وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئاڵۆزیی نێوان ئەنقەرە و ریاز هەڕەشە لە ستراتیژی واشنتن دەكات

لەلایەن رووداو 6/12/2018
رەجەب تەیب ئەردۆغان  و محەممەد بن سەلمان
رەجەب تەیب ئەردۆغان و محەممەد بن سەلمان

رووداو - هەولێر

بەرپرسانی باڵای سعودیە و توركیا دوو مانگ پاش كوژرانی جەمال خاشوقچیی رۆژنامەنووس، لە كۆبوونەوەی گروپی 20 لە ئەرجەنتین رووبەڕووی یەك بوونەوە. دوو مانگ دوای رووداوەكەی كونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستەنبوڵ، ئەمریكا لە نێوان دوو هاوپەیمانی سوننەی خۆیدا گیری كردووە، لە كاتێكدا واشنتن هەوڵی پاراستنی پێگەی سعودیە دەدات و توركیاش سوورە لەسەر ئەوەی شازادەی جێنشینی سعودیە بخات.

ماوەی دوو مانگە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، جەخت لەوە دەكاتەوە كە كەیسی خاشوقچی پەیوەندییەكانی سعودیە و ئەمریكا ئاڵۆز ناكات. حكومەتی ئەنقەرەش بەڵێنی داوە واز نەهێنێ هەتا روون نەبێتەوە كێ فەرمانی كوشتنی خاشوقچی لە كونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ دەركردووە و چی بەسەر لاشەكەی هاتووە؟

كەسانی نزیك لە بڕیارەكانی كۆشكی سەرۆكایەتی توركیا بە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)ی ئەمریكییان راگەیاندووە كە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا، دەیەوێ چانسی گەیشتنە تەختی پاشایەتی لە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیە تێكبدات و پەیوەندیی بەهێزی ریاز و واشنتن لاواز بكات. ئەو پەیوەندییانە بڕبڕەی پشتی ستراتیژی ئەمریكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی فراوانخوازییەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

رۆژی هەینی و شەممە كۆبوونەوەكانی گروپی 20 لە بۆینس ئایرس، پایتەختی ئەرجەنتین بەڕێوەچوون كە تێیدا بۆ یەكەمجار ئەردۆغان و بن سەلمان لە یەك هۆڵی كۆبوونەوەدا ئامادە بوون. حكومەتی سعودیە رەتیدەكاتەوە شازادەی جێنشین فەرمانی كوشتنی خاشوقچی دەركردبێ كە لە دوو مانگی رابردوودا لە كەیسێكی مرۆییەوە بۆ كەیسێكی سیاسی و جیۆپۆلیتیكی گۆڕا.

بەرپرسانی حكومەتی توركیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە هەوڵەكانی سعودیە بۆ كپكردنی كەیسەكە لە یەكەم رۆژەكانی دوای كوژرانی خاشوقچییەوە دەستیانپێكرد، لەوانەش پێشنیازی وەبەرهێنانی چەند ملیار دۆلاری لە ئابووریی توركیادا، كە ئەوكات بەدەست كۆنترۆڵكردنی بەهای لیرەوە دەیناڵاند، حكومەتی سعوودیە بەڵێنی ئەوەشی بە لایەنی توركی دابوو كە گرژییەكانی كەنداو لەگەڵ قەتەر چارەسەر بكرێن، بەڵام حكومەتی ئەنقەرە ملی نەداوە و دەستی بە كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر چۆنێتی كوژرانی خاشوقچی كردووە.

بەرپرسێكی حكومەتی توركیا لەوبارەوە دەڵێ: "نابێ رێگە بدەین محەممەد بن سەلمان ببێتە شای سعودیە، ئەو تەمەنی تەنیا 33 ساڵە و توركیا دەبێ بۆ ماوەی 50 ساڵی دیكە لەگەڵ ئەم پیاوە هەڵبكات".

 بەرپرسێكی حكومەتی سعودیەش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە: "بەڕێز ئەردۆغان زۆر بەو پێشنیازەی حكومەتی سعودیە لەبارەی وەبەرهێنانی سعوودی لە ئابووریی توركیا تێكچوو". هەوڵەكانی دەزگا ئەمنییەكانی توركیا بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی كوژرانی رۆژنامەنووسە سعودیەكە و بڵاوكردنەوەی زانیارییەكان لە رێگەی میدیا جیاجیاكانی ناوەوە و دەرەوەی توركیا بەشێوەیەكی سەرەكی، كۆتایی بە دانوستاندنی پشتی پەردەی هەردوولا هێنا.

پەیوەندییەكانی توركیا و ئەمریكا لە دوای هەوڵی كودێتای 2016 لاواز بوون، ئازادكردنی ئەندرو برونسن، قەشەی ئەمریكی، لەلایەن دادگای توركیاش نەیتوانی گرژییەكانی دیكەی نێوان ئەو دوو وڵاتەی ئەندامی ناتۆ هێور بكاتەوە، لەوانەش هاوكاریی ئەمریكا بۆ یەپەگە لە رۆژئاڤای كوردستان، كەیسی فەتحوڵڵا گولەن (كە توركیا بە پلاندانەری كودێتاكەی 2016ی دەزانێ) و كڕینی سیستەمی دژە مووشەكی ئێس 400ی رووسی لەلایەن توركیاوە. 

ترەمپ هەر لە سەرەتای دەستبەكاربوونییەوە پەیوەندییەكی نزیكی لەگەڵ شانشینی سعودیەدا دروستكرد، یەكەم گەشتی دەرەوەی وڵاتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ سعودیە بوو، بەرپرسانی كۆشكی سپی بە چاوی "عامیلی گۆڕانكاری" لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەیری شازادەی جێنشینیان دەكرد.

ژمارەیەك بەرپرسی سعودی و توركی بە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)یان راگەیاندووە كە حكومەتی ئەنقەرە هەر لە بەهاری 2017 وە نیگەرانیی ئەوەی لێنیشت كە نزیكبوونەوەی زۆری ریاز و واشنتن پەراوێزكەوتنی توركیای لێبكەوێتەوە. ئەم نیگەرانییەی حكومەتی توركیا لە حوزەیرانی 2017 بەهێزتر بوو كاتێك سعودیە، ئیمارات و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی ئابڵوقەی سیاسی و بازرگانییان لەسەر قەتەر دانا و ترەمپیش پشتگیری لێكردن، لە كاتێكدا ئەردۆغان پشتگیری لە قەتەر و ئیخوان موسلیمین دەكرد.

سەرەڕای هەموو گرژی و نیگەرانییەكانی 2017 ، ئەردۆغان هەوڵی پاراستنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە و ریازی دا، كۆبوونەوەكەی تەمووزی 2017ی جەددە لە نێوان ئەردۆغان و بن سەلمان لە هەمان چوارچێوەدا بوو، بەڵام لە كۆبوونەوەكەدا بن سەلمان داوای لە سەرۆكی توركیا كردبوو چیدی پشتگیری لە دەوحە نەكات. بەگوێرەی راپۆرتەكەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)، ئەردۆغان دوای كۆبوونەوەكە بە "كەللەڕەقی گەشبین" وەسفی بن سەلمانی كردبوو، لە یەكێك لە راوێژكارەكانی پرسی بوو "چی لەم كوڕە بكەین؟". بە گوتەی یەكێك لە كەسانی ئاگاداری ماڵی شاهانە "ئەوكات بن سەلمان بڕیاری خۆی دابوو كە توركیا بخاتە ناو لیستی دوژمنەكانی خۆیەوە".

تاوەكو ئێستا ئەردۆغان بە ئاشكرا ناوی محەممەد بن سەلمانی وەكو بڕیاردەری كوژرانی خاشوقچی لە رۆژی دووی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ نەهێناوە، بەڵام جەخت لەوە دەكاتەوە كە "خەڵكانی هەرە پایەبەرزی شانشین" بەرپرسیارن لە كوژرانی رۆژنامەنووسە 59 ساڵەكە.

بەگوێرەی راپۆرتەكەی (وۆڵ ستریت جورناڵ)، بن سەلمان سێ هەفتە دوای كوژرانی خاشوقچی تەلەفۆنی بۆ ئەردۆغان كردبوو، داوای لێبوردنیشی كردبوو كە نەیتوانیوە لە مەراسیمی سەرۆكایەتی ئەردۆغان لە مانگی حوزەیراندا بەشداری بكات و پێی راگەیاندبوو "دەبووایە چاوم پێتانبكەوێ".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 1 کاژێر لەمەوبەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت

بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، ملی منداڵدان، سییەکان و زۆرتر
0.266 seconds