وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

کەمخوێنیی منداڵ بەهۆی کەمیی ماددەی ئاسنەوە

لەلایەن سەروەر سالار 19/5/2017
منداڵێکی کەمخوێن
منداڵێکی کەمخوێن


د.پشدەر عەبدوڵڵا ئیسماعیل*


ئاسن لە خوێندا لەگەڵ هیمۆگڵۆبین یەکدەگرێت و هێزی هەڵگرتنی ئۆکسجینی پێدەدات، بەڵام زۆرجار ئەو ماددەیە لە منداڵاندا کەمە و بەو هۆیەشەوە منداڵەکە تووشى کەمخوێنى دەبێ.

نیشانەکانی کەمخوێنی بەهۆی کەمیی ماددەی ئاسنەوە:

1- رەنگی منداڵەکە زەرد هەڵدەگەڕێ.
2- منداڵەکە بێ تاقەت و کڕوزانەوەی زۆر دەبێت.
3- دڵى پەلە پەل دەکات، واتە خێراتر دەبێت لە ئاسایی.
4- کاریگەریی لەسەر زیرەکیی منداڵەکە دەبێت.
5- بێزوو دەکات بە خواردنی ئەو شتانەی کە خواردن نین، لەوانە: سەهۆڵ، گڵ و کاغەز.

چ منداڵێک تووشى کەمیى ئاسن دەبێ؟

1 - ئەو منداڵانەی کە بە ناکامی لەدایک دەبن (واتە پێش کاتی پێگەیشتن یان پێش ئەوەی کاتی خۆیان تەواو بکەن).
2- خواردنی شیری مانگا بەفرێشی، یان بە دەبە پێش تەمەنی یەک ساڵی، بە تایبەتی ئەگەر خواردنی سەرەکی بێت.
3- منداڵێک کە شیری دایکی بخوات و ئەگەر لەدوای شەش مانگییەوە خواردن نەدرێت بە منداڵەکە، بەتایبەتی ئەو خواردنانە یان سیریلاک کە ماددەی ئاسنیان تێدا زۆرە.
4- ئەگەر منداڵێک شیری قوتوو بخوات و شیرەکە ماددەی ئاسنی تێدا نەبێت.
5- منداڵی تەمەن یەک ساڵ بۆ پێنج ساڵ ئەگەر زیاتر لە 24 رەقەم واتە 720 مللیلیتر شیری مانگا یان شیری بزن  بخواتەوە.

باشترە هەموو منداڵێک لە تەمەنی یەک ساڵیدا شیکاری تاقیگەیی بۆ بکرێت بۆ کەمیی ماددەی ئاسن ، ئەگەر منداڵەکە لەو گرووپەی سەرەوە بوو کە زیاتر پێشبینی کراون بۆ تووشبوون، کەواتە دەبێ پێش ئەو تەمەنە ئەو شیکاری تاقیگەییەیان بۆ بکرێت.

چارەسەری ئەوە ماددەی ئاسنە کە بەشێوەی شرووب بۆ ماوەی سێ مانگ بە منداڵەکە دەدرێ، بڕی رۆژانەی شرووبەکە دەبێ بەپێی کێشی منداڵەکە بێت و لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دیاری بکرێ، بەڵام هەندێ منداڵ بەو چارەسەرەش باش نابن، ئەویش بەهۆى ئەوەى کە منداڵەکە باش هەڵنەکات لەگەڵ دەرمانەکە واتە باش نەیخوات. رەنگە بڕێکی کەمتر لەوەی کە پێویستە دەرمانەکەی پێ بدرێت. لەوانەیە کێشەى لە جۆری دەرمانەکە هەبێت. لەوانەشە کێشە لە هەڵمژینی دەرمانەکە هەبێت لە ڕیخۆڵەدا، یان خوێنبەربوونی شاراوە لە رێڕەوی هەرسدا هەبێت، یان هەوکردن لە شوێنێکی تری جەستەدا هەبێت کە بووەتە هۆی نەبوونی وەڵام بۆ چارەسەرەکە. رەنگە لەهەمان کاتدا کەمیی ماددەی دیکەى هەبێت وەک ڤیتامین B12 ، یان فۆلیک ئەسید کە ئەوانیش دەبنە هۆی کەمخوێنی. هەندێکجاریش وا رێکدەکەوێ کە دەستنیشانکردنى هۆکاری کەمخوێنیەکە هەڵە بێت.
 
*پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان


نیشانەکردن : منداڵان، کەمخوێنی
2476 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێندنی تەمەنی منداڵی ئەگەری خەڵەفان کەمدەکاتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

خوێندنی تەمەنی منداڵی ئەگەری خەڵەفان کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
عەلی باپیر: تەماشاکەن ریفراندۆمە سەقەتەکە چ زەرەرێکی لێداین 11 کاژێر لەمەو بەر |

عەلی باپیر: تەماشاکەن ریفراندۆمە سەقەتەکە چ زەرەرێکی لێداین

کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر دەستی بە بانگەشەی زۆرتر
0.437 seconds