وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

شووتى زۆر سوور بکڕن

لەلایەن سەروەر سالار 19/5/2017
شووتی
شووتی


رووداو- لایڤ ساینس

زۆربەى پێکهاتەى شووتى (92%)ی لە ئاو پێکهاتووە، بەڵام دەوڵەمەندیشە بە ڤیتامینەکانی A، B و C، هەندیک کانزای وەکو پۆتاسۆمیشی تێدایە. جگە لەوە بە دژە ئۆکسێنی (لایکۆپین) دەوڵەمەندە کە دەرکەوتووە سوودەکانی لە ژماردن نایەن.


هەرچی میوە و سەوزەی رەنگ سوورە ماددەی لایکۆپینیان تێدایە، بۆ نموونە تەماتە، سندی و شووتی.
لایکۆپین بۆ دڵ و بۆڕییەکانی خوێن ئێجگار گرنگە، ئێسک دەپارێزێ و دژی شێرپەنجەی پرۆستاتە. هەروەها دژی هەوکردنە و کاریگەرییەکانی هەوکردن لەسەر جەستە کەم دەکاتەوە.

هەموو بەشەکانی پڕ سوودن


تاوەکوو رەنگی شووتییەکە سوورتر بێ، بڕی لایکۆپینی زۆرترە. تاوەکوو رەنگی سووری شووتییەکە تۆختر بێ، بڕی بێتاکارۆتینەکەی زۆرترە. بێتاکارۆتین دژە ئۆکسێنە و بۆ کۆئەندامی بەرگری، پێست و چاو گرنگە و پێشگیری لە شێرپەنجەش دەکات.

کەنارە سپییەکەی نێوانی رەنگە سوورەکە و سەوزەکە، بە ترشە ئەمینیی سیترۆلین دەوڵەمەندە کە ئەویش بۆ سووڕی خوێن و بۆ دڵ گرنگە.

جگە لەوانە، ناوکی شووتی پرە لە پرۆتین، مەگنیسیۆم، چەورییە بەسوودەکان و ڤیتامین B.

شووتی و دڵ


شووتی گوشاری خوێن دادەبەزێنێ و دڵ دەپارێزێ، دەگوترێ بەشی زۆری ئەم سوودە بۆ ماددەی لایکۆپین دەگەڕێتەوە. توێژینەوە دەریخستووە ئەو ژنانەی دەگەنە تەمەنی نائومێدی و شووتی دەخۆن، کەمتر تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان دەبن کە زۆرتر بەهۆی سیترۆلین و ئارجینینی نێو شووتییەوەیە. سیترۆلین و ئارجینین دژی کەڵەکەبوونی چەورین لەسەر نێوپۆشی بۆڕییەکانی خوێن.

شووتی دژی هەوکردنە


ماددەی لایکۆپین و کۆلین، دژی هەوکردنی درێژخایەنن لە جەستەدا. رۆژانە و شەوانە ئێمە رووبەڕوو دەبین لەگەڵ گوشاری دەروونی، دووکەڵی جگەرە، پیسبوونی هەوا، نەخۆشیی جۆراوجۆر و چەندینی دیکە کە هەموویان دەبنە هەوکردن لە جەستەدا. شووتی ئەو هەوکردنە سەرکوت دەکات.

لە وشکبوونەوە دەمانپارێزێ

هاوینان جەستەمان بڕێکی زۆر ئاو و خوێیەکان لەدەست دەدات، ئاو بە تەنیا قەرەبووی ئەو زیانەمان بۆ ناکاتەوە، بەڵام شووتی بە چەندین خوێی بەسوود قەرەبووی کاریگەرییەکانی هەتاومان بۆ دەکاتەوە و دژی خۆربردنە.

شووتی و هەرس

شووتی بە ریشاڵە خۆراکییەکان دەوڵەمەندە کە هەرس رێکدەخات و تەندروستیی کۆئەندامی هەرس دەپارێزێ.

ڤیتامین ئەی بۆ پێست ئێجگار گرنگە. یەک کووپ ئاوی شووتی چواریەکی پێداویستی رۆژانەی جەستە بۆ ئەو ڤیتامینە دابین دەکات. ڤیتامین ئەی شێداریی پێست و مووەکان دەپارێزێ و دژی وشکبوونەوەیانە. هەروەها بۆ ریشاڵە کۆلاجینییەکان و نەرمونیانیی پێست گرنگە.

شووتی و شێرپەنجە

ماددەی لایکۆپین دژی سەرهەڵدانی شێرپەنجەیە لە جەستەدا، بەتایبەت شێرپەنجەی پرۆستات.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
1726 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Farhad Karim Abas | 25/05/2017 08:31:42 ص
یەکەمی بێ رکابەرە
رووداو دەچێتە شوێنی دەرکەوتنی رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما
| 24/5/2017 | (1)
Rudawi | 25/05/2017 06:34:20 ص
Tkaya am hawala la bash englisi Rudawa blaw bkanawa. Sipas
وردەکاری کوژرانی 23 کەسی خێزانێکی کورد بە دەستی داعش
| 25/5/2017 | (1)
که ریم | 24/05/2017 09:49:29 م
1. پیش هه مو شتیک هاوراتم که ئه مریکا یان هه ر ولاتیکی دیکه راسته وخو رولیان هه بوبی.به لام شتیکی دیکه ش هه یه ؛ ئه مریکا دوای روخانی به عس ، رولیکی...
Azad Azad | 24/05/2017 10:37:28 م
واقعی ئه‌مرۆ و مێژووی ١٩١٦زۆر زۆر جیاوازه‌ له‌ دارشتن و پیلان و سیاسه‌ت و ململانه‌ی زل هێزه‌كانی جهان.....!!! كاك مه‌جید هیچ پیلانێگیش نه‌بۆ بۆ...
قەیرانی سووریا و چارەنووسی هەرێمی كوردستان
| 24/5/2017 | (4)
کرێکار | 24/05/2017 08:26:49 م
زۆر کەمن ئەو کەسانەی بەڕاستی دەستی نوسینیان هەیە،ئەم بەڕێزە یەکێکە لەو کەسانەی کەبەڕاستی ئەم وتارەی خوان نوسیوە نەک لەبەر ئەوەی وتارەکەی لەسەر...
چی لەگەڵ نەوشیروان مستەفادا نامرێ؟
| 22/5/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئالوودەبوونت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەفتاری منداڵەکەت دەشێوێنێ 1 کاژێر لەمەوبەر |

ئالوودەبوونت بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەفتاری منداڵەکەت دەشێوێنێ

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
ڤایرۆس لە دژی شێرپەنجە بەکاردەهێندرێ 4 کاژێر لەمەو بەر |

ڤایرۆس لە دژی شێرپەنجە بەکاردەهێندرێ

کۆئەندامی بەرگری چالاکدەکات زۆرتر
هۆکارێکی دیکەی قژڕووتانەوە دەدۆزرێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

هۆکارێکی دیکەی قژڕووتانەوە دەدۆزرێتەوە

رێگەخۆشدەکات بۆ چارەسەریکی نوێی قژڕووتانەوە زۆرتر
0.282 seconds