وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عێراق و توركیا لەسەر 9 خاڵ رێككەوتن

لەلایەن دەرباز ساڵح 7/1/2017
حەیدەر عەبادی و بینالی یڵدرم
حەیدەر عەبادی و بینالی یڵدرم

رووداو - هەولێر

حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراق و بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا، رۆژی شەممە 7-1-2017 لە شاری بەغدا كۆبوونەوە و لەسەر 9 خاڵێك رێككەوتن، بەپێی راگەیێندراوی كۆبوونەوەكە، خاڵەكان بریتین لە:

1- هەردوولا جەختیان لەسەر ئەمن و ئاسایش و دژایەتیكردنی تیرۆر و پاراستنی سەروەری و یەكێتی خاكی عێراق كردەوە.

2- سەربازگەی باشیك بنكەیەكی سەربازی عێراقییە.

3- لایەنی عێراقی هەڵوێستی خۆی لەسەر بنكەی سەربازی باشیك دووپاتكردەوە و داوای كرد توركیاش دەست بە كشانەوەی هێزەكانی بكات بە چەند هەنگاوێك و كۆتایی بەم كێشەیە بێنێت. لایەنی توركیش دووتاپی لەسەر پابەندبوون بە یەكێتی و سەروەری خاكی عێراق كردەوە.

4- جەخت لەسەر هاوكاری و بازرگانی و ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە كرایەوە كە بەهۆی تیرۆرەوە وێرانبوون، لەو پێناوەشدا سەرجەم رێككەوتنەكانی نێوان هەردوو وڵات چالاك دەكرێنەوە.

5 - هەردوولا رێككەوتن لەسەر هاوكاریكردنی زیاتر لە بەڕێوەبردنی هەردوو رووباری دیجلە و فورات و پڕۆژەكانی دیكەی ئاو.

6 - حكومەتی توركیا دەستخۆشی لە سوپای عێراق دەكات بەرامبەر پێشڕەوییەكانی لە موسڵ.

7- هەردوولا لەسەر ئەوە رێككەوتن هیچ رێكخراوێكی تیرۆریستی نەبێتە هەڕەشە لە خاكی یەكێكیانەوە بۆ سەر ئەوی دیكەیان.

8- هەردوولا لەسەر هاوكاریكردن و ئەنجامدانی كاری هاوبەش لە بوارەكانی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و.. هیتد رێككەوتن.

9- هەردوولا لەسەر پلانێكی ستراتیژی رێككەوتن بۆ ئەنجامدانی كار و چالاكی هاوبەش، لەپێناو سەقامیگری ناوچەكە و رێگەگرتن لە دروستبوونی شەڕی تایفی. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

mustafa | 20/07/2017 01:42:50 م
بەرێز کاک ابراھیم..بەداخەوە کە ھیچ لە ولاتانی دراوسێی کوردستان ھەست بەمەترسیی لەناوبردنی گەلی کورد ناکات کە سەدەیەک زیاترە روبەروی ئەوگەلە ستەم...
سەرۆکایەتیی تورکیا: گشتپرسی لە بەرژەوەندی عێراقدا نییە
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (1)
احمد حسن زێڕۆ | 20/07/2017 10:47:21 ص
چاوی په‌نجا نه‌خۆشیان كوێر كرد ڕۆژانه‌ش ئه‌م حاله‌تانه‌ ڕوده‌ده‌ن وه‌زیری ته‌ندروستی له‌ بری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ونه‌خۆشانه‌ی كه‌ كوێر بوون...
لە هەولێر ژنێک بەهۆی
| دوێنێ کاژێر 02:39 | (1)
شيروان مستةفا سمايل | 19/07/2017 06:45:47 م
ئةى قوربانى دةست و مةجةكت بم كاكة مسعود هةتا تؤمان هةبيت شةرف و كةرامةتمان باريزراوة
hamza kocher | 20/07/2017 08:33:39 ص
qorbant bm sarok Giyan
بارزانی: ئەو سەردەمە بەسەرچوو بە زمانی هەڕەشە دژی گەلی كوردستان بوەستنەوە
| دوێنێ کاژێر 04:32 | (5)
كوره بالدار | 20/07/2017 06:59:29 ص
خواى گةوره يارمةتيان بدات 😢
فریای ئەم كچە بكەون
| 7/7/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان 21 کاژێر لەمەو بەر |

خوێی چێشت هەڕەشەیە بۆ بۆڕییەکانی خوێنی نەوجەوانان

پزیشکانی ئەڵمانی هۆشداریدەدەن زۆرتر
رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 11:00 |

رۆژانە دوو خولەک راکردن ئێسکی خانمان بەهێزدەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت دوێنێ کاژێر 03:58 |

ئازاری ئافرەتانی میسر لە نێو ئۆپێڕایەک نمایش دەکرێت

چیرۆکی ئۆپێڕاکە لە کتێبێکی نەوال سەعداوی زۆرتر
0.453 seconds