وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناڕەزایی و خۆپیشاندان لە دژی بڕیارەکەی ترەمپ

لەلایەن دیار کوردە 7/12/2017
خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان بە سووتاندنی وێنەی ترەمپ دەستیپێکرد

رووداو - هەولێر 

لە دوای بڕیارەکەی ترەمپ، ناڕەزایی و خۆپیشاندان دەستیپێکرد، فەڵەستینییەکان هەرزوو رژانە سەر شەقامەکان و یەکەمین ناڕەزاییان بە سووتاندنی وێنەی ترەمپ دەستیپێکرد.


دواجار دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارەکەی کۆنگرێسی وڵاتەکەی تایبەت بە ئۆرشەلیم- (قودس)ی جێبەجێکرد، کە بۆماوەی 22 ساڵە ئەم بڕیارە لەلایەن سەرۆکەکانی ئەمریکاوە دوادەخرێت.

ترەمپ بەفەرمی ئۆرشەلیم - قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند و بڕیاریدا باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەلئەڤیڤەوە بگوازێتەوە بۆ ئەم شارە.

ئەم بڕیارەی ترەمپ، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لە شەقامی عەرەبی ناڕەزایی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.فەڵەستینییەکان هەرزوو رژانە سەر شەقامەکان و یەکەمین ناڕەزاییان بە سووتاندنی وێنەی ترەمپ دەستپێکرد.

مونسەر ئەمیر، چالاکوانی فەڵەستینی دەڵێت "ئێمە لێرە وێنەکانی ترەمپمان سووتاند، تاوەکو پەیامێک بۆ ئەمریکا و خودی ترەمپ و خەڵکی هەموو جیهان بنێرین کە ئێمە قبوڵناکەین باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤ بگوازرێتەوە. قودس پایتەختی فەڵەستینە."

خۆپیشاندان و ناڕەزایی فەڵەستینییەکان لە قودس دەستیپێکرد و چەندین شاری دیکەی وەک کەرتی غەززە، رامەڵڵا، بەیروت و ئیستەنبوڵی گرتەوە.

پێشبینیدەکرێت لە چەند شوێنی دیکە، بەتایبەتیش لە وڵاتە موسڵمانەکان خۆپیشاندانی دیکە ئەنجامبدرێت و هەروەها بەدوور نییە ئەم ناڕەزایی و خۆپیشاندانانەش تووندوتیژی لێبکەوێتەوە.

تادێت نیگەرانییەکان سەبارەت بە بڕیارەکەی ترەمپ، بۆ ناساندنی ئۆرشەلیم - قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل زیاتر دەبن، تاوەکو ئێستا هیچ وڵاتێک بەدەر لە ئیسرائیل پشتیوانی لە بڕیارەکەی ترەمپ نەکردووە.

سەرانی وڵاتانی موسڵمان ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی بەپەلە دژ بەم بڕیارەدەکەن و، پێشبینیشدەکرێت بڕیارەکە شەپۆلێکی تووندوتیژی لەناوچەکە بەتایبەتیش لە خودی ئۆرشەلیم- قودس لە نێوان فەڵەستینی و ئیسرائیلییەکان بەدوای خۆیدا بێنێت.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.266 seconds