وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە باشووری کوردستان ژمارەی تووشبووانی شەکرە زیادیکردووە

لەلایەن فەرهاد دۆڵەمەڕی 22/11/2017
پشکنینی نەخۆش

رووداو- هەولێر

لە باشووری کوردستان ژمارەی تووشبووانی شەکرە زیادیکردووە و پسپۆڕانی نەخۆشیی شەکرەش دەڵێن زیاتر لە 10%ی خەڵکی نەخۆشییەکەیان هەیە، بەڵام زۆربەی تووشبووانی شەکرە ئاگادار نین کە نەخۆشییەکەیان هەیە.

بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی لە باشووری کوردستان زیاتر لە 85 هەزار کەس وەک تووشبووی شەکرە تۆمارکراون و رۆژانە چەندین حاڵەتی نوێ تۆماردەکرێن. 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە هەرێـمی کوردستان 85 هەزار و 492 تووشبووی نەخۆشی شەکرە هەن، لەو رێژەیە 34 هەزار و 866 کەسیان لە هەولێر، 29 هەزار و 492 کەسیان لە سلێمانی و 21 هەزار و 134 کەسیشیان لە دهۆک، لە نێو ئەو ژمارەیەش 10 هەزار و 360 یان ئاوارەکانن. 

پسپۆرانی نەخۆشی شەکرە دەڵێن لە کوردستان %10ی کۆمەڵگە تووشی شەکرەبووە، بەڵام تەنیا کەمتر لە %2یان تۆمارکراون.

دوو جۆری سەرەکی نەخۆشی شەکرە هەن، یەکەمیان لە ئەنجامی لە دەستدانی توانای پەنکریاس بۆ دروستکردنی ئەنسۆلین و جۆری دووەمیشیان جەستە ناتوانێت سوود لە ئەنسۆلین وەرگرێت بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکر لە خوێن.

جۆری دووەمی شەکرە باوترینیانە و مرۆڤ بەهۆی کەمجوڵەیی، قەڵەوی و خۆراکی ناتەندروست تووشی دەبێت، %90ی توشبووانی جیهانیش ئەم جۆرە شەکرەیەیان هەیە.

بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە سالی 2015 بەهۆی نەخۆشی شەکرە 1.6 ملیۆن کەس گیانیان لەدەستداوە، تەمەنی زۆربەی مردووانیش لە نێوان 35 بۆ 64 ساڵیدایە.   

پێداچوونەوە: هونەر رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
277 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.156 seconds