وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

رێگە نوێیەکان بۆ دەستنیشانکردنی شیرپەنجەی پرۆستات

لەلایەن هونەر رێبوار 20/4/2017
گروپی نەخۆشخانەکانی ئاجیبادەم
گروپی نەخۆشخانەکانی ئاجیبادەم

رووداوـ پزیشكی تۆ

پڕۆفیسۆر عەلی رەزا*

شێرپەنجەی پرۆستات یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لەنێوان پیاوان، هەربۆیەش نێوەندە پزیشکییەکان بەردەوام توێژینەوەی نوێ لەبارەی بە رێگەکانی دەستنیشانکردن و چارەسەری ئەم شێرپەنجەیە دەکەن.

یەکێک لە رێگە سەرەکییەکان بۆ دەستنیشانکردنی ئەو نەخۆشییە، پشکنینی دەستیی کۆم و هەڵسەنگاندنی رێژەی ئەو ئەنزیمەیە کە بە ئەنتیجینی تایبەتیی پرۆستات (PSA) ناسراوە. 

هەرچەندە ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات زیاترە ئەگەربێتو رێژەی (PSA)ی کەسەکە زیاتر بێت، بەڵام لە هەندێک حاڵەتدا رێژەی ئەو ئەنزیمە لە کەسەکەدا ئاسایی یان تەنانەت کەمیشە، کەچی کەسەکە دەشێت شێرپەنجەکەی هەبێت. بۆیە لەم حاڵەتانەدا بۆ دەستنیشانکردنی پرۆستات لە کەسەکەدا دەکرێ پشت بە کۆمەڵێک رێگەی دیکەی وەکوو هەڵسەنگاندنی بەشەکانی دیکەی (PSA) بەکاردەهێنرێ. بەڵام ئەم رێگەیەش بەس نییە بۆ ئەوەی دەستنیشان بکرێ ئاخۆ کەسێک کە (PSA)کەی بەرزە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە یان نا. 

لە نوێترین ئەو رێگانەی ئێستا بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پڕۆستات بەکاردێ بریتییە لە: 
MRI/Ultrasound guided biopsy
(MRI)  یان سۆنار بۆ هاوکاریکردن لە وەرزگرتنی توێژاڵێکی تەنک لە شانە گومانلێکراوەکان، تاکو دواتر پشکنینی تاقیگەیی بۆ بکرێت و دەستنیشانی شێرپەنجە بکات، یەکێکە لە دوایین ئەو تەکنەلۆجیایانەی بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پرۆستات کەڵکی لێوەردەگیرێ، بە تایبەتیش کاتێک لەگەڵ تەکنەلۆژیای (Tesla 3) بەکاردەهێنرێ، چونکە ئەم دوو تەکنیکە پێکەوە وێنەی وردتر دەخەنە بەردەستی پزیشکەکان، کە تێیدا دوایین هەنگاویش بۆ دەستخستنی وێنەی نوێ بەکارهێنانی شلەمەنییەکی رەنگدارە کە لە رێگەی خوێنبەرەکانەوە دەکرێتە جەستەوە و بڵاودەبێتەوە، دواتریش ئەو ئەنجامانەی لەم سێ رێگەیەوە دەستدەخرێن پێکەوە شیدەکرێنەوە. 

لەم رێگەیەدا پسپۆڕانی دەستنیشانکردن بە تیشک ئەو شوێنانە دەستنیشان دەکەن کە گومان دەکرێ تووشی شێرپەنجە بووبن، هەروەها زانیاری وردیشیان لەسەر پێکهاتەی ناوەوەی پرۆستات دەستدەکەوێ. 

یەکێكی دیکە لە گرنگییەکانی ئەم رێگەیە کە تێیدا توێژاڵێکی تەنک وەردەگیرێت بە هاوکاری و چاودێری (MRI) یان سۆنار ئەوەیە کە یارمەتیدەرە لە دەستنیشانکردن و دیاریکردنی وردی ئەو شوێنەی کە دەبێت شانەکەی لێوەربگیرێت. 

ئەم رێگە ماوەی نزیک حەوت ساڵە لە جیهاندا بەکاردەهێنرێ، ئەم تەکنۆلۆژیایە بە هۆی نوێ بوونیەوە نەناسراوە و هێشتا پێشوازییەکی ئەوتۆی لێنەکراوە، بەڵام رەنگە بە تێپەڕینی کات و پێشکەوتنی زیاتری ئامێرەکانی ناوبانگێکی زیاتر پەیدا بکات. 
جیاوازی ئەم رێگەیە ئەوەیە ئەم رێگەی دەستنیشانکردنە لە رێگەی بەرنامەیەکی کۆمپیوتەری بۆ ئاراستەکردنی دەستێکی رۆبۆتی کار دەکات، دەستەکە دەرزییەکی لەسەرە، کە دەچێتە سەر ئەو شوێنە گوماناوییانەی لە (MRI)دا دەستنیشاکراون و لەوێ توێژاڵ بۆ تاقیکردنەوە هەڵدەگرێ. لە رێگەکانی پێشوودا زۆر جار دەرزییەکە نەیدەتوانی بە وردی بچێتە سەر شوێنە گوماناوییەکان، لە کاتێکدا ئەمە بۆ ئەو جۆرە گرێیانەی کە زیانبەخشن زۆر گرنگە. 

لەم شێوازە نوێیەدا ئەگەری لادان لە ئامانجەکانی توێژاڵ هەڵگرتن بۆ میلیمەتر کەمکراوەتەوە، هەر بۆیەش پێویست ناکات نەخۆشەکە بە چەندین پرۆسەی توێژاڵ هەڵگرتندا ببردرێ. ئەم شێوازە نوێیەش، لەسەرەتای دەرکەوتنیدا لەسەر ١٢٠ حاڵەت تاقیکراوەتەوە. 

تاقیکردنەوەی ئاستی ئەنزێمەکانی پرۆستات لە دوای تەمەنی ٤٠ ساڵییەوە بۆ ئەو کەسانە پێویستە، کە لە خێزانەکەیاندا دیاردەی شێرپەنجەی پرۆستات بەدیکراوە. ئەوانەی لە خێزانەکەیاندا ئەو جۆرە نەخۆشییە بەدی نەکراوە، پێویستە لە تەمەنی ٤٥ ساڵیدا تاقیکردنەوەی تایبەت بەو شێرپەنجەیە بکەن.

ئەگەرچی تێچووی ئەم رێگەیە لە شێوازەکانی دیکەی دیاریکردنی نەخۆشییەکە زیاترە بەڵام شارەزایان پێیانوایە بە هۆی وردبوونی ئەنجامەکانی ئەم شێوازە، نەخۆشەکە لە کۆڵ خەرجی تاقیکردنەوەی زیاتر لە داهاتوودا دەبێتەوە، ئەوە جگە لەوەی تاقیکردنەوەی بەردەوامی نەخۆشەکە دەکرێ کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستە و باری دەروونی کەسەکە دابنێ.  

*سەرۆکی بەشی نەشتەرگەری رۆبۆتی و نەشتەرگەری میزەڕۆ لە گروپی نەخۆشخانەکانی ئاجیبادەم


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Daro | 23/06/2017 12:43:10 م
10چرکە زۆر زۆڕە ، چونکە ئەو چەکە 850مەتر دەبڕێت لەچرکەیەکدا.
نیشانەشکێنێکی کەنەدی بە کوشتنی چەکدارێکی داعش ریکۆردێکی تۆمارکرد
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جه مال پاک سرشت | 22/06/2017 09:54:43 م
من به یه ک جار وازم له جگه ره کیشان هینا و ئیستا زور زور زور ته ندروستم و هه ناسه م خوش تره
گۆران لوقمان
گۆران لوقمان | 23/06/2017 12:49:58 ص
من واز لە جگەرە دێنم زۆر سوپاس بۆ ئەو خەڵاتانەی داتان ناوە.من نامەوێت خەڵاتی من وازلێنان لە جگەرەیە
پرۆژەی وازهێنان لە جگەرەکێشان
| دوێنێ کاژێر 03:50 | (3)
بەرزان | 22/06/2017 09:01:27 م
ئەی بۆ ئەو کوردانەی کە لە ئەمریکان دەنگ چۆن بدەین؟
کۆمیسیۆن: سندووقی گشتپرسی لە بەغدا دادەنرێت
| دوێنێ کاژێر 07:12 | (1)
هةفال | 20/06/2017 10:26:34 م
ناوى خؤم جؤن تؤمار بكةم
فاضل | 21/06/2017 10:12:36 م
سلاو من جون خؤم تؤمار بكةم
رووداو خەڵاتی ئەو کەسانە دەکات کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن
| 19/6/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 بە ئۆتۆمبێل شەش تەقڵەی لێداوە و ئەشیعەی ناوێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

بە ئۆتۆمبێل شەش تەقڵەی لێداوە و ئەشیعەی ناوێت

"بۆم دەرکەوت پەستانی خوێن و لێدانی دڵیشی باشن" زۆرتر
سێ خۆکوژی داعش لە مزگەوتێکی موسڵ خۆیان تەقاندەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

سێ خۆکوژی داعش لە مزگەوتێکی موسڵ خۆیان تەقاندەوە

خۆکوژێکیش لە گەڕەکی سۆمەر کوژرا زۆرتر
دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا 7 کاژێر لەمەو بەر |

دوو تەقینەوە لە بەغدا روویاندا

24 کەس کوژران و بریندار بوون زۆرتر
0.36 seconds