وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

تەندروستی هەولێر لەبارەی "وەرنەگرتنی نەخۆشێک" روونکردنەوە دەدات

لەلایەن سەروەر سالار 20/4/2017
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر


رووداو-سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رەتیدەکاتەوە ئەوان نەخۆش وەرنەگرن و کەسوکاری نەخۆشێک بەوە تۆمەتباردەکات بوونەتە هۆی پشێوی لەنێو نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات و هاوئاهەنگییان لەگەڵ نەخۆشخانەکە و رێنماییەکانی تەندروستی هەولێر نەکردووە.


دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەندێک مێدیای لۆکاڵیی و دەنگۆی ئەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لە هەولێر رەتیکردووەتەوە نەخۆشێک وەربگرێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو بانگەشانەی رەتکردەوە.

لە روونکردنەوەکەی تەندروستی هەولێر، کە کۆپییەکی ئاراستەی (رووداو) کراوە، هاتووە کە ئەو نەخۆشە لە نەخۆشخانەیەکی ئەهلی داخڵبووە، دواتر کەسوکارەکەی بێ هیچ هاوئاهەنگییەک نەخۆشەکە دەگوێزنەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەلات، لەکاتێکدا نەخۆشخانەکە لەوکاتەدا جێگەی بەتاڵی نەبووە بۆ چاودێری وردی نەخۆشەکە و سەرجەم تەختەکانی چاودێری ورد لەو نەخۆشخانەیە نەخۆشیان لەسەر بووە.

لە درێژەی روونکردنەوەکەدا هاتووە کە سەرەرای ئەو کارەی کەسوکاری نەخۆشەکە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر هەوڵیداوە لە نەخۆشخانەکانی دیکەی هەولێر تەختێک بۆ ئەو نەخۆشە دابینبکات، بەڵام کەسوکاری نەخۆشەکە هاوئاهەنگ نەبوون و پشێوییان لە نەخۆشخانەکە ناوەتەوە.

دەقی روونکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر:


دوای ئه‌وه‌ی نەخۆشێک له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ تایبه‌ته‌كانی هه‌ولێر بەبێ ئامادەکاری و هەماهەنگی و بێ بڕیاری پزیشک لەلایەن خانەوادەکەیەوە بێ پرسکردن و لەسەر بەرپرسیارەتی خۆیان دەگواستریتەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رۆژهه‌ڵات نەوەک ڕزگاری وە له‌ژێر چاودێری چڕ بووه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا بێت و لەسەر ئامیری هەناسەی دەستکردە و لەژێر سڕکردن دایە بەلام لەبەر نەبوونی شوێن لە بەر تەواو پڕبوونی نەخۆشخانەکە و بەشی RCU هەوڵی دابینکردنی شوێن دەدرێت لە نەخۆشخانەکانی تر تەنانەت ئه‌وكات په‌یوه‌ندی به‌ ته‌ندروستی هه‌ولێر كرا بۆ دابینكردنی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چری هه‌ناسه‌دان به‌هۆی پڕبوونی نه‌خۆشخانه‌كان و نەمانی ته‌خته‌ی تایبه‌ت به‌ چاودێری چڕی هه‌ناسه‌دان كه‌ زۆر جار له‌ نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلیه‌كانیش بۆ ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشانه‌ شوێن نامێنێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ناكرێت له‌ڕووی مرۆڤایه‌تی و یاسایی و پزیشکییەوە نه‌خۆشێك ده‌ر‌بهێنرێت و نه‌خۆشێكی تر له‌ شوێنی دابنرێت بۆیە هەوڵی گواستنەوەی دەدرێت بۆ نەخۆشخانەیەکی تر بەلام بەداخەوە كه‌سوكاری نه‌خۆشه‌كه‌ هەماهەنگی ناکەن و ئاژاوە و پشێوی دروست دەکەن هەروەک له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كەدا دیارە نەخۆش لەناو نەخۆشخانە و لەبەردەم پزیشکانە ئایا چۆن وەرناگیرێت ئەگەر لەناو عنایە دابێت، كه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌کان بڵاوبووەته‌وه‌ گوایه‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاماده‌ نییه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ وه‌ربگرێت و به‌شێوه‌یه‌كی تر باسی لێوە ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێکدایه‌ كه‌ فریاکه‌وتنی  ڕۆژهه‌لات ڕۆژانه پیشوازی لە زیاتر لە‌ 1200 نه‌خۆش ده‌كات و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن و نزیكه‌ی 50 نه‌شته‌رگه‌ری‌ ئه‌نجام ده‌درێت و زیاتر لە 100 نه‌خۆش دەخەوێندرێن و‌ به‌رده‌وام پڕه‌ له‌ نه‌خۆش و له‌لایه‌ن پزیشكان و كارمه‌ندانی تەندروستییەوە خزمەت دەکرێن.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

چاودێر | 30/04/2017 01:31:58 م
ئەرێ لە ٧ و ٢٠١٧/٥/٨ خانەنشینانی پێشمەرگە موچەی کام مانگ وەردەگرن ؟؟
خشتەی مووچەی مانگی سێی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Hemdad | 30/04/2017 09:48:07 ص
بروام وایە زێدان پشوی پێدەدات
رۆناڵدۆ مه‌ترسى له‌سه‌ره‌
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 29/04/2017 04:51:22 م
ماشاالله خودا بت پاریزی و ئه وه یه قسه جوان ئه وه یه پیشنیاری بی تیغ و جیغ کیشان و ده ستت خوش بیت . "قسه ی خوش کویستانی دلانه"
هەلێكی زێڕین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی ناوازە
| دوێنێ کاژێر 04:32 | (1)
Rizgar Karawan
Rizgar Karawan | 29/04/2017 03:47:59 م
خةلك جاوى لة حكومةتة ئيتر تاجرةكانيش لة ناو حكةمةتن ئيتر خةلك جارى نامينى دةبيت موزاهةرة بكات ئةويش زور بيسوده .
دانیشتووانی شاری خەونەکان لە هەولێر ناڕەزایەتی دەردەبڕن
| دوێنێ کاژێر 01:16 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پزیشکانی بێسنوور ئاماری چالاکییەکانی موسڵی بڵاوکردەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشکانی بێسنوور ئاماری چالاکییەکانی موسڵی بڵاوکردەوە

هەزاران دانیشتووی موسڵی چارەسەرکردوون زۆرتر
0.172 seconds