وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عێراق و یەمەن؛ گۆڕەپانی نوێی ململانێی ئێران- ئیسرائیل

لەلایەن رووداو 2/11/2018
هەر هەنگاوێكی سەربازیی ئیسرائیل لە دژی عێراق، بە قازانجی ئێران تەواو دەبێ‌
هەر هەنگاوێكی سەربازیی ئیسرائیل لە دژی عێراق، بە قازانجی ئێران تەواو دەبێ‌

رووداو-هەولێر

یەمەن و عێراق بە پێچەوانەی سووریاوە هیچ مەترسییەكی هەنووكەیی لەسەر ئاسایشی ئیسرائیل دروستناكەن، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتێكی ناوەندی (ستراتفۆر)، نزیكبوونەوەی ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو و هەنگاوە درێژخایەنەكانی ئێران لە عێراق لە بواری مووشەكی بالستیكی، دەكرێ ململانێكانی تاران و تەلەڤیڤ بۆ یەمەن و عێراق درێژ بكاتەوە، هەرچەندە ململانێكان لە هەركام لەو دوو وڵاتە ئاكامی جیاوازیان بۆ ئیسرائیل و ئێرانیش لێدەكەوێتەوە.

لە چوار دەیەی رابردوودا، ململانێی ئیسرائیل و ئێران لە ناوچەی ناسراو بە شام چڕبووەتەوە كە سووریا، لوبنان و فەلەستین لەخۆدەگرێ، بەڵام فراوانبوونی بازنەی نفووزی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئاڵۆزیی بێوێنەی پەیوەندیی زلهێزەكانی كەنداو لەگەڵ ئێران دەرفەتێكی نوێی بۆ ئیسرائیل هێناوەتە ئاراوە، تاوەكو شەڕ و ململانێكان بۆ ناوچەی دیكەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بگوازێتەوە.

لێدان لە عێراق ئاسان نابێ

لە كۆتایی مانگی ئابی ئەمساڵ، ئاژانسی (رۆیتەرز)ی بەریتانی لەسەر زاری بەرپرسانی عێراقی و ئێرانی ئاشكرای كرد تاران مووشەكی باڵستیكی بە میلیشیا شیعەكانی عێراق داوە كە دواتر بەرپرسانی باڵای ئەمنی و سەربازی عێراق و ئێران رەتیانكردەوە. بەڵام هەر ئەم هەواڵە زەنگی مەترسییەك بوو بۆ ئیسرائیلییەكان كە دەشێ ئاسایش و بەرژەوەندییەكانی لەناوچەیەكی دوور لە سنوورەكانی خۆشیانەوە بكەوێتە مەترسییەوە.

راپۆرتەكەی ناوەندی (ستراتفۆر) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات هەرچەند ئیسرائیل مێژوویەكی دوورودرێژی لێدان لە دوژمنە دوورەدەستەكانی هەیە "بەڵام هەر هەنگاوێكی سەربازیی ئیسرائیل لەدژی عێراق پەیوەندییەكانی ئەمریكا و حكومەتی عێراق تووشی تاقیكردنەوەی گەورە دەكات و دواجاریش لە بەرژەوەندی تاران تەواو دەبێت، چونكە حكومەتی ئێران لە دۆخی ئاوادا بە ئاسانی دەتوانێ هەستی دژەئەمریكی و دژەئیسرائیلی لە عێراق بەكاربهێنێ".

ئیستا ئێران ژمارەیەكی زۆر مووشەكی لە لوبنان و سووریا هەیە كە ئامانجی راستەقینەیان دەستپێكردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل و لادانی دەوڵەتی جوو نییە، بەڵكو كۆنتڕۆڵكردنی هەنگاو و سیاسەتەكانی داهاتووی ئەمریكا و ئیسرائیل لەهەمبەر ئێرانە، واتە ئەمریكا و ئیسرائیل پێش ئەوەی پلان بۆ لێدان لە ئێران و بەرژەوەندییەكانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دابڕێژن،  دەبێ‌ بیر لە مەترسیی ئەو سیستەمە مووشەكییانە لەسەر تەلەڤیڤ و ئورشەلیم بكەنەوە.

ئیسرائیل لە دوو ساڵی رابردوودا ژمارەیەكی زۆر بنكەی مووشەكی ئێران لە سووریای كردووەتەوە ئامانج، ناوەندی (ستراتفۆر) پێیوایە ئیسرائیل دەشێ هەمان سیاسەت لە عێراقیش بگرێتەبەر، بەڵام پێش ئەوەی دەست بۆ ئەم بژارەیە بەرن رووبەڕووی كۆمەڵێك بەربەستی دیپلۆماتیك، سیاسی و سەربازی دەبنەوە، چونكە لە بارودۆخێكی ئاوهادا ئەگەر ئەمریكا نەتوانێ كاردانەوەی ماناداری هەبێ، ئەوە سیاسەتكارانی عێراق گومان لەسەر رۆڵی ئەمریكا وەكو زامنكاری سەروەریی خاكی عێراق دروستدەكەن.

حكومەتی عێراق لە ساڵی 2003ەوە لەسەر بنەمای رێككەوتنی لایەن و پێكهاتە سیاسی و قەومییەكان دادەمەزرێ، بۆیەش ناوەندە ئەمریكییەكە جەخت لەوە دەكاتەوە هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە مووشەكی و سەربازییەكانی ئێران لە عێڕاق دەتوانێ مەترسی هەڵوەشانەوەی حكومەت و سەرهەڵدانی قەیرانی سیاسی لە عێراقیش دروستبكات كە لە درێژخایەندا دەكرێ بۆ قەیرانی ئەمنیش بگۆڕێ.

یەمەن.. خاڵی نزیكتربوونەوەی ئیسرائیل و سعوودیە

لە نیو سەدەی رابردوودا دۆزی فەڵەستین هۆكاری سەرەكی دووركەوتنەوەی ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو بە سەركردایەتی سعوودیە بووە، بەڵام لە دەیە و نیوی رابردوودا هەردوولا فراوانبوونەوەی پانتایی نفووزی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەكو مەترسییەكی هاوبەش دەبینن. شەڕی نێوخۆی یەمەن و بزووتنەوەی حووسییەكانی ئەو وڵاتە كە ئێران پشتگیرییان دەكات گۆڕەپانێكی نوێی بۆ نزیكبوونەوەی شانشینەكانی كەنداو و ئیسرائیل رەخساندووە. 

ساڵانە 15 ملیار دۆلار بازرگانی حكومەتی ئیسرائیل لە رێگەی گەرووی باب ئەلمەندبەوە دەكرێ. پێشتر بنیامین نتانیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، هۆشداری دابوو ئەگەر مەترسیی لەسەر كاروانی بازرگانیی ئیسرائیل دروستبكرێ، وڵاتەكەی لاری نییە لەوەی بنكە و بارەگاكانی حووسییەكانی یەمەن بكاتە ئامانج، بەڵام ناوەندی (ستراتفۆر) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئیسرائیل بژارەی دیكەی لەبەر دەستە بۆ ئەوەی بەرپەرچی حووسییەكان و یەمەن لە ئێران بداتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، حكومەتی ئیسرائیل دەتوانێ لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری و تەكنەلۆژیای گواستنەوە یارمەتی شەڕی چوار ساڵەی سعوودیە لە یەمەن بدات، بە تایبەتیش لە كاتێكدا ئەمریكا بە وریاییەوە هاوكاریی سعوودیە و هاوپەیمانەكانی لە شەڕی یەمەن دەكات، دوای ئەوەی وێنەی كارەساتە مرۆییەكانی یەمەن لە دەزگاكانی راگەیاندن بڵاوكراونەتەوە، هەروەها دوای كوژرانی جەمال خاشوقچی لە كۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبوڵ ئەگەری ئەوە هەیە پەیوەندییە سەربازی و هەواڵگرییەكانی سعوودیە و ئەمریكا لە شەڕی یەمەن لاواز ببن.

راپۆرتەكە جەخت لەوە دەكاتەوە، شەڕی یەمەن، بەپێچەوانەی عێراق، دەتوانێ زەمینەی بەهێزبوونی پەیوەندییەكانی سعوودیە و ئیسرائیل برەخسێنێ، بێ ئەوەی سەرئێشەیەكی ئەوتۆ بۆ ئیدارەی ئەمریكی دروستبكات، هەرچەند راپۆرتەكە بەدووری نازانێ لە ئەگەری بەهێزتربوونی ململانێكانی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو، تەلەڤیڤ پەنا بۆ سەركێشی گەورە بەرێ، تەنانەت ئەگەر ئەو سەركێشییە زیان بە بەرژەوەندییەكانی هاوپەیمانەكانیشی بگەیەنێ.

لە چەند دەیەی رابردوودا ئیسرائیل زیاتر تەماشاكەری رووداو و گۆڕانكارییە ئەمنی و سیاسییەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بووە، هەوڵە راستەوخۆ و گەورەكانی زیاتر لە وڵات و ناوچە دراوسێكانی خۆی بووە، بەڵام ناوەندی (ستراتفۆر) پێیوایە گەورەبوونەوەی بازنەی دەسەڵاتی ئێران دەبێتە هۆی ئەوەی واشنتن، ریاز و ئەبوزەبی داوای رۆڵی چالاكتر لە ئیسرائیل بكەن.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.844 seconds