وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

نووسەرێکی تورک: ئەردۆغان هەڵوێستی بەرامبەر گشتپرسی گۆڕاوە

لەلایەن دەرباز ساڵح 2/10/2017
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا

رووداو - ئەنقەرە

نووسەرێکی بەنێوبانگی تورکی نزیک لە حکومەتی تورکیا دوایین هەڵوێستی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی گشتپرسیی کوردستان بەرزدەنرخێنێ و دەڵێت زمانی گۆڕاوە و هەندێک نەرم بووە.

عەبدولقادر سەلڤی، نووسەری رۆژنامەی حوڕییەت کە بە نووسەرێکی نزیک لە حکومەتی تورکیا دەناسرێت، رۆژی دووشەممە 2-10-2017 گوتارێکی بڵاوکردەوە و قسەکانی ئەردۆغانی لە کۆبوونەوەی دوێنێی پەرلەمانی تورکیادا بەرزنرخاندن کە رایگەیاند خەڵکی باکووری عێراق (باشووری کوردستان) برسی ناکەن.

سەلڤی نووسیویەتی: "ئەردۆغان لە دەستپێکی پرۆسەکەدا بەتووندی قسەی دەکرد، بەڵام دواتر تۆنی دەنگی گۆڕا و ئێستا لە شوێنی لێدوانی تووند زمانێکی نەرم بەکاردێنێت، هەروەها هەوڵدەدات جیاوازی لەنێوان بارزانی و گەلی کورد بکات".

عەبدولقادر سەلڤی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەردۆغان بۆ یەکەمجار نەرمبوونی خۆی لە شاری ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان دەرخستووە و گوتوویەتی: کورد، خەڵکی باکووری عێراق پەیوەندییان بەو مژارەوە نییە. نووسەر باسی لەوە کردووە کە ئاکپارتی دەنگدەرێکی زۆری کوردی لە تورکیا هەیە و پرسێکی جددیش بەناوی پرسی کورد هەیە.


سەلڤی دەڵێت: "کاتێک کاردانەوە بەرامبەر گشتپرسیی بارزانی نیشاندەدەین، پێویستە دڵی هاووڵاتیانی کوردی خۆمان بریندار نەکەین، ئەردۆغان لەو ماوەیەدا دوای ئەوەی لەگەڵ هەندێک لە شارەزایانی ناوچەکە کۆبووەوە. لەمە تێگەیشت و تۆنی قسەکردنی بەرامبەر سەربەخۆیی کوردستان گۆڕی و زمانی نەرمکرد".

عەبدولقادر سەلڤی بەمشێوەیە ئاماژەی بە گفتوگۆی ئەردۆغان و بەشداربووێکی کۆبوونەوەکە داوە:

- گەوەرەم زمانی قسەکردنتان زۆر تووندە.

ئەردۆغان: گشتپرسییان بۆ سەربەخۆیی کرد چۆن تووند نەبم.

- راستە بڕیاری گشتپرسی زۆر بێمانایە، بەڵام زمانی ئێوەش زۆر تووندە.

ئەردۆغان: دەتوانم پێیدا بچمەوە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان کە لەسەرەتاەوە دژایەتی بۆ گشتپرسیی باشووری کوردستان راگەیاند، رۆژی یەکشەممە 1-10-2017 لە گوتارێکدا لە پەرلەمانی تورکیا لەبارەی هەمان پرس رایگەیاند: "ئێمە بە گەمارۆ خەڵکی هەرێمی باکووری عێراق (باشووری کوردستان)  برسی ناکەین. هەمیشە پشتیوانی برایانی کورد دەبین و هیوادارین لەو هەنگاوەیان پاشگەزببنەوە". لەبارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش گوتی: "ئەگەر هەڵوێستی ئیدارەی باکووری عێراق بگۆڕێت وەک جاران لەپشتیان دەبین".

کۆمێنتەکان

 
ئەحمەد ڕەسووڵ | 2/10/2017
تکایە تا نەبن بە دەزگایەکی چەواشەکاری و لە کۆتاییدا خزمەت بە مەرامەکانی ناحەزانی کوردستان نەکەن بە وریایی لەگەڵ هەواڵەکاندا مامەڵە بکەن. ئامادەکردنی خەڵکی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان ڕاستترە لە خۆڵ کردنە چاویان! ئەردۆغان ئەوسا دەیگوت: کەرکوک تورکمانیشی لێیە، ئێستا دەڵێ: کەرکوک تورکماننییە!
ئەحمەد ڕەسووڵ | 2/10/2017
تکایە تا نەبن بە دەزگایەکی چەواشەکاری و لە کۆتاییدا خزمەت بە مەرامەکانی ناحەزانی کوردستان نەکەن بە وریایی لەگەڵ هەواڵەکاندا مامەڵە بکەن. ئامادەکردنی خەڵکی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشهاتەکان ڕاستترە لە خۆڵ کردنە چاویان! ئەردۆغان ئەوسا دەیگوت: کەرکوک تورکمانیشی لێیە، ئێستا دەڵێ: کەرکوک تورکمانییە!
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 16/10/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ژمارەی تووشبووانی تاعوون لە ماداگاسکار گەیشتە 800 کەس 5 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی تووشبووانی تاعوون لە ماداگاسکار گەیشتە 800 کەس

زۆربەیان تووشی جۆرە مەترسیدارەکەی نەخۆشییەکە بوون زۆرتر
نیودەلهی پلانی بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی هەوا ئامادە دەکات 6 کاژێر لەمەو بەر |

نیودەلهی پلانی بەرەنگاربوونەوەی پیسبوونی هەوا ئامادە دەکات

رۆژانە ئاستی پیسبوونی هەوا ئاشکرادەکرێ زۆرتر
وەرزش ئەگەری گەڕانەوەی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە 8 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزش ئەگەری گەڕانەوەی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە

لێکەوتە نەخوازراوەکانی دەرمانی دژە شێرپەنجەش زۆرتر
0.25 seconds