وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەنکەرە و هەولێر دوای گشتپرسی

لەلایەن هێمن لهۆنی 2/10/2017
بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

رووداو - شرۆڤە

وا دەردەکەوێ ئەوەی لەدوای گشتپرسیی کوردستان زیاتر لە هەموو وڵاتێک تووشی شۆک بووە بریتییە لە تورکیا. ئەنکەرە وابیردەکاتەوە کە دۆستێک بێ پرس و راوێژ بە ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی بۆ دەوڵەتی کوردستان هەستاوە کە یەکێک لە هێڵە سوورەکانی تورکیایە لەماوەی سەت ساڵی رابردوودا. 

لە قسەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆمار و بیناڵی یڵدرمی سەرۆکوەزیران دەردەکەوێ کە تاوەکو دوایین ساتیش چاوەڕوان بوون حکومەتی هەرێمی کوردستانی دۆستیان گشتپرسییەکە نەکات. بەڵام وەک چاوەڕوانی ئەوان نەبوو، بۆیە لێدوانی تووند و هەندێکجار زیاتر لە سنووری قسەکردن و لێدوان رۆیشت.

هۆکارەکانی تووندی تورکیا؟

یەکەم: ئەردۆغان باوەڕی وایە و غرووریشی وایە کە ئەو هاوکارییانەی ئەنکەرە پێشکەشی کوردستانی کردوون، بایی ئەوەندەن کە هەولێر پرۆسەی گشتپرسی ئەنجام نەدابا، بەلایەنی کەمەوە لەسەر داوای ئەوان وەک دۆستێک.

دووەم: سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لەکێشەدایە، بەتایبەتی لەگەڵ ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا و قەیرانێک کەمتر بۆ تورکیا باشترە. ئەنکەرە باوەڕی وایە گشتپرسیی کورستان دۆخەکەی لەوان تێکداوە و، ئەگەر تووند نەبن پەیوەندییان لەگەڵ ئێران و عێراق تێکدەچێت کە دوو دراوسێی گرنگی بازرگانی و سیاسین.


سێیەم: تورکیا و ئێران لە هەموو کاتێک زیاتر لەیەک نزیکن، بەتایبەتی لە مەسەلەی سووریا  هەردوو لایان بڕیاریان داوە لەگەڵ رووسیا کێشەی سووریا چارەسەر بکەن، ئێستاش لەڕێگەی دروستکردنی زۆنەکانی دژەشەڕ توانیویانە هەندێک سەقامگیری بۆ زۆر ناوچەی سووریا بگەڕێننەوە. ئەنکەرە لەم کاتەدا نایەوێ ئێران لەخۆی بکات کە سەرچاوەیەکی سەقامگیری و بازرگانییە بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەنکەرە لە ناوچەکە و بەشی ئەوە پتەوە کە بە شەڕی سووریا تێکنەچوو.

چوارەم: سیاسەتی تورکیا لە سووریا شکستیهێناوە و ئێستا نایەوێ هەمان سیناریۆی شەڕ لە عێراق رووبدات و ملیۆنەها ئاوارەی دیکە رووبکەنە تورکیا. بەپێی دوایین ئاماری ئەنکەرە لەسەرەتای شەڕی سووریاوە خەرجی ئاوارەکانی سووریا 30 ملیار دۆلار لەسەر تورکیا کەوتووە.

پێنجەم: تورکیا لە ئەمریکا و بەغدا و تاران و تەنانەت نێوخۆی تورکیاش ئەو وێنەیەی هەیە کە گشتپرسیی کوردستان بەشێکە لە خواستی ئەنکەرە و بە فرۆشتنی نەوتی کوردستان بە سەربەخۆیی، ئەردۆغان رێگەی بۆ گشتپرسی خۆشکردووە، ئێستا تورکیا دەیەوێ بە هەنگاو و لێدوانی تووند ئەم وێنەیە لەخۆی دووربخاتەوە.

شەشەم

لە نێوخۆی تورکیادا ئۆپۆزیسیۆن بە جەهەپە و مەهەپەوە زۆر تووندن لەسەر مەسەلەی گشتپرسی، ئەردۆغانیش هەرچی کردبێ نایەوێ خاڵێک لەدوای ئەوانەوەبێ، بەتایبەتی کە هەڵبژاردنێکی یەکلاکەرەوە بۆ داهاتووی خۆی لە 2019 دا بەڕێوەدەچێت.

تورکیا چی لەدەستدەدات؟

یەکەم: ئەگەر ئەم لێدوانە تووندانەی بەرپرسانی تورکیا ببنە کردار لەدژی هەرێمی کوردستان، لەدەستدانی یەکێک لە هاوپەیمانە گرنگەکانی ناوچەکە بۆ تورکیا دەبێ کە بریتییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەنکەرە باش دەزانێ کە دوو بژاردەی هەیە لە عێراق، یان کورد یان گرووپە شیعەکانی سەر بە ئێران.

دووەم: تورکیا وێنەیەکی وای نیشاندا کە دەکرێ لە هەموو ساتێکدا هەڵوێستی بگۆڕێ و ئەمڕۆ دۆستبێ و سبەی دوژمن. بۆیە ئێستا ئەگەر خەڵکی کوردستان پێش گشتپرسی تەنیا نیوەی لە تورکیا نیگەران بووبن، ئێستا ئەنکەرە کارێکی کردووە هەمووی نیگەرانکردووە و پرسیاری ئەوەی دروستکردووە ئایا بەڕاستی تورکیا دۆستمانە؟ 

سێیەم: ئەگەر ئەنکەرە دڵی کوردی عێراق لەدەستبدات، ئەوا بەدڵنیاییەوە لە باکووری کوردستان کاریگەری دەبێ و بەپێی زانیارییەکان و لێدوانی خۆیشیان بۆ رووداو، کوردانی ئاکپارتی زۆر نیگەرانن لە تووندی ئەردۆغان و یڵدرم لەسەر گشتپرسی، ئاوا بڕوات ئەو دەنگانەی ئەردۆغانیان لە بردنەوەی گشتپرسی بۆ سەرۆکایەتی مسۆگەرکرد، بەئاسانی نایەنەوە.

چوارەم: ئایا تورکیا چی دەستدەکەوێ لە بەغدایەک کە ژەنەڕاڵێکی ئێرانی دەتوانێ بڕیاری سیاسی بگۆڕێ؟ ئەمریکا ملیارەها دۆلاری بۆ بەغدا و بنیاتنانەوەی سوپاکەی خەرجکرد ئێستا ناتوانێ بڕیارێک بە بەغدا دەربکات کە دژی بەرژەوەندی ئێران بێ. ئەنکەرە بە چ خەیاڵێک ئەم کارە دەکات؟

پێنجەم: ئایا ئەنکەرە لە سیاسەتی خۆی بۆ عێراق تێدەگات؟ رۆژێک ئەردۆغان بە حەشدی شەعبی دەڵێ تیرۆریست و رۆژێک باڵیۆزی تورکیا وێنە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو گرووپە دەگرێ. تورکیا دەزانێت بە هەر نزیکبوونەوەیەک لە بەغدا، پێش کورد عەرەبی سوننەی ئەم وڵاتە لەخۆی دەکات. تورکیا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە دژی پاوانخوازی شیعەیە، بەڵام ئێستا لە عێراق لەبەرەی دەعوە و تاران و حەشدە.

شەشەم: سەرەڕای ئەو هەموو چوونەپێشەوە خێرایەی ئەنکەرە لە بەغدا، ئەو هەموو پەیوەندییە تەلەفۆنییە لە یڵدرمەوە بۆ عەبادی و مانۆری سەربازی هاوبەش، هێشتا سەرۆکوەزیرانی بەغدا دەڵێ کێشەکانیان لەگەڵ ئەنکەرە وەک خۆی ماون. 

دەبێ تورکیا چی بکات؟

دەبێ تورکیا بزانێ کە هەرێمی کوردستان تاکە دۆستە بتوانێ مامەڵەی لەگەڵدا بکات لە عێراق، لەو دۆستایەتیش لەگەڵ هەولێر ئاک پارتی جگە لەڕووی بازرگانی، لەڕووی سیاسیشەوە لە باکووری کوردستان سەقامگیری و دەنگی زۆرتری بردووە. تووندی بەرپرسانی ئەنکەرە تەنیا خزمەتی بەرژەوەندییەکانی ئێران دەکات، ئەگەر بەمشێوەیە تورکیا بەردەوامبێ و گەمارۆ و هەڕەشەکان بکات بە کردار، ئەوا لەکۆتاییدا دۆڕاوی سەرەکی ئەم گۆڕانکارییە نوێیە دەبێت و لەماوەیەکدا دەبینێ کە بەغدا و هەولێریشی لەدەستداوە و بە ئەکتەرێکی لاواز لە عێراق دەمێنێتەوە.

هەولێر چی بکات؟

نابێ هەولێر هەرگیز کارێک بکات لەدوای گشتپرسی دۆستایەتی خۆی لەگەڵ ئەنکەرە تێکبدات و بیر لە وەڵامدانەوە و هەڕەشە بکاتەوە. بمانەوێ و نەمانەوێ تورکیا تاکە دەروازەمانە وەک دەوڵەت یان وەک ئێستای هەرێمی کوردستان. تورکیا با ئێستاش دژبێت و تووندبێ، بەڵام بڕیاری ئازایانەی ئەردۆغان بۆ فرۆشتنی نەوتی کوردستان بە سەربەخۆیی رێگای گشتپرسی کوردستانی کردەوە. ئەو بڕیارەی تورکیا سەرەڕای گوشارێکی زۆری ئۆباما و تاران و بەغدا، دەبێت لەلایەن سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان لەبیرنەکرێ . ئەو رێککەوتنە نەوتییەی نێوان هەولێر و ئەنکەرە تەنیا بازرگانی نەبوو، بەڵکو لەڕووی سیاسیشەوە مانای گەورەی هەبوو کە دەوڵەتێک لەگەڵ حکومەتێکی هەرێمی واژۆی کرد. ئەو بڕیارە کوردی بەم رۆژە گەیاندووە لە باشووری کوردستان.

لێدوانە تووندەکانی بەرپرسانی تورکیا زۆرجار بۆ ژاوەژاون بۆ ئاراستەکردنی شەقامی تورکیا، بەڵام دەبێ هەرێمی کوردستان هەموو کارێک بکات ئەو پەیوەندییانە تێکنەچن و ئەگەر تێکیش بچن درێژخایەن نەبێ.

هەرێمی کوردستان و تورکیا باش دەزانن کە هیچ کامێکیان دۆستی وەکو یەکیان لە ناوچەکە دەستناکەوێت، بۆیە هەر گرژییەک بە زیانی هەردوولا تەواو دەبێت.

کۆمێنتەکان

 
ئەردەڵان | 2/10/2017
بۆ کوردستان هاوبەشی کردن لە گەڵ تورکیا ١٠جار باشترە وەک لە هاوبەشی کردن لە گەڵ عێراقێکی تیۆکراتی *دینی* مەزهەبی گەندەڵ نغرۆ لە فاشیزم، کۆنەپەرستی و ڕەسەنپەرستی. هیچ شتێکی هاوبەش کوردستان بە عێراقی عەرەبیەوە نابەستێتەوە. عێراق تەنها چەرمەسەری و سەریەشەو ماڵوێرانی پێ یە بۆ کوردستان. بۆ کوردستان زۆر باشترە گفتوگۆو دانوستاندن لەگەڵ تورکیا دەستپێبکات بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن و پەیوەندی درێژخایەن ( وەک کۆنفیدرالی ) لە سەر بەرژەوەندی هاوبەش بۆ هەردولا. لە جیاتی خۆخەریکردن وکات کوشتن لە گەڵ عێراقێکی دۆڕاودا.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گشتپرسی, تورکیا
22384 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| 19/10/2017 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ 1 کاژێر لەمەوبەر |

دوایین زانیاری لەبارەی رەوشی پردێ

هیچ پێشڕەوییەک نەکراوە زۆرتر
کامپەینێک بۆ رێگریکردن لە لێکترازان راگەیێندرا 1 کاژێر لەمەوبەر |

کامپەینێک بۆ رێگریکردن لە لێکترازان راگەیێندرا

رێکخراوەکان داوای یەکڕیزی لە حیزبەکان دەکەن زۆرتر
راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان 2 کاژێر لەمەو بەر |

راپۆرتی سووتاندنی 150 ماڵ لە خورماتوو گەیشتووەتە نەتەوە یەکگرتووەکان

بەرامبەر پێشێلکارییەکان بێهەڵوێستە زۆرتر
2.859 seconds