکی کەمتری ئەو ڤیتامینە لە جگەری مانگا و شیرەمەنییەکان و هێلکەدا هەیە.

توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی (کوین ماری) لە لەندەن و بە سەرپەشتی پرۆفیسۆر ئەدریان مارتینۆ ئەنجامدراوە و لە جۆرناڵی زانستی و بەنێوبانگی "بی ئێم جەی" بڵاوبووەتەوە و پۆرتاڵی دەیلی تەلەگراف ئاماژەیپێکردووە.
نیشانەکردن : ڤیتامین دی
1194 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahoora | 23/11/2017 11:19:19 م
گوران باشتر وایه پروژه و پلانی هبی بو هلوشانوه و راست و دروست بوونی خویی، هلوشینیتوه و دستی هاوکاری بو حکومتی کوردی دریژ بکا و پشت و متمانه یی...
گۆڕان پرۆژەکەی بۆ حکومەتی کاتی بڵاودەکاتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:29 | (1)
ره شید | 23/11/2017 10:05:10 م
نه ته وه یه کگرتوه کان له ژیر هه ژموونی ئه مریکا دایه و سیاسه تی زلهیزه کان وه ک به رژه وه ندیه کانیان عه ینی حه لقه کانی زنجیر به یه ک به ستراونه ته...
یان کوبیش: ئەو هێزانەی هاتنە کەرکووک هێزی فیدراڵی عێراق بوون
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
Rondek Be Dang | 23/11/2017 09:33:18 م
پیڕۆز به‌ت و به‌ هیواێ ژیانه‌ک خۆش بۆ هموو کورده ک و کوردوستانیک و ئه‌وانه‌ی کوردیان و کوردوستانیان خۆش ده‌ۆه‌ت۰
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| دوێنێ کاژێر 05:51 | (2)
Azad Azad | 23/11/2017 06:42:15 م
ته‌نیا ڕێگا بۆ حكومه‌تی كوردستان ئه‌ویش ده‌بێت پارتی بیكات ئیعلانی مقاوه‌مه‌ بكات بۆ ئه‌وه‌ی گۆمه‌كه‌ بشڵقێنێت نه‌ێڵن ئه‌مانه‌ جێی پێی خۆیان قه‌یم...
جەواد یارئەحمەدی | 23/11/2017 08:21:26 م
کاربەدەستانی هەرێم باش دەزانن کە تاکه کەسێکی دەزگای فیدراڵی باوەڕی بەو دەستوورە نیە کە ئەمان هەموو ڕۆژێک پەنای بۆ ئەبەن. دەستوور تەنیا هێزە، لە...
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| دوێنێ کاژێر 08:02 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ماڵێك بۆ ئاشنابوون بە رابردووی سیمبولەكانی مهاباد 4 کاژێر لەمەو بەر |

ماڵێك بۆ ئاشنابوون بە رابردووی سیمبولەكانی مهاباد

گەشتێک بۆ مۆزەخانەی هێمن موكریانی زۆرتر
ئافرەتێكی كەڕولاڵ فڕێدەدرێتە سەر شەقام 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئافرەتێكی كەڕولاڵ فڕێدەدرێتە سەر شەقام

"سووكایەتی پێدەكرێت و ئەشكەنجە دەدرێ" زۆرتر
كوردستان دەبێتە دەوڵەتێكی تینوو؟ 4 کاژێر لەمەو بەر |

كوردستان دەبێتە دەوڵەتێكی تینوو؟

ستراتفۆر: بەنداوەكانی كوردستان ململانێی نێوان زۆرتر
0.437 seconds