وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

دەتوانین خەواندنى موگناتیسی لە بری بەنج بەکاربهێنین؟

لەلایەن رووداو 19/5/2017
خەواندنی موگناتیسی
خەواندنی موگناتیسی


کاتێک کە ناوى خەواندنى موگناتیسیمان دێتە بەرگوێ، رەنگە یەکسەر ئەو وێنە لێڵەمان بێتە پێشچاو کە لە فیلم و بەرنامە شۆوئامێزەکاندا بانگەشەى بۆدەکرێ، ئەو پیاوە مڕومۆچەى بەکڵاوە درێژکۆلەکەى سەرى و گۆچانێک بەدەستێکییەوە و بەدەستەکەى دیکەی کاتژمێرێکى باخەڵى بەهەوادا شۆڕکردووەتەوە و  دەیهێنێ ودەیبا بەمەبەستى راکێشانى سەرنجى کەسى بەرامبەرى کە نیازى خەواندنى هەیە، وە کاتێ خەوێندرا، کەسى خەوێندراو ناچار دەبێ بە گوێڕایەڵیکردنى، بێ گوێدانە رادەى نامۆیی و بێمانایی داواکارییەکەى، خەوێندراو تەنیا لەژێر دەمەوە وشەى "بەڵێ" دەگڵمێنێ و ئەوە دەکات کە فەرمانی پێدراوە.


بەڵام ئایا راددەى ڕاستى ئەم وێنەیە تاکوێیە؟ ئایا خەواندنى موگناتیسى خۆى چییە و بۆچى بەکاردێ و مەوداى کۆنتڕۆڵکردنى کەسى خەوێندراو چەنێکە؟ بەمەبەستى وەدەسخستنى وەڵام و زیاتر ئاشنابوون بە خەواندنى موگناتیسى سەردانى بەڕێز دکتۆر (سەروەر لەکى)مان کرد کە یەکێکە لە پسپۆڕانى بوارى چارەسەرکردن بە وزە و پزیشکیى جێگرەوە.

ئەو دەیگووت: خەواندنى موگناتیسى کردارێکە تێیدا بەهۆى چڕکردنەوەى سەرنجەکانەوە دەتوانین کار لەسەر هەستى نائاگاى کەسى خەوێندراو بکەین و لەئەنجامدا گۆڕان لە رەفتار و باری دەروونى کەسەکەدا پێشبینیدەکرێت.

سەبارەت بە چۆنیەتى و میکانیزمى ئەنجامدانى ئەمکارە، د.سەروەر دەیگووت: بۆئەنجامدانى ئەم کردارە کەشێکى ئارام و خۆبەدەستەوەدانى کەسى خەوێندراو دوو کاراى یاریدەدەرى ئەم کردارەن، کە بێگومان بەتوانایی کەسى خەوێنەریش رۆڵی خۆى دەبێت، بەجۆرێک خەوێنەرێکى بەتوانا دەتوانێت لە نەبوونى ئەم دۆخەشدا کردارەکە ئەنجامبدات، لەبارى ئاساییدا کەسى خەوێندراو لەشوێنێکى هێمندا دادەنیشێندرێت و بە جێگیرکردنى جووڵەى چاوەکانى و وەرگرتن و دانەوەى هەناسەى قووڵ و راکێشانى تەواوى سەرنجى کەسەکە و درووستکردنى خەیاڵێک بۆى وردەوردە بەرەو خەواندن دەچێت.

ئەگەر پرسیار لە میکانیزمەکەى بکەین؟ ئێمە لەم کردارەدا ئامانجمان وەلاخستنى هەستى ئاگاى کەسى خەوێندراوە و بەبەکارهێنانى ئەم تەکنیکانە بەتەواوى مامەڵە لەگەڵ هەستى نائاگادا دەکەین کە تواناکەى 31000 جار زیاترە لە هەستى ئاگا و وردودرشتى رووداوەکانى تێدا دەمێنێتەوە.

دکتۆر کەواتا  بەکارهێنانەکانى چیین؟ ئەوشتانەچین کەپێیدەکرێت؟. وەڵام: ئەم شێوازە لەچارەسەرکردن لە سێ بوارى سەرەکیدا بەکاردەهێندرێت، خەوێنەرمان هەیە 90% نەخۆشییە دەرونییە چارەسەرکراوەکان بەم رێگەیە چارە دەکات، ناڵێم شیزۆفرینیا بەڵام ئەوانی دى وەکو خەمۆکى و خەوزڕان و ترس و قەلەقى و لەبیرچوونەوە، وەهەروەها لەمەسەلەى وازهێنان لە جگەرەکێشانیشدا رۆڵێکى دیارى هەیە، لەدواى دواندن و گفتوگۆکردن لەگەڵ هەستى نائاگاى خەوێندراو و چەسپاندنى بیرۆکەى خراپى کێشان لەلاى، بەشێوەیەکى سەرسوڕهێنەر لەدواى بەخەبەرهاتنەوەى ئیدی ئەم بیرۆکەیەى لەلا دەچەسپێت.

یەکێکی دی لە بەکارهێنانەکانى، لەبوارى دادوەریشدا بەمەبەستى گێڕانەوەى رووداوەکان بە کەسانى گومانلێکراو بەکاردێت، بەڵام ئەم بەکارهێنانەى تاراددەیەک سنووردار کراوە بەهۆى بوونى ئەگەرى گێڕانەوەى نادروست و بەلاڕێدا بردنى رووداوەکان بەهۆى لاوازى تەکنیکى خەواندنەکە یاخود بەهێزى ویستى خەوێندراوەکە.

دکتۆر ئەگەر باسى بەکارهێنانە پزیشکییەکەى بکەین، بیستوومە کە گوایە یەکێک لە نەشتەرگەرەکانى خۆمان لە شارى سلێمانى نەشتەرگەرییەکى لابردنى ریخۆڵەکوێرەى بەم رێگەیە ئەنجامداوە، کە بەداخەوە کە خۆى نەیویست قسەمان بۆبکات، ئەگەرى روودانى رووداوێکى لەجۆرە چۆنە؟ 
وەڵام: بێگومان مەحاڵ نییە، دەکرێت ئەم کردارە لەبوارى پزیشکى یاخود نەشتەرگەریدا بەکاربهێندرێت وەکو جێگرەوەى بێهۆشکەر، کە بەهەمان شێوە لەگەڵ هەستى نائاگادا مامەڵە دەکات و دەکرێ  ئازار وەرگرەکان بلۆک بکرێن.

ئەو پرسیارەى کە زۆر دەکرێ دکتۆر، ئایا کەسى خەوێندراو تاکو چ راددەیەک کۆنتڕۆڵدەکرێ؟  ئایا دەکرێ کە کارێک ئەنجامبدات لە دەرەوەى ویستى خۆى؟
وەڵام: بەشێوەیەکى گشتى کۆنتڕۆڵکردنەکە دەکەوێتەسەر راددەى خۆبەدەستەوەدانى خەوێندراوەکە، بۆیە ئەنجامدانى کارێک لەدەرەوەى ویستی خۆى پێشبینینەکراوە، مەگەر کەسەکە لەبارێکى دەروونى ناجێگیردابێ و کەسى خەوێنەریش توانایەکى زۆرباشى هەبێت.

ئایا ئەم کردارە بەدەرە لە لێکەوتەى نەویستراو؟ یان هیچ زیانێکى لاوەکى هەیە؟
وەڵام: بەڵێ، بێگومان وەکو هەرکارێکی دیکە دەکرێ لێکەوتەى نەویستراوی هەبێت، وەک ماندووبوون و ترس و بێخەوى و سەرلێشێوان لەدواى بەخەبەرهاتنەوە، وە هەریەکێک لەو بوارانەى کە بۆ چاراسەرکردنیان بەکاردێت دەکرێ خراپتریان بکات لەئەنجامى بەکارهێنانى تەکنیکى هەڵە یان ناشارەزایى کەسى خەوێنەر.

ئامادەکردنی:
بێلان کاوە حسێن
 خوێندکارى کۆلێژى پزیشکى

 
   


نیشانەکردن : خەواندنی موگناتیسی
1902 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

إمتحان | 20/11/2017 05:34:49 م
سلاو كاك عارف ..... بابةتةكةت تفسيرةكةى لة ووشةكانى جةنابتدا دروست دةكةم ، (((( آيا هةلپةرستيةكة گشتى بوو ))) .... پيم واية هةريةكة لة آوازيك...
zana | 21/11/2017 09:47:40 ص
کاکی برا ئیتر ته‌واو هه‌موو شتی کۆتایی هات ئه‌مانه‌ زیاتر له بیست و پێنچ ساله‌ به‌ ئیمه‌ ده‌ڵین خه‌متان نه‌بێ که‌س ناتوانی کوردستان داگیربکات تا...
ئایا گشتپرسی هەڵە بوو؟
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (6)
حسێن هرنی | 21/11/2017 08:36:37 ص
هەر بژیت و بە راستی جێ دەستی دیارە و بە هیڤیا سەرکەفتن بو بەرێزیان و هەمی تێکوشەرانی رووداو
 دلبخوین دارا: ئەو ئازادییەی لە رووداو هەیە، لە هیچ تەلەڤزیۆنێکم نەدیوە
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 21/11/2017 06:47:07 ص
dastxosh
ره شید | 21/11/2017 07:27:11 ص
کا ک ریبوار راست ده فه رمووی ، من خوم له ماموستا مه لا ره شیدی بورهانی که له قایری مه رگه وه ر دائه نیشت و زیاتر له سه د مه لای به ناو بانگی به ده...
پارتیش تابیعی ئێرانە!
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
حسێن حسن هرنی | 21/11/2017 06:41:54 ص
دەست خوش کاک کاوە زور زور راستە و بە هیوای خوا چەرخی گەردوون لە گەریان ناوەستێت و روژەک دێت کە حەکەمە نا دادپەروەرەکان بە هوش خویان بێنەوە .
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باشووری کوردستان تیمێكی پزیشكی رۆشنبیری تەندروستی بڵاودەکەنەوە 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە باشووری کوردستان تیمێكی پزیشكی رۆشنبیری تەندروستی بڵاودەکەنەوە

هەفتانە جارێک یان مانگانە 2 جار ئەم چالاکییانە زۆرتر
ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك کۆبووەوە

" 22 ئەندام لە کۆبوونەوەکەدا بەشدارن" زۆرتر
 گۆڕان پرۆژەیەکی نوێ پێشکەشی حکومەت دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان پرۆژەیەکی نوێ پێشکەشی حکومەت دەکات

"بڕیارمان نەداوە وەزیرەکانمان بگەڕێنەوە" زۆرتر
0.422 seconds