وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

زۆرتر لە 3000 کەس بەهۆی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ واز لە جگەرە دەهێنن

لەلایەن نەبەرد حوسێن 17/7/2017
/

رووداو-هەولێر

جگەرە کیشێک بوو  هاوشێوەی کەم بوو... جەوهەر تەمەنی  62 ساڵە و 46 ساڵە بێ دابڕان رۆژانە بەلای کەم سێ پاکەت جگەرەی دەکێشا... شۆفیری تاکسییە و رۆژانە نزیکەی 8 کاژێر کا دەکات... ئێستا لەگەڵ تیکچوونی تەندروستی و بیستنی هەواڵی راگەیاندنی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆی رووداو بریاری وازهێنانی لەجگەرە داوە. 
چەند هەفتەیەکە دوکەڵی ژەهراوی جگەرە نەچووەتە خوێن و سییەکانیەوە... لەگەل ئەوەشدا زۆر ئارامە و جگە لە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی وازهێان لە جگەرە، هەست بەهیچ کاریگەرییەکی نەرێنی لەخۆیدا ناکات... ددانەکانی شاهێدی دەدەن چ جگەرە کێشێک بووە.

جەوهەر سوڵتان دەڵێ "ئێستا زۆر باشم خەوم باشبووە هەناسەدان و خواردنم باش بوون ئەو بەرنامەیەی رووداو کردوویەتی شتێکی زۆر باشە بۆ خەڵکی رووندەکەنەوە کە جگەرە چەند خراپە".

لە 19ی مانگی شەشی ئەمساڵەوە تۆڕی میدیایی رووداو پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆی بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان راگەیاند، ئەو هاونیشتمانییانەی کە بڕیاری وازهێنانیان لە جگەرەکێشان داوە، یان دەیدەن، فۆرمێک پڕ دەکەنەوە و دێنە نێو پێشبڕکێی بردنەوەی خەڵات.

 ژمارەی بەشداربووان لە پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان گەیشتووەتە نزیکەی 3500 کەس، کە دابەشبوون بەسەر بەشەکانی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا.

د. ئاراس برادۆستی، بەڕێوەبەری دێشکی تەندروستی رووداو، دەڵێ " پرۆژەکە زۆر سەرکەوتوو بووە لە باشوری کوردستان هەر لەسلێمانی تاکو دهۆک و هەولێر، لە شارەکانی رۆژئاواو و رۆژهەڵاتی کوردستان، لەئەوروپا و ئەمریکا و زۆر وڵاتی دیکە کوردان بەشدارییان کردووە".

دوایین رۆژی پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ 17ی ئەم مانگە بوو، ئەوانەی خۆیان ناونووسکردووە، لە پشکنینی کۆتایی لیژنەی پزیشکی دەردەچن و دەبنە خاوەنی یەکێک لەو 100 خەڵاتەی کە پرۆژەکە بە سپۆنسەری پەیمانگەی تەکنیکی پایتەخت ئامادەی کردوون.

کۆمێنتەکان

 
Aziz | 18/7/2017
پرۆژەی ئەنتیتۆباکۆ دريز بكريتةوة
muhamad ahmad | 18/7/2017
باشە یانی ئەو پڕۆژە تەواو باشە بۆچی من بەو پڕۆژەیەم نەزانی 😭
Hoshyar rasul ahamad | 18/7/2017
Dasta. Xosh
نیشانەکردن : جگەرە
3020 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| دوێنێ کاژێر 09:58 | (1)
Iman Botani | 18/02/2018 11:21:51 ص
ئینجا پێی رازی دەبن...چ ئیشیکیان بەم و هاوشێوەیان ماوە؟
 سروە عەبدولواحید: هێشتا هەر گۆڕانم
| دوێنێ کاژێر 12:32 | (1)
Dlgash mzuri | 17/02/2018 05:01:31 م
ده ستت خوشى له نوسه ر ده كه م كاك شهريار به راستى زور به توانايه
كەرتی نەوتی عێراق؛ دوور لە ئامانجەكانی
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شێوازی خواردنیش رۆڵی لە قەڵەوی هەیە 12 کاژێر لەمەو بەر |

شێوازی خواردنیش رۆڵی لە قەڵەوی هەیە

تەنیا جۆر و پێکهاتەی خۆراکەکە هۆکار نییە زۆرتر
سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە! 15 کاژێر لەمەو بەر |

سەرکەوتنی قادرمە بۆ گوشاری خوێن باشە!

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟ 16 کاژێر لەمەو بەر |

پێویستدەکات هەموو خانمان پشکنینی شێرپەنجەی هێلکەدان بکەن؟

رێنمایی نوێ لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە زۆرتر
0.36 seconds