وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

لە لیبیا دەرهێنانی نەوت هۆکارە بۆ پیسبوونی ژینگە

لەلایەن رووداو 29/11/2018
زیانێکی زۆریشی بە کێڵگە جووتیارییەکانی ناوچەکە گەیاندووە

رووداو-هەولێر

لە لیبیا دەرهێنانی نەوت کاریگەری نەرێنی گەورەی لەسەر ژینگە دروستکردووە، و زیانێكی زۆری بە کێڵگە کشتوکاڵییەکان و تەندروستی مرۆڤ گەیاندووە.

ئەندازیارێكی نەوت دەڵێت، بەدڵنیاییەوە، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی هەر بڕە نەوتێک هەندێک پیسبوونی لەگەڵدایە، هەرچەندە ئەمەش سنووری خۆی هەیە، بەڵام بەداخەوە ئەوان لە ئەلوەحات بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنن.

نەوت سەرچاوەی هەرە گرنگی داهاتی لیبیایە و لەدوای رووخانی حکومەتەکەی قەزافیش دەکرێت بگوترێت تاکە سەرچاوەی داهاتە لەم وڵاتە. بەڵام دەرهێنان و بەرهەمهێنانی ئەم سەرچاوە سرووشتییە خەریکە دەبێتە هۆکاری سەرەکی پیسبوونی ئاو و ژینگەی لیبیا.

ئەکرەم سەعد، ئەندازیاری نەوت لە لیبیا دەڵێت: "بەدڵنیاییەوە، دەرهێنان و بەرهەمهێنانی هەر بڕە نەوتێک هەندێک پیسبوونی لەگەڵدایە، بەڵام ئەمەش سنووری خۆی هەیە، بەڵام بە داخەوە ئێمە لە ئەلوەحات بەدەست ئەم کێشەیەوە دەناڵێنین."

بەهۆی بەرهەمهێنانی نەوت، ژینگەی ناوچەکە تەواو پیسبووە و هاوکات خەڵکێکی زۆر تووشی چەند نەخۆشییەک بوونەتەوە، بەتایبەتیش بەهۆی گازی H2S و کاربۆن مۆنۆکساید.

بەدەر لەوەی دەرهێنانی نەوت بووەتە هۆی پیسبوونی ژینگە، هاوکات زیانێکی زۆریشی بە کێڵگە جووتیارییەکانی ناوچەکە گەیاندووە، چونکە بەشێک لە بیرە نەوتییەکان لەنێو کێڵگە جووتیارییەکان لێدراون.

سولێمان موسا، بەرپرسی پێشوو لە کەرتی پیشەسازی نەوت لە لیبیا دەڵێت: "ئەم ناوچەیە، بەدڵنیاییەوە ناوچەیەکی کشتووکاڵییە، بەم کێڵگانە دەگوترێت کێڵگەکانی خێزانی سیویح کە ناوچەیەکی بەپیتی کشتوکاڵییە. کێڵگەی دار خوورماکانن، خوورماکانیش لێرە زۆر بەباشی گەشە دەکەن."

ئەوە راستە، کە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە هیچ شوێنێک بەبێ پیسبوونی ژینگەی دەوروبەری ناکرێت، بەڵام ئەم پیسبوونەش پێوەر و ستانداردی نێودەوڵەتی خۆی هەیە و دەکرێت رێگری لە زیانەکانی بکرێت. 

بەڵام بەگوتەی لیبییەکان خۆیان، ئێستا لە لیبیا رەچاوی ستانداردەکان ناکرێت و خەریکە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە وڵاتەکەیان، ژینگە بەتەواوەتی وێران دەکات و هەروەها دەبێتە هەڕەشەیەکی مەترسیداریش لەسەر کێڵگە جووتیارییەکان و خەڵکی نزیک کێڵگە نەوتییەکان.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : لیبیا , نەوت ,
921 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.219 seconds