وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەردۆغان: گشتپرسی هەڵنەوەشێتەوە سزاکانمان زیاد دەکەین

لەلایەن دەرباز ساڵح 3/10/2017
بەشێک لە قسەکانی ئەردۆغان لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکپارتی

 

رووداو- ئەنقەرە

سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیێنێ، ئەگەر گشتپرسیی باشووری کوردستان هەڵنەوەشێتەوە سزاکانیان زیاد دەکەن و گەمارۆی زیاتری بەسەردا دەسەپێنن.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رۆژی سێشەممە 3-10-2017 لەگەڵ فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا کۆبووەوە و گوتارێکی پێشکەشکرد. ئەردۆغان لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان کرد و رایگەیاند، ئەوان بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ ئەنجامەکەی ناکەن و گەمارۆکانیان بەردەوام دەبن.

ئەردۆغان گوتی: ''دوودڵ نابین لەهیچ جۆرە هەنگاوێک بۆ پاراستنی ئاسایشی تورکیا و ئەوانەی خیانەت لە تورکیا بکەن دەرگایان بەڕوودا دادەخەین، گەمارۆکانمان بۆسەر هەرێمی باکووری عێراق زیاتر دەکەین تاوەکو بەهۆش خۆیان دێنەوە کە چ هەڵەیەکیان کردووە''.

لەبارەی گشتپرسی زیاتر گوتی: "گشتپرسیی هەرێمی باکووری عێراق خەنجەرێکە لە گەردنی ناوچەکە و کێشەیەکی گەورەی دروستکردووە، بۆیە ئێمە دژی دەوستینەوە و رێگەنادەین لەوە زیاتر کێشەکان بەردەوام بن''.


نیشانەکردن : ئەردۆغان, گشتپرسی
23774 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 13/08/2018 04:08:03 م
به‌ڕاستی زۆر سه‌یر و عه‌جایبه‌ ئه‌مڕۆ حوكم له‌ كوردستان له‌ قه‌ڕنی بیست و یه‌كه‌مینه‌ هه‌مو جیهان مه‌لا حوكم و فتوای ڕه‌وا بێت كوردستان حه‌قی...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| دوێنێ کاژێر 05:00 | (1)
Kam | 12/08/2018 08:26:16 م
جا كى له سوپر ساكو تي ئه گات
سووپەر ساکۆ لە هەولێر کۆنسێرت سازدەکات
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
Azad Azad | 11/08/2018 02:20:45 م
ئه‌م چوار حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌ ناوی خۆیان ناوه‌ ناڕازی ئایا خه‌ڵكی كوردستان رازیه‌ له‌م جۆره‌ حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌.؟؟؟ ئه‌م حیزب و بزوتنه‌وه‌یه‌...
بارزان | 12/08/2018 04:44:16 م
هه مویان خوفروشن
گۆڕان، یەکگرتوو، هاوپەیمانی و کۆمەڵ: ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەینەوە
| 11/8/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە 19 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: خواردنی سیسرک بۆ تەندروستی هەرس باشە

هەوکردنیش لە جەستەدا کەمدەکاتەوە زۆرتر
بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا 22 کاژێر لەمەو بەر |

بۆ یەکەمجار سیی لە تاقیگەدا درووستکرا

لە بەرازدا چێنراوە و سەرکەوتوو بووە زۆرتر
رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت 22 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوی ژیانی تەندروستی پزیشكی ساڵ هەڵدەبژێرێت

چەندین پزیشكی پێشەنگ لە هەموو کوردستان دیاریدەکەن زۆرتر
0.437 seconds