وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

حەماس بۆ قودس داوای راپەڕین دەکات

لەلایەن رێکار عەزیز 7/12/2017
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ئیسماعیل هەنییە لە غەززە، ، 7-12-2017
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی ئیسماعیل هەنییە لە غەززە، ، 7-12-2017

رووداو - هەولێر

بەرپرسێکی باڵای حەماس رایگەیاند، لە رۆژی هەینییەوە داوای ئەنجامدانی راپەڕینێکی نوێ دەکەن دژ بە بڕیارەکەی ئەمریکا سەبارەت بە قودس (ئۆرشەلیم). 

ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند "هەر وەک چۆن فەڵەستین هی ئێمەیە، قودسیش بە هەمان شێوە هی ئێمەیە، هەر بۆیە لە سبەی هەینییەوە لە دژی بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بە ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل داوای ئەنجامدانی راپەڕین دەکەین". 

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا شاری غەززە، ئیسماعیل  هەنییە داوای کۆتاییهێنانی بە قۆناخی ئاشتی کرد و گوتی "داوا لە ئیدارەی فەڵەستین دەکەین کە چوونە دەرەوەیان لە رێککەوتی ئۆسڵۆ رابگەیێنن. بڕیاری ئەمریکا لەبارەی قودس، واتای دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی سیاسییە و قۆناخی ئاشتیش بەیەکجاری ژێر خاککراوە". 

هەنییە داوای لە کاربەدەستانی فەڵەستین و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد ئیدارەی ئەمریکا بایکۆت بکەن و گوتی "چیدیکە شتێک نەماوە بەناوی پڕۆسەی ئاشتی، گەلی فەڵەستین دوای بڕیارەکەی ئەمریکا لە دووریانێکی مێژووییدایە، عەرەب و موسڵمانانیش بەم دووریانەدا تێپەڕدەبن، بەو هۆیەوە لە سبەینێوە دەمانەوێت راپەڕینێکی نوێ بەرپا بکەین". 

 ئیسماعیل  هەنییە گوتیشی "فەرمانمان بە کوڕانی بزووتنەوە و هەموو باڵەکانی ئەم بزووتنەوەیە کردووە ئامادەبن لە دژی هەر هەڕەشەیەکی ستراتیژی کە هەڕەشە لە قودس و کێشەی فەڵەستین دەکات. شۆڕشی ئێمە دژی داگیرکاری زایۆنییە، هەر چەکێکیشمان دەستکەوتبێت لە شەڕی نێوخۆیی بەکارنایەت بەڵکو لە دژی داگیرکاری زایۆنی بەکاردێت".

رۆژی چوارشەممە 6-12-2017 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، قودس- ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس - ئۆرشەلیم بکات. 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : قودس
774 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 16/07/2018 07:00:13 ص
به‌غدا و حكومه‌تی عیراق ته‌وا كۆتای پێ هاتوه‌ ؟؟؟ دانوسان بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ ڕاده‌ست كراوه‌كانی كوردستان به‌...
(رووداو) پرۆژەی پارتی و یەكێتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەكاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
jamal | 15/07/2018 08:20:47 م
rohtan shad xoshke nazdarekam kake karwan u karzany xoshawest.
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.406 seconds