وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مایک پۆمپیۆ: دوای کشانەوە سیاسەتمان لە سووریا ناگۆڕێت

لەلایەن رێکار عەزیز 6/2/2019
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا:
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: "داعش هەڕەشەیەکی جیدییە لەو ناوچانەی کە لێی ماوە"

رووداو - هەولێر

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، بە کشانەوە لە سووریا سیاسەتیان لە سووریا ناگۆڕێت.

لە گوتارێکدا لە کۆنفرانسی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی نێو هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، مایک پۆمپیۆ گوتی "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ گوتی، کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا بە مانای کۆتایی شەڕی ئەمریکا دژ بە داعش نایەت. ئێمە ئەم شەڕە بەردەوام وەکو هەڕەشەیەک بۆ سەر ئێوە دەبینین. بە کشانەوەمان هیچ گۆڕانکاری لە تاکتیک و پەیکەر و دیزاین و سیاسەتماندا روونادات. ئەمە قۆناخێکی نوێیە لە شەڕە کۆنەکە. سیاسەتمان لە سووریا وەک خۆی دەمێنێتەوە". 

مایک پۆمپیۆ گوتیشی "لەگەڵ پابەندبوون بە شەڕی دژی داعش، پابەندیشین بە چەند بنەمایەکی دیکە. یەکەمیان، چارەسەرێکی سیاسییە پەیوەست بێت بە پڕۆژەی 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایش. هەروەها نەهێشتنی هەموو ئەو هێزانەی سەر بە ئێرانن. لە پلانەکانمان بەردەوامدەبین بەڵام پێویستیشمان بە یارمەتی ئێوەیە بۆ سەرخستنی، هەروەک چۆن لە مانگ و ساڵانی رابردوودا هەمان بووە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە هەڕەشەی داعش کرد و گوتی "کاری زۆرمان لەپێش ماوە. هێرشە خۆکووژییەکەی ئەمدواییەی منبج ئەوە نیشاندەدات کە داعش هەڕەشەیەکی جیدییە لەو ناوچانەی کە لێی ماوە". 

مایک پۆمپیۆ جەختی لە ئامانجەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دژی داعش کردەوە و گوتی "یەکەم، دەبێت پابەندبوون بۆ تێکشاندنی یەکجارەکی داعش دووپاتبکەینەوە بۆ ئەوەی دڵنیابین کە داعش چیدیکە هەڕەشەیەکی نێودەوڵەتی بۆ سەر وڵاتانمان نامێنێتەوە و چیدیکەش وەکو تۆڕێکی چالاکی نێودەوڵەتی نامێنێتەوە. نابێت شوێنیان بەدەستەوە بمێنێت کە چالاکی تێدا ئەنجامبدەن. دەبێت لە بڵاوکردنەوەی پەیام و شوشتنەوەی مێشکی نەوەی نوێ بە ئایدۆلۆژیا نەخۆشەکەیان بوەستێندرێن". 

ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە واشنتن، زۆرینەی وەزیرانی دەرەوەی 70 وڵاتی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ تاوتوێکردنی قۆناخی نوێی شەڕی دژی داعش کۆبوونەوە.

محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری کۆنفرانسەکەی کرد و دواتریش لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە.

داڕشتنەوەڵ حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.235 seconds