وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

یڵدرم لە بەغدا... بۆچی بۆ هەرێمی کوردستان باشە؟

لەلایەن هێمن لهۆنی 8/1/2017
بیناڵی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا
بیناڵی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا

رووداو - هەولێر

مانگێک لەمەوبەر عەبادی گوتی ئەگەر تورکیا بێتە نێو عێراق باجی قورس دەدات، بەڵام رۆژی شەممە 7-1-2017، لەبری ژەنەڕاڵە سەربازییەکان و تانکەکانی سەرسنوور، لە تورکیاوە سەرۆکوەزیران هات و گرژییەکان رەوینەوە.

بیناڵی یڵدرم و حەیدەر عەبادی بەزەردەخەنەوە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرەیان راگەیاند و کۆتاییان بە گرژییەک هێنا کە چاوەڕوان دەکرا ئەوندەی دیکە ئەم ناوچەیە ناسەقامگیر بکات.

مانگێک لەمەوبەر گوێت لە وتارە ئاگرینەکانی بەرپرسانی تورکیا و عێراق ببوایە،  باشتربوونەوەی پەیوەندییەکانت بەمشێوە خێرایە پێ چاوەڕوان نەکراو بوو، بەڵام دەوڵەتان هەمیشە ئەوەندە بەرژەوەندییان هەیە، بێگوێدانە دوێنێ، دەتوانن بەیانی بکەنە رۆژی واژۆکردنی رێککەوتن و لێکتێگەشتن.

بەپێچەوانەی بۆچوونە باوەکان، باشتربوونەوەی پەیوەندییەكانی حکومەتی و تورکیا و حکومەتی عەبادی لە قازانجی سەقامگیری ناوچەکەیە و، بۆ هەرێـمی کوردستان و ئەمریکا و ئێرانیش باشە.

بۆیە بەپێی زانیارییەکان هەرێمی کوردستان و واشنتن زۆر هەوڵیان داوە تاوەكو گرژییەکان نەهێڵن، دواتر دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی عەبادی لەگەڵ ئەردۆغان، ئەم سەردانەی یڵدرمی بەدواداهات.

کەسایەتی یڵدرم

یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ئاک پارتی و كەسێكی هەرە نزیکی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیایە، لە 14 ساڵی حوکمڕانی ئاک پارتی لە زۆربەی کابینەکان وەزیری گواستنەوە و هاتووچۆ بووە، ئەندازیارێکی بەئەزموونە، لە تورکیا زیاتر بە "پیاوی کار" ناسراوە، نەک سیاسییەکی زۆر لێزان.

بیناڵی یڵدرم خەڵکی ئیزمیرە کە شاری ئۆپۆزیسیۆن و عەلمانیەتە لە تورکیا. هەم لای خەڵک و هەم لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش کەسێکی خۆشەویستە.

بەپێی داتاکان لە سەردەمی یڵدرم وەک وەزیر زۆرترین رێگاوبان و تونێل لە تورکیا دروستکراون، بۆنموونە لە 80 ساڵدا لە تورکیا 6 هەزار کیلۆمەتر رێگای یەکتربڕ دروستکراوە، كەچی لە 14 ساڵی وەزیرایەتی یڵدرم 25 هەزار کیلۆمەتر رێگا وشەقامی یەکتربڕ دروستکراون .

هەروەها لە 80 ساڵدا لە تورکیا 50 كیلۆمەتر تونێل لێدراون، لەبەرامبەردا لە 14 ساڵی دەسەڵاتی یڵدرم وەك وەزیر، درێژی تونێلەكان گەیشتە 346 كیلۆمەتر بە تونێلی ژێرئاویشەوە.

دۆخی ناسەقامگیری سیاسی تورکیا یڵدرمی خستە نێوان رکابەری سیاسی و بووە یەکێک لەوانەی ناڕازی بوو لە داودئۆغڵۆ و سیاسەتەکانی و، لەبن گوێی ئەردۆغانی خوێند تاوەكو توانی ببێتە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی دادوگەشەپێدان.

بەڵام لەکاتێدا یڵدرم سەرۆکوەزیرانە، دۆخی تورکیا لەڕووی سیاسی و ئابووریشەوە ناسەقامگیرە، باجی سیاسەتە هەڵەکانی دەدات لە سووریا و لە نێوخۆشدا بەهۆی حەزی ئەردۆغان بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی، گرژی و دابەشبوون هەیە.

یڵدرم بە دروشمی دۆستی زیاتر و دوژمنی کەمتر سیاسەتی دەرەوەی خۆی راگەیاند، گۆڕانکارییەکان لەگەڵ رووسیا و سووریا بەباشی هەستیان پێدەکرێ، دوایین سەردانی بۆ بەغداش هەر هەمان رێگایە.

تورکیا لە عێراق چاوی لە چییە؟


تورکیا بە باشبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدا چاوی لە سێ خاڵی سەرەکییە:

یەکەم: لەڕووی ئابوورییەوە پەیوەندییەکان رێکبخرێنەوە و عێراق بازاڕێکی گەورەی شتومەکی تورکیایە لەدوای ئەڵمانیا، ئێستا ساڵانە 40% ی بازرگانی کەمیکردووە کە زیانی بۆ تورکیا و ئابوورییەکەی هەیە. هەروەها تورکیا بە تەماعە بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی پشکی شێریان لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە سوننییەکان بەربکەوێ کە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێرانبوون.

دووەم: شەڕی پەکەکە و گیولەن، حکومەتی تورکیا ئێستا باس لەوە دەکات پرۆسەی ئاشتی خستووەتە نێو بەفرگرەوە و تا پەکەکە چەک دانەنێ، دەریناهێنێ، تورکیا پێویستی بە بەغدایە بۆ شەرعیەتیدان و هاوکاری لە رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە قەندیل و شنگال.

سێیەم: تورکیا نایەوێ هەڵەی سعودیە دووبارە بکاتەوە بە چۆڵکردنی گۆڕەپانی سیاسی عێراق، بەپێچەوانەی ریاز، ئەنقەرە وایدەبینێ هەژموونی زیاتر دەبێ بە گرژی کەمتر لەگەڵ بەغدا بۆ پشتیوانی سوننە و تورکمانەکان و سەپاندنی ئەجێنداکانی لە موسڵ و کەرکووک.

عەبادی چی دەستدەکەوێ؟

یەکەم: گوڕێکی دیکە دەداتە شەڕی موسڵ دوای ئەوەی بە باشبوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا، دڵنیاییەک دەداتە سوننەكانی عێراق و بەتایبەتی دانیشتووانی نێو موسڵ. شەڕی موسڵ بۆ داهاتووی سیاسی عەبادی یەکلاکەرەوەیە.

دووەم: باشبوونی پەیوەندی عەبادی لەگەڵ ئەنقەرە هەنگاوێکی دیکەیە بۆ رێگەگرتن لە هاتنەوەی مالیکی و یەکخستنی سوننەکان لە دژی ئەم هەنگاوە. وەک گۆڤاری ئیکۆنۆمیست باسی دەکات، عەبادی دەیەوێ ئەوە بسەلمێنێ کە ئەو شتانەی مالیکی لەدەستیدان وەك خاک و پەیوەندییەکان، ئەو دەیانگەڕێنێتەوە، ئەمەش دەبێتە سەرکەوتن بۆی.

سێیەم: کابینەی عەبادی لەڕووی ئابوورییەوە لە دۆخێکی خراپدایە، لە دوایین لێدوانیشیدا باسی لەوەکرد کە ئەو ئێستا هەرئەوەندە دەتوانێ مووچەی فەرمانبەران بدات. ئەی کێ ئەو وێرانییەی عێراق ئاوەدان دەکاتەوە؟ خەرج و زیانەکانی شەڕی داعش لە 40 ملیار دۆلار نزیک دەبێتەوە.

ئێران چۆن دەیبینێ؟

یەکەم: ئێران خۆی براوەی یەکەمە لە بەشێکی بەغدا، بەڵام نایەوێ بەشەکەی دیکەی ناسەقامگیر وپەرشوبڵاو بێ، حەزدەکات ئەنقەرە و بەغدا پەیوەندی باشیان هەبێ.

دووەم: ئێران لە سەردەمی ترەمپ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەنقەرە هەرچەندە گرژی بەخۆیەوە نەدیوە، بەڵام باشتری دەکات، چونکە دەزانێ ئیدارەی نوێی واشنتن دۆستی تورکیا دەبێ.

سێیەم: ئێران لە دۆخێکی ئابووری سەختدایە و ناتوانێ لەڕووی ئابوورییەوە هاوكاری بەغدا بکات، بۆیە پێیباشە عەبادی رێگەی دیکە بۆ بەهێزکردنی ئابوورییەکەی بدۆزێتەوە.

چوارەم: ئێران چاوی لە سوریاشە و دەزانێ کە سەقامگیری عێراق یانی سەقامگیری سووریا و دەیەوێ کۆتایی بهێنێ  بە هەموو  ئەو قوربانییەی لە رێگەی  پاراستنی  دیمەشقدا بەخشی.

بۆ هەرێمی کوردستان چۆن دەبێ؟

یەکەم: ئێستا فرۆشتنی نەوتی کوردستان کێشەیەکی گەورەی نێوان بەغدا و ئەنقەرە نییە، ئەو سەردەمە بەسەرچووە و بەغدا تەسلیمی واقیعەکە بووە.

دووەم: هەولێر سوودمەندە لە بەهێزبوونی عەبادی و نەگەڕانەوەی مالیکی.

سێیەم: تاوەکو پەیوەندی ئەنقەرە - بەغدا - تاران سەقامگیربێ، هەرێمی کوردستان و دۆخە سیاسییەکەی سەقامگیرتر دەبێ.

چوارەم: تورکیا  لە رووی ئابوری و سیاسییەوە بەهێز بێ  و هەژموونی زیاتر بێ ئەوا  هەتا وەکوو ئەو کاتەی وەک دۆست دەمێننەوە لە رووی ئابووریەەوە سوودی زۆرترە بۆ هەولێر

ماوەتەوە سیاسەتی هەرێمی کوردستان و حیزبەکانی کە تا چەند دەتوانن ئیدارەی ئەم پەیوەندییانە بکەن، چونکە بۆ کورد هەموو هەنگاوێکی دەوڵەتان هەستیارە و نابێ بەبێ گومان هەنگاو بنێ، چونکە کورد ئەکتەرێکی نادەوڵەتییەو دەبێ زیاتر لە هەموو کەسێك لە دانوستاندن لەگەڵ دەوڵەتان بۆ دەستکەوتەکانی سازش بكات.

کۆمێنتەکان

 
حەسەن ماوەرانی | 10/1/2017
بەراستی بۆخۆتان بەخێر بێنەوە. وەک کەو سەرتان دەبەفری ناوە هەتا تورکیە دیسان ئاشبەتاڵتان پێبکا. دیارە ٩ خاڵەکەی پەیمانی تورکیە و عێراقتان نەخوێندۆتەوە و یان برە پیترۆدوڵاری وادەی فرۆشتنی نەوت مێشکتانی لەکار خستوە. لەو ٩ خاڵە ورد بنەوە کە بەتەواوەتی بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەریمی کوردستان و رۆژئاوا و بەردەوامی سەرکوتکردنی باکور داڕێراون.
ره شید | 13/1/2017
ده و له تان له نیهایه ت دا له سه ر به رژه وه ندیه هاوبه شه کانیاندا ریکده که ون و به داخه وه به رژه وه ندی سیاسی هه ر چوار ده وله تی دراوسی له دژایه تی کوردستانیکی ئازاد و سه ربه خوو و ده وله مه ند و به هیز و یه ک ریز دا یه کده گریته وه و دوای به سه رچوونی کات و ساته کانی شانووی داعش و به ش کردنی میراتی دوای داعش له خودا ده پاریمه وه سه ری کورد بی کلاو نه مینیته وه دوو ده ستی حه سره ت نه ده ین به سه ردا!

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

چاودێر | 30/04/2017 01:31:58 م
ئەرێ لە ٧ و ٢٠١٧/٥/٨ خانەنشینانی پێشمەرگە موچەی کام مانگ وەردەگرن ؟؟
خشتەی مووچەی مانگی سێی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Hemdad | 30/04/2017 09:48:07 ص
بروام وایە زێدان پشوی پێدەدات
رۆناڵدۆ مه‌ترسى له‌سه‌ره‌
| دوێنێ کاژێر 10:00 | (1)
ره شید | 29/04/2017 04:51:22 م
ماشاالله خودا بت پاریزی و ئه وه یه قسه جوان ئه وه یه پیشنیاری بی تیغ و جیغ کیشان و ده ستت خوش بیت . "قسه ی خوش کویستانی دلانه"
هەلێكی زێڕین بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێكی ناوازە
| دوێنێ کاژێر 04:32 | (1)
Rizgar Karawan
Rizgar Karawan | 29/04/2017 03:47:59 م
خةلك جاوى لة حكومةتة ئيتر تاجرةكانيش لة ناو حكةمةتن ئيتر خةلك جارى نامينى دةبيت موزاهةرة بكات ئةويش زور بيسوده .
دانیشتووانی شاری خەونەکان لە هەولێر ناڕەزایەتی دەردەبڕن
| دوێنێ کاژێر 01:16 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گرانترین تابلۆکانی جیهان لە پێشەنگای 8 کاژێر لەمەو بەر |

گرانترین تابلۆکانی جیهان لە پێشەنگای "ئارت كۆلۆن" نمایشکران

زیاتر لە 120 وڵات بەشداریان تێیدا کردووە زۆرتر
0.172 seconds