وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

زانایان پێشبینی لەنێوچوونی دەریای مردوو دەکەن

لەلایەن رووداو 3/1/2019
کەناراوەکانی دەریای مردوو نزمترین شوێنی سەر گۆی زەوین

رووداو-هەولێر

زانایان هۆشداریی لە لەناوچوونی دەریای مردوو دەدەن و دەڵین تا دێت قەبارەی دەریای مردوو بچووک دەبێتەوە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2050 بەیەکجاری ئەم دەریایە نەمێنێت.


دەریای مردوو یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین شوێنەکانی جیهان، هەزاران ساڵە مرۆڤ بەم دەریایە ئاشنایە. کەناراوەکانی دەریای مردوو نزمترین شوێنی سەر گۆی زەوین و 430 مەتر لە پێوانەی ئاستی دەریا نزمترن. 

ئێستا زانایان هۆشداری لە نەمانی ئەم دەریایە دەدەن و دەڵێن، تا دێت دەریای مردوو بچووکتر دەبێتەوە و ئەگەری هەیە لە چەند دەیەی داهاتوودا و بە دیاریکراویش تاوەکو ساڵی 2050 بە یەکجاری نەمێنێت. 

زانایان باس لەوەشدەکەن کە دەکرێت لەناوچوونی ئەم دەریایە بوەستێندرێت، یان لانیکەم دوابخرێت، ئەوەش بە سوودوەرگرتنی دروست لە ئاوەکان. 

ئۆفیر کاتز، شارەزا لە ناوەندی زانستی دەریای مردوو دەڵێت: "ئەگەر ئێمە بەردەوام بین لە وەرگرتنی ئاو لە سرووشتەوە، لە دەریای تەبریاوە یان لە فوراتەوە، بۆ نموونە، ئەوا ئێمە ژینگەی لۆکاڵی تێکدەدەین. ئێمە لەو شوێنەین کە دەتوانین لە وانەی یەکەمەوە شت فێر بین، لەوەی کە ناتوانین سوود لە هەموو ئاوەکان وەربگرین بەو جۆرەی کە دەمانەوێت. پێویستە ئاگاداری سرووشتیش بین، ئەگەرنا هەموومان لەگەڵی نوقم دەبین."

گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە ژینگە و کەشوهەوا بوونەتە دیاردەی روون کە لە شوێنە جیاجیاکانی گۆی زەوی دەرکەوتوون. شارەزایان ترسی ئەوەیان هەیە، ئەم گۆڕانکارییانە کێشەی دیکەی سیاسی و تەنانەت ناکۆکی و پێکدادانیش بەدوای خۆیاندا بهێنن؛ بۆیە پێشنیاز دەکەن بە هاوئاهەنگی هەمەلایەنە چارەسەر بکرێن. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.844 seconds