وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەبادی و چاوشئۆغڵو بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گشتپرسیی کوردستان دەچنە پاریس

لەلایەن رووداو 3/10/2017
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا
مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا

رووداو - ئەنقەرە

بڕیارە کۆتایی ئەم هەفتەیە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و مەولوود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی گشتپرسی سەردانی پاریس بکەن. لە دوایین لێدوانیشیدا لەبارەی گشتپرسیی کوردستان مەولوود چاوشئۆغڵو گوتی: "کۆتایی دونیا نییە و هەر کاتێک ئەنجامی گشتپرسییەکە هەڵوەشایەوە ئێمە هەڵوێستمان دەگۆڕێت و هەموو شتێک وەکو خۆی لێدێتەوە".

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، رۆژی سێشەممە 3-10-2017 لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "زۆر رێکارمان لەبەرامبەر هەرێمی باکووری عێراق (هەرێمی کوردستان) گرتوونەتەبەر، لە داهاتووشدا لەگەڵ ئێران لەسەر داوای حکومەتی عێراق زۆر هەنگاوی دیکە دەگرینەبەر".

بە ئاماژەکردن بەوەی پێشتر هۆشدارییان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان داوە گشتپرسی ئەنجام نەدەن، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک ئامادەنین مامەڵە لەگەڵ ئەنجامی گشتپرسی بکەین". گوتیشی: "بەڵام کۆتایی دونیا نییە، هەر کاتێک ئەنجامی گشتپرسییەکە هەڵوەشایەوە ئێمە هەڵوێستمان دەگۆڕێت و هەموو شتێک وەکو خۆی لێدێتەوە".

چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەش کرد کە زۆر هاوکاری گەلی کوردیان کردووە و نایانەوێت زەرەرمەندبێت. گوتیشی: "ئێمە مەشقمان بە سەربازانی کورد کرد و لە قەیرانەکان هاوکاریان بووین". لەبارەی سەپاندنی گەمارۆی زیاتریش بەسەر کوردستاندا چاوشئۆغڵو گوتی: "دەبێ دەروازە سنوورییەکان لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی عێراقدابن".

هاوکات عەبدلقادر سەلڤی، نووسەری بەنێوبانگی تورکیا و نزیک لە حکومەت و ئاکپارتی، لە گوتاری ئەمڕۆیدا باسی ئەوە دەكات كە حەیدەر عەبادی، سەركۆوەزیرانی عێراق پێشنیازی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكکۆماری فەرەنسای قبوڵکردووە و لەو چوارچێوەیەدا رۆژی پێنجشەممە 5-10-2017 لە پاریس كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدەن. بڕیارە لە هەمان رێککەوتیش چاوشئۆغڵو سەردانی پاریس بکات.

سەلڤی كە بۆ رۆژنامەی حوڕییەت دەنووسێت، باسی لەوە کردووە دەربارەی سەردانەكەی فەرەنسا و بژاردە دیبلۆماسییەكان لەبەرامبەر گشتپرسیی باشووری كوردستان قسەی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە.

لە وەڵامی پرسیارێکی سەلڤیدا کە ئایا كەی سزاكانی سەر دەسەڵاتی هەرێمی باكووری عێراق جێبەجێ  دەكەن؟ چاوشئۆغڵو رایگەیاندووە: "ئێمە هێشتا چاوەڕوانین گشتپرسی هەڵبووەشێننەوە، ئەگەر نەوەستن هەنگاوی دیكەش دەنێین، چونكە هێشتا ئەگەری هەڵپەساردن هەیە و، هەروەها پێویستە ببێت".

وەک سەلڤی ئاماژەی بۆ کردووە، هەر پەیوەست بە گشتپرسی وەزیری دەرەوەی توركیا گوتوویەتی: "بە هەولێرمان گوت با ئێمە نێوەنگیربین و ببینە گەرەنتیکار، ناوی ئەم وڵاتانە بنووسن كە دەتانەوێت و لەگەڵ ئەوان پێكەوە چاودێری دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین، پێمانگوتن گەر گشتپرسی بكەن هەم لە نێوخۆ و هەمیش لە دەرەوە تێکتان دەشكێنن، پەكەكە ئەكەن بە گژتانا، كەمترین زیان بۆ ئێوە لە ئێمەوەیە، بەڵام بارزانی لە حساباتەكانیاندا هەڵەی كرد".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 دڵشاد شەهاب: لێدوانی هەندێ بەرپرسی یەکێتی باری قوباد تاڵەبانی قورسکردووە 8 کاژێر لەمەو بەر |

دڵشاد شەهاب: لێدوانی هەندێ بەرپرسی یەکێتی باری قوباد تاڵەبانی قورسکردووە

"چاوەڕێی هەڵوێستی مەردانەی لێدەکەین" زۆرتر
بولگاریا خێزانە كۆچبەرەكان لە یەكدی دادەبڕێ 9 کاژێر لەمەو بەر |

بولگاریا خێزانە كۆچبەرەكان لە یەكدی دادەبڕێ

لە بولگاریا چی بە کۆچبەران دەکرێت؟ زۆرتر
وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری کردنەوەی رێگای دھۆک - شنگال دەردەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری کردنەوەی رێگای دھۆک - شنگال دەردەکات

دوو مانگە بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی داخراوە زۆرتر
0.375 seconds