وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

بینالی یڵدرم بۆ هەولێر و بەغدا: گفتوگۆ تاکە چارەسەرە

لەلایەن دەرباز ساڵح 2/10/2017
 بینالی یڵدرم و رەجەب تەیب ئەردۆغان
بینالی یڵدرم و رەجەب تەیب ئەردۆغان

رووداو - ئەنقەرە

سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان دەڵێت: چارەسەر ئەوەیە هەولێر و بەغدا کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەن. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە بژاردەی یەکەمیان جوڵاندنی هێز نییە و دەیانەوێت بە دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووری پرسەکە یەکلایی بکەنەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ رۆژنامەڤانان بینالی یڵدرم رایگەیاند: "بۆ تورکیا و ئێران و زۆربەی وڵاتانی جیهان گشتپرسی جێگەی قبوڵ نییە و دانی پێدا نانێن، بۆیە تاکە چارەسەر ئەوەیە ئیدارەی کوردی عێراق گفتوگۆ قبوڵ بکات و کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکات، بەغداش مافەکانیان بدات". 

بە ئاماژەدان بەوەی پێش ئەوەی کێشەکە گەورەتر بێت دەرفەت بۆ چارەسەر هەیە، سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "تێناگەین مادام ئیدارەی باکووری عێراق سەربەخۆیی راناگەیێنێت بۆچی گشتپرسییان کرد، خۆیان دەڵێن بۆ ئەوە کردوویانە لە دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بەهێزبن، کەواتە با بفەرموون دەست بە گفتوگۆ بکەن و عێراق ئامادەیە، ئێران و تورکیاش پشتگیری دەکەن و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەگەڵ ئەم بژاردەیەیە".

لەبارەی هەبوونی پەیوەندیش لەگەڵ هەولێر و بەرپرسانی کورد بینالی یڵدرم گوتی: "پێش ئەنجامدانی ریفراندۆم پەیوەندی هەبوون، بەڵام لەدوای ئەنجامدانی پرۆسەکە هیچ پەیوەندییەک نەبووە". ئاماژەی بەوەش کرد کە جوڵاندنی هێز بژاردەی یەکەمیان نییە و دەیانەوێت بە دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووری پرسەکە یەکلایی بکەنەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کە لەسەرەتاوە دژی ئەنجامدانی گشتپرسیی باشووری کوردستان وەستاوەتەوە، بڕیارە پێش سەردانەکەی بۆ تاران لە 4-10-2017 دا لەگەڵ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکانی وڵاتەکەی، لەوانە (جەهەپە و مەهەپە) کۆببێتەوە و بۆچوونیان لەبارەی گشتپرسی وەربگرێت.

 

کۆمێنتەکان

 
ئەردەڵان | 2/10/2017
داواکاریەک بۆ بەڕێز سەرۆکی هەرێم کە بڕیاری هێنانە خوارەوەی ئاڵای عێراقی عەرەبی لە هەموو کوردستان دەرکات وەک هەنگاوی یەکەمی دوای گشتپرسی سەربەخۆیی کوردستان. بۆ ئەوەی دۆست و دوژمن دڵنیا بن لە نیەتی جێبەجێکردنی خواستی گەل. تاوەکو بۆ هەموو ئاشکرابێت کە سەرکردایەتی کوردستان تەنها خاوەنی ووتە نیە بەڵکو خاوەنی کرداریشە.بۆ ئەوەی کۆتایی بێنێت بە داواکاری نالۆجیکیانەی هەڵوەشانەوەی گشتپرسی. وە بڕیاری دەرکردنی سنوری کاتیش بۆ هەر گفتوگۆیەکی ڕاستگۆیانە لە بارەی ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی. وە هەر لە ئێستاوە ناوی کوردستانی عێراق بگۆڕدرێت بۆ کوردستانی باشور لە هەموو دامەزراوەکانی کوردستان و پەیوەندیەکانی کوردستان بە دەرەوەی قەوارەی خۆی.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/06/2018 09:10:09 م
ده‌ست خۆشی له‌ خه‌ڵكی خانه‌قینی به‌شه‌ره‌ف ده‌كه‌م به‌ڕاستی ساحێب هه‌ڵویستی مه‌ردانه‌و و كوردانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانن حه‌قی وایه‌ ئه‌مڕۆ له‌ كه‌ركوك و...
خانەقینییەکان داوای گەڕانەوەی پێشمەرگە دەکەن
| 21/6/2018 | (1)
شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
احمد حسن زێڕۆ | 21/06/2018 08:25:27 م
ده‌ستخۆش دكتۆر ئه‌وانه‌ی دوێنێ ویستیان ده‌نگی پێشمه‌رگه‌ بسوتێنن له‌ سه‌ر تیڤیه‌كان هاواریان ده‌كرد و ده‌یان ووت ( ئه‌مڕۆ ڕۆژی له‌ دایكبوونی...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 21/6/2018 | (2)
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
ئەنوەر سوڵتانی | 21/06/2018 08:18:01 م
پیرۆز بێت و سەرکەوتی گەورەتری بەشوێندا بێت. بریا مامۆستای بەڕێزمان هەوڵێکی بدایە یەکەمین ئۆپێڕای کوردی لە سەر ئەساسی بەیتی دمدم یان خەج و سیامەند و...
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| 20/6/2018 | (4)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت 14 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی پلاستیک لەسەر ژینگەی وڵاتان زیاتردەبێت

چین دەڵێ چیدی پاشەڕۆی پلاستیکی لە وڵاتان زۆرتر
33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین دوێنێ کاژێر 01:31 |

33 حاڵەتی بەکرێدانی منداڵدان لە کەمبۆدیا ئاشکرادەکرین

منداڵی خەڵکیان لە منداڵدانی خۆیاندا هەڵگرتووە زۆرتر
پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات دوێنێ کاژێر 01:08 |

پێکوتەیەک رێگری لە تووشبوون بە شەکرە دەکات

رێگە لە تووشبوون بە شەکرەی جۆری یەکەمی دەگرێت زۆرتر
0.438 seconds