وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تورکیا ئامادەکاری بۆ هێرشکردنە سەر ئیدلیب دەکات

لەلایەن رێکار عەزیز 7/10/2017
 تورکیا هێزێکی گەورەی لەسەر سنووری ئیدلیب جێگیرکردووە
تورکیا هێزێکی گەورەی لەسەر سنووری ئیدلیب جێگیرکردووە

رووداو - هاتای

سوپاسالاری تورکیا و بەرپرسی دەزای هەواڵگریی تورکیا (ناسراو بە میت) سەردانی سنووری سووریایان کرد و لەسەر دوایین گۆڕانکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ئیدلیب زانیارییان کۆکردەوە.

هولوسی ئاکار، لەگەڵ هاکان فیدان و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازی لە پارێزگای هاتای کە  لەگەڵ سووریا هاوسنوورە، یەکە سەربازییەکانیان بەسەرکردەوە و زانیارییان لەبارەی دۆخی ئێستای ئیدلب کۆکردەوە.

ئەم سەردانەی فەرماندە سەربازییەکان لەکاتێکدایە رۆژی شەممە 7-10-2017، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ئیدلیب راگەیاند و گوتی،  تورکیا ئامادەکاری بۆ ئۆپەراسیۆنێک دەکات تاوەکو داعش لەو شارە دەربکات.

ئەردۆغان راشیگەیاند، ئێستا هێزەکانی سوپای سووریای ئازاد لە ئۆپەراسیۆن و هێرشەکانیان بەردەوامن و سوپای سووریا نەچووەتە نێو سووریا، بەڵام ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات لەگەڵ سوپای سووریای ئازاد لە ئیدلیب  هێرش بکەنە سەر داعش و لەو شارە دەریان بکەن.

ئەردۆغان زیاتر گوتی، وڵاتەکەی مەبەستیەتی لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنەکانی لە سووریا ئاسایش و پارێزگاری بۆ ئیدلیب بگێڕێتەوە. پێشتریش سوپای تورکیا بۆ پشتیوانی لە سوپای سووریای ئازاد چووە شاری جەرابلوسی رۆژئاوای کوردستان و داعشیان لەو شارە دەرکرد، بەو هەنگاوەش رێگەی لە یەکگرتنەوەی هەردوو کانتۆنی عەفرین و کۆبانێ گرت. 

یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای توركیا كه‌ له‌ 500 سه‌رباز، 20 تانك، 15 تۆپهاوێژ و ژماره‌یه‌كی زۆر زیپۆش و بارهه‌ڵگر و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێکهاتووە، لەسەر سنووری ئیدلیب جێگیرکراون و ئامادەن لە هەر ساتێک هێرش بکەن.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند 3 کاژێر لەمەو بەر |

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا قودسی رۆژهەڵاتی وەک پایتەختی فەلەستین ناساند

ناوی لە ریزی پایتەختەکان زیادکرد زۆرتر
 جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

جڤاتی گشتیی گۆڕان پێشنیازی کشانەوە لە حکومەت ئاراستەی جڤاتی نیشتمانی دەکات

هەفتەی داهاتوو جڤاتی نیشتمانی بڕیاری کۆتایی دەدات زۆرتر
حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی کوردانی ئێزدی دەکات

پیرۆزبایی جەژنی رۆژوویان لێدەکات زۆرتر
0.468 seconds