وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

تاران و بەغدا سێ شاری پیشەسازی هاوبەش لە عێراق دروستدەکەن

لەلایەن ئاسۆ فیشەگی 7/4/2019
تاران و بەغدا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان دەگەیەننە 20 ملیار دۆلار

رووداو - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تارانە و، لەگەڵ حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران بەڵێنیانداوە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان کە ئێستا ساڵانە 12 ملیار دۆلارە، لە دوو ساڵی داهاتوودا بۆ 20 ملیار دۆلار زیادبکەن.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "هیوادارین پەیوەندییە گەشەکردوو و پێشکەوتووەکانی نێوان عێراق و کۆماری ئیسلامی ببنە نموونەیەک و پێشەکییەک بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەموو وڵاتانی ناوچەکە و عێراق دەخوازێ لەم ئاستەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران بمێنێتەوە و دەیەوێ ئەم پەیوەندییانە فراوان بکات و گەشەیان پێبدات و پێشیان بخات و قووڵتریان بکات".

شاندی یاوەری سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهاتووە لە وەزیرانی: دەرەوە، دارایی، نەوت، بازرگانی، پلاندانان، تەندرووستی و گواستنەوە لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و 30 لە نوێنەرانی کەرتی تایبەت، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەو رێککەوتنامەی کە بەغدا و تاران بەنیازن لەم سەردانە دوو رۆژییەدا واژۆیان بکەن.

سەرۆککۆماری ئێران جەختی کردەوە لە فراوانکردنی بازرگانی گاز و کارەبا لەگەڵ عێراق و، داوای کرد کار بۆ جێبەجێکردنی پلانی بەستنەوەی هەردوو وڵاتەکە بکرێ بە هێڵی شەمەندەفەر.

حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند "لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق چەند رێککەوتنێکمان تاوتوێ کرد وەک هەناردەکردنی کارەبا و بەستنەوە بە هێڵی شەمەندەفەر و بۆڕی گاز لەنێوان هەردوو وڵات... ئێمە دەخوازین قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتمان لە چەند مانگی داهاتوودا زیاتر بکەین و رێککەوتنەکانی تایبەت بە دروستکردنی سێ شاری پیشەسازیمان تاوتوێ کردن".

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران دوای سەردانی گەورەترین شاندی باڵای سعودییە هات بۆ بەغدا کە راگەیەندرا ئامانجی سەرەکی لێی بەهێزکردنی پەیوەندی سیاسی و ئابووری نێوان ریاز و بەغدایە، لەکاتێکدا رکابەریی سعودییە و ئێران بۆ سەپاندنی هەژموونی سیاسی و ئابووری خۆیان لە عێراق بەئاشکرا دیارە، سەرەڕای ئەمەش پێشبینی ناکرێ عێراق بتوانێ یان بیەوێ دەستبەرداری پەیوەندی بەهێزی بێ لەگەڵ ئێران کە 45%ـی گازی سرووشتی و راستەوخۆ هەزار مێگاوات کارەبا هەناردەی عێراق دەکات، بۆیە چەند سەرچاوەیەک دەڵێن مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ نیوەندگیرییە لەنێوان سعودییە و ئێران.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.219 seconds