وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

چارەسەری سكئێشە چییە؟

لەلایەن سەروەر سالار 17/4/2018
 سرووشتی ئازارەكە، بەردەوامییەكەی و ماوەكەی و كاتی روودانەكەی هەموویان كلیلی دەستنیشانكردن دەدەنە پزیشك
سرووشتی ئازارەكە، بەردەوامییەكەی و ماوەكەی و كاتی روودانەكەی هەموویان كلیلی دەستنیشانكردن دەدەنە پزیشك

رووداو - ئاژانسەكان

لەڕووی توێكارییەوە، سەرەوەی سك بریتییە لە بنەوەی ناوپەنچك و دوا پەراسوو، هەروەها خوارەوەشی بریتییە لە ئێسكی حەوز. مەبەست لە سكئێشە، هەر ئازارێكە كە لە ئەندامانی چوارچێوەی ئەو سنوورەدا هەستی پێدەكرێ. ئەندامە سەرەكییەكانی نێو سك بریتین لە: گەدە، ریخۆڵەباریكە، ریخۆڵە ئەستوورە، جگەر، زراو، سپڵ و پەنكریاس.

سكئێشە لەوانەیە ئازارێكی هێواش و بەردەوام، یان توند و كتوپڕ بێت، كورتخایەن یاخود درێژخایەن بێت. هەندێكجار ئازارەكە بەهۆی هەوكردنە (وەكوو لە ریخۆڵە كوێرە، هەوكردنی زراو و پەنكریاس)، یاخود بەهۆی كشان و گرژبوونی ئەندامێك (وەكوو گیرانی ریخۆڵە، گیرانی جۆگەی زراو بە بەرد و هەڵاوسانی جگەر)، یاخود بڕانی خوێن لە ئەندامێك وەكوو جەڵتەی ریخۆڵە.

هەندێكجاریش بە پشكنین هیچ گرفتێك نابینرێ، كەچی كەسەكە بەدەست ئازاری ناوبەناو و توندەوە دەناڵێنێ (وەكوو لە كۆنیشانەی ریخۆڵەی تووڕەدا كە خەڵكی پێیدەڵێن قۆڵۆن). ئەمەیان لە بڵاوترین هۆكارەكانی سكئێشەیە و زۆر كات بە سكئێشەی نائۆرگانی یان سكئێشەی فرمانی دەناسرێ.

بۆ گەیشتن بە هۆكارەكانی سكئێشە، پزیشكەكان پشت بە چەند رێگایەك دەبەستن، وەكوو جیاكەرەكانی ئازارەكە كە لەزاری نەخۆشەوە گوێیان لێی دەبێ‌. پشكنینی سەر جێگا بۆ دەستنیشانكردنی سەرچاوەی ئازارەكە، پشكنینی تاقیگەیی و وێنەیی و تەنانەت پرۆسەی هەناوبینی. لە حاڵەتی ناچاریشدا دوور نییە پێویست بە كردنەوەی سك بكات بۆ تێگەیشتن لە هۆكاری سكئێشە.

شوێنی ئازارەكە جۆرێك لە ئاماژە دەدات سەبارەت بە هۆكارەكە، بۆ نموونە ئازاری هەوكردنی ریخۆڵەكوێرە زۆربەی  كات لە لای راستی خوارووی سك دەوەستێ، ئازاری گەدە لە بنەوەی كۆڵەی سنگ، ئازاری ریخۆڵە ئەستوورە لە چواردەوری ناوك،  گورچیلە لەسەرووی هەردوو كەلەكە و زراویش سەرووی لای راستی سك، بەڵام نەخۆش تەنیا بە زانینی ئەم شوێنانە ناتوانێ بڕیار بدات و دوابڕیار لای پزیشكە. هەندێكجار ئازاری جەڵتەی خوارووی دڵ لە هەمان شوێنی گەدەدا هەستی پێدەكرێ و كەسەكە بە هەڵەدا دەبات.

هەروەك سرووشتی ئازارەكە، بەردەوامییەكەی و ماوەكەی و كاتی روودانەكەی هەموویان كلیلی دەستنیشانكردن دەدەنە پزیشك.

بەر لەوەی بگەیتە لای پزیشك، ئەم زانیارییانە لەبارەی ئازارەكەتەوە بزانە و لای خۆت تۆماریان بكە:

- كەی دەستیپێكرد؟

- پێشووتر هەمانجۆر ئازارت هەبووە؟

- چەندە جارێك ئازارەكە دێتەوە و دەڕوات؟

- ئازارەكە لە پڕ دێت، یان هێواش هێواش روو لە زیادبوون دەكات؟

- راددەی توندیی ئازارەكە

 - ئازارەكە بەچی باشتر دەبێ؟

- بە چی خراپتر دەبێ؟

- سروشتی ئازارەكە (تیژ، سووك، هاوشێوەی سووتانەوە، هاوشێوەی گوشران و گوشار، وەك ئەوەیە ئامێرێكی تیژی پێدا بچێ)

دەرمانێك نییە بەنێوی دەرمانی سكئێشە، بەڵكوو پزیشك دەبێ بگاتە دەستنیشانكردنی هۆكارەكە و پاشان بنەبڕكردن یان سەركوتكردنی هەر بارێكی نائاسایی كە لەوانەیە بە گۆڕینی شێوازی ژیان بێ، یان پێدانی دەرمان یان نەشتەرگەری، چارەسەر بكرێ‌.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : سكئێشە
903 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری ئیلام داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق دەکات 1 کاژێر لەمەوبەر |

پارێزگاری ئیلام داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی عێراق دەکات

ساڵانە زیاتر لە 4 ملیۆن زیارەتکار لەڕێگەی زۆرتر
ئەم زانیارییانە لەبارەی دڵت دەزانی؟ 2 کاژێر لەمەو بەر |

ئەم زانیارییانە لەبارەی دڵت دەزانی؟

گوێ لە مۆسیقا دەگرێ و حەزی لە پێکەنینە زۆرتر
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار 2 کاژێر لەمەو بەر |

نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار

باوكی كوڕەكە: سوپاسیان دەكەین كە تۆڵەیان زۆرتر
0.328 seconds