وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتووە

لەلایەن دیار کوردە 8/1/2019
گەشتەکەی یەک هەفتە دەخایەنێت و تاوەکو 15ـی ئەم مانگە دەمێنێتەوە
گەشتەکەی یەک هەفتە دەخایەنێت و تاوەکو 15ـی ئەم مانگە دەمێنێتەوە

رووداو - هەولێر 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوتووە و ئوردن یەکەمین وڵات دەبێت کە سەردانی دەکات.


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی دووشەممە (7-1-2019) بە یاوەری سوزانی هاوژینی بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی باڵای چەندین وڵاتی ناوچەکە کۆببێتەوە.

یەکەمین سەردانی پۆمپیۆ بۆ ئوردن دەبێت و دواتریش سەردانی هەر یەکە لە سعودیە، قەتەر، ئیمارات، بەحرەین، کوەیت و هەروەها عەمانیش دەکات.

لەسەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی چەندین پرسی تایبەت بە ناوچەکە لە نێویاندا، یەمەن، سووریا و عێراق دەکات.

گەشتەکەی پۆمپیۆ بۆ ناوچەکە یەک هەفتە دەخایەنێت و تاوەکو 15ـی ئەم مانگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەمێنێتەوە.

پێشتر بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند بوو، کە مایک پۆمپیۆ لە گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە تێیدا سەردانی ژمارەیەک وڵات دەکات، جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەمریکا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جێناهێڵێت.

ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردبوو کە ''ئەمریکا نایەوێت سەربازەکانی بۆ هەمیشە لە سووریا بمێننەوە، بەڵام پۆمپیۆ لە سەردانەکەی جەخت لە پشتگیریکردن لە هاوپەیمانەکان دەکاتەوە، لەگەڵ بەردەوامی هاوئاهەنگی بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر''.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.406 seconds