وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

توێژینەوە: دەکرێ تەنیا بە دەرمانێک پەککەوتنی کتوپڕی جگەر چارەسەربکرێ

لەلایەن سەروەر سالار 18/8/2018
شوێنی جگەر لە جەستەدا
شوێنی جگەر لە جەستەدا


رووداو-سلێمانی

توێژەرانی زانکۆی ئەدنبەرە لە سکۆتلەندا دەڵێن دەرمانێک کە لە بنەڕەتدا بۆ چارەسەری شیرپەنجە درووستکراوە، کارایی خۆی پێشانداوە لە چارەسەری پەککەوتنی کتوپڕی جگەر، بێئەوەی چیدیکە پێویست بە چاندنی جگەر بکات.


جگەر توانایەکی سەرسوڕهێنەری سرووشتیی هەیە لە چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەریدەکەون، بەڵام هەندێکجار تووشی پەوککەوتنێکی کتوپڕ دەبێت و ئەو توانایە لەدەستدەدات و چیدیکە کارناکات، بۆیە دەبێ جگەرێکی نوێ بۆ کەسەکە بچێنرێ. لە نموونەی ئەو حاڵەتانەش ژەهراویبوونە بە دەرمانی دژە ئازاری ئەسیتامینۆفین (پاراسیتۆڵ).

ئەو دەرمانەی توێژینەوەکەی لەسەرکراوە، لە حاڵەتی پەککەوتنیشدا توانای خۆچاککردنەوە بۆ جگەر دەگێڕێتەوە.

توێژەرەکان بۆیان دەرکەوت ئەوەی پەککەوتنەکە هاوشێوەی پەتایەک بەنیو خانەکانی جگەردا بڵاودەکاتەوە لە حاڵەتی پەککەوتنی کتوپردا، پەیامێکی کیمیاییە بەنێوی (-transforming growth factor β -TGFβ).

بۆیە دەرمانێکی دژە شێرپەنجەیان بەکارهێنا کە لەسەر بنەمای قەدەخەکردنی ئەو پەیامە کیمیاییە کاردەکات.

توێژەران بە زۆرپێدانی دەرمانی ئەسیتامینۆفین (پاراسیتۆڵ) مشکی تاقیگەیان تووشی پەککەوتنی جگەر کرد تاوەکو ئاستێک ئەگەر چاندنیان بۆ نەکرێت، بمرن.

بەڵام بە پێدانی دەرمانەکە، جگەری مشکەکان بەسەر گرفتی پەککەوتنەکەدا سەرکەوت و توانی خۆی نوێبکاتەوە و مشکەکان لە مردن رزگاریان بوو بێئەوەی چاندنی جگەریان بۆ بکرێت.

بەمزووانە دەرمانەکە لە مرۆڤیشدا لەسەر تووشبووانی پەککەوتنی کتوپڕی جگەر تاقیدەکرێتەوە و توێژەران گەشبینن کە هەمان ئەنجامی دڵخۆشکەر بدات و چیدیکە تووشبووانی پەککەوتنی کتوپری جگەر پیویستیان بە چاندنی جگەر نەبێت و بە پێدانی ئەو دەرمانە بە یەکجاری چاکک ببنەوە.

توێژینەوەکە لە جۆرناڵی زانستی (Science Translational Medicine) دا بڵاوکراوەتەوە.


نیشانەکردن : جگەر، چاندن، دەرمان
1558 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.422 seconds