وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بوسەینە ریمی؛ سیمبوولی منداڵانی یەمەن لە سەردەمی جەنگدا

لەلایەن حەکیم داود 1/1/2019
3478 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

بوسەینە مەنسوور ریمی هاوینی ساڵی 2017 بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە سەرجەم ئەندامانی خێزانەکەی لەدەستدا، خۆیشی بەسەختی برینداربوو. دواتر بۆ چارەسەر رەوانەی سعودیە کرا و ئێستاش جارێکی دیکە گەڕایەوە سەنعای پایتەخت.

لە مانگی ئابی 2017 خانووەکەی خێزانی "بوسەینە ریمی" بەهۆی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیەوە بەتەواوی خاپووربوو. لە ئەنجامی هێرشەکەدا دایک و باوک، چوار خوشک، برا تاقانەکەی و مامێکی بوسەینە گیانیان لەدەستدا.

جگە لە خێزانەکەی بوسەینە، هەشت سڤیلی دیکەش لە خانوویەکی نزیک ماڵی ئەواندا بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکە کوژران، دووان لە ئەوانیش منداڵ بوون.

وێنەکانی رزگارکردن و چارەسەرکردنی برینەکانی بوسەینە لە نەخۆشخانە، بەتایبەت ئەو وێنەی هەوڵیدەدا بە دەستەکانی چاوی بکاتەوە، لەسەر ئاستی جیهان کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

دوای چارەسەری پزیشکی لە سعودیە، ئێستا بوسەینە گەڕاوەتەوە ماڵی عەلی مامی لە سەنعا. 

هەریەک لە هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعودیە، کە پشتیوانی حکومەتی تەمەن دەکات و حووسییەکانی نزیک لە ئێرانیش وێنەکانی ئەو کچە تەمەن هەشت ساڵانەیان بۆ پڕوپاگەندەی میدیایی بەکاردەهێنا.

لەبارەی ساتی پێش هێرشە ئاسمانییەکە، بوسەینە دەڵێت "من لەگەڵ باوکم و خوشک و برا و مامەکەمدا لە ژوورەکەی دایکمدا بووین. یەکەم مووشەکە لە خانووەکەمانی دا، باوکم چوو شەکر بهێنێ بۆ ئەوەی لە شۆکەکە رزگارمان بکات، بەڵام دووەم مووشەکیش لێیداین، دواتر سێیەم مووشەکیش بەر خانووەکەمان کەوت. بەو هۆیەوە خانووەکەمان خاپووربوو".

هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆکایەتی سعویە بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتەئەستۆ و رایگەیاند "هەڵەیەکی تەکنیکی بووە". لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەشێوەرکی فراوان ئیدانەی ئەو هێرشە کرا.

بوسەینە دەڵێت "دەمەوێ بچمە قوتابخانە و ببمە پزیشک. دەمەوێ جەنگ کۆتایی بێت و ئێمە لە ئاشتیدا بژین".

0.172 seconds