وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەبادی و یڵدرم: لەسەر باشیك و شنگال رێككەوتین

لەلایەن رووداو 7/1/2017
كۆنگرەی رۆژنامەڤانی حەیدەر عەبادی و بینالی یڵدرم

رووداو - بەغدا

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا، دوای كۆبوونەوەیان لە شاری بەغدا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەڤانیدا رایانگەیاند، لەبارەی هێزەكانی توركیا لە باشیك و دەركردنی هێزەكانی پەكەكە لە شنگال رێككەوتوون.

عەبادی رایگەیاند "لەگەڵ تورکیا گەیشتینە رێککەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەی هێزەکانیان لە باشیک و، تورکیا بەڵێنی داوە رێز لە سەروەری خاکی عێراق بگرێت". گوتیشی "تورکیا لەسەر داواکاری عێراق بۆ چارەسەركردنی كێشەكە بەزووترین كات رازی بوو". ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد لەگەڵ تورکیا هاوڕان بۆ دەستوەرنەدان لە کاروباری نێوخۆیی وڵاتانی ناوچەکە.


لەبەرامبەردا بینالی یڵدرم، سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند "رێگە بە کەس نادەین سەروەری عێراق پێشێل بکات و لەگەڵ عێراق پێکەوە کاردەکەین بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆر".

لەبارەی هێزەكانی پەكەكەش لە شنگال، یڵدرم گوتی "عەبادی بەڵێنی داوە سوپای عێراق و پێشمەرگە پێكەوە پەكەكە لە شنگال دەربكەن". حەیدەر عەبادیش ئاماژەی بەوە كرد جگە لە هێزە عێراقییەكان رێگە بە هیچ هێزێكی دەرەكی نادەن لە شنگال بێت.

لەبارەی پەیوەندییە ئابوورییەكان، یڵدرم گوتی "بەهۆی شەڕی تیرۆرەوە ساڵانە پەیوەندی ئابووری نێوان عێراق و توركیا 40% كەمیكردووە، بەهەموو شێوەیەك ئامادەین بیگەینینەوە دۆخی جاران". عەبادیش گوتی "لەدوای شەڕی موسڵ دەست بە راكێشانی بۆری نەوت بۆ توركیا دەكەینەوە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

موحسين جوامێر جوامێر | 23/01/2017 01:36:05 م
زارت خۆش کاکە ڕێبوار گیان، هەرگیز نەهێڵن سندووق بۆ ئاوارەکان دابنرێت.
رێبوار تاڵەبانی: ناهێڵین سندووقی دەنگدان بۆ ئاوارەکان لە کەرکووک دابنرێت
| 4 کاژێر لەمەو بەر | (1)
عەلی باخورنیفی | 22/01/2017 04:51:19 م
تکایە لە رێگای بەرنامەی کاکە رەنج یان رووداوی ئەمرو رێگای دهوک- هەولێر بورژێنن.. تکاتان لێ دەکەین. حکومەت وا دیارە ئاگای لێ نییە.
access access | 23/01/2017 11:28:49 ص
خودایە ئارامیان پێ ببەخشی.....
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| دوێنێ کاژێر 12:03 | (5)
samira tofiq | 23/01/2017 10:41:51 ص
ئەسكەندەر ووتووت سەرۆكی لیژنەی ئاسایش لەپەرلەمانی بەغدا داوا لە عەبادی دەكات دەسەلاتەكانی خۆی بەكار بهینی بۆكۆتایی هینان بەقەیرانی هەریمی كوردستان و...
پارتی و یەكێتی چی لە گۆڕان دەكەن؟
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rabar Muhamad
Rabar Muhamad | 23/01/2017 07:03:52 ص
دواى 15 دةقة كةيشتمة سةر روداوةكة بةراستى كارةسات بوو
رووداوێکی هاتووچۆ لە هەولێر؛ دوو کەس گیانیان لەدەستدا
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

به‌ریتانیا هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چپس و فینگری په‌تاته‌ ده‌دات 52 خولەک لەمەوبەر |

به‌ریتانیا هۆشداریی له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی چپس و فینگری په‌تاته‌ ده‌دات

سووره‌وه‌كردنیان مادده‌یه‌كی مه‌ترسیدار زۆرتر
 چیرۆکی ئەو پیاوەی تەرمی خوشکەکەی لە باخچەی ماڵەکەیان ناشت 2 کاژێر لەمەو بەر |

چیرۆکی ئەو پیاوەی تەرمی خوشکەکەی لە باخچەی ماڵەکەیان ناشت

لە تلکێف داعش رێگەی نەداوە کەس هاوکاری زۆرتر
لە هەرێمی كوردستان بۆ دوو هەڵبژاردن دەست بە ئامادەكاری كرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە هەرێمی كوردستان بۆ دوو هەڵبژاردن دەست بە ئامادەكاری كرا

حكومەت رەزامەندی بۆ خەرجكردنی بودجە دەبڕی زۆرتر
0.609 seconds