وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چاوشئۆغڵو: سەردانی عەبادی دەکەم و کێشەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێدەکەین

لەلایەن 10/1/2018
مەولوود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا
مەولوود چاوشئوغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا

رووداو - ئەنقەرە

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا رایدەگەیێنێ، داواکاری هەیە بۆئەوەی تورکیا نێوەندگیری لەنێوان هەولێر و بەغدا بکات، بۆیە لە 21 ی ئەم مانگەدا سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێدەکات.

چاوشئۆغڵو رۆژی چوارشەممە 10-1-2018 لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەڤانان لە ئەنقەرە، بەپێویستیزانی بەغدا و هەولێر بگەنە رێککەوتن و گوتی: "کورد مافی لە دەستووری عێراقدا هەیە، بۆیە پێویستە پابەندی دەستوور و دەستبەرداری گۆڕینی سنوورەکان بێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "بەهەموو شێوەیەک پشتیوان دەبین لە بەهێزبوونی پێگەی عێراق لە ناوچەکەدا، هەروەها هەرکاتێک هەولێر پابەندی دەستووری عێراق بوو، پشتیوانی دەبین". 

جەختیشی کردەوە کە هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بۆچوونی دادگای فیدراڵی ئەرێنی بووەک کە هەموو دەرهاویشتەکانی گشتپرسی هەڵوەشاندەوە.

هەر پەیوەست بە گشتپرسی چاوشئۆغڵو گوتی: "لەگەڵ مەسعود بارزانی باسی سیناریۆکانی دوای گشتپرسیم کرد و پێمگوت چی روودەدات". لەبارەی کاردانەوەکانیش گوتی: "سەرەڕای هەڵەی سەرکردەکانیان، هیچ کاتێک ئامادەنەبووین سزای کورد بدەین".

دەقی بەشێک لە لێدوانەکەی مەولوود چاوشئۆغڵو:

لە بنەڕەتدا نێچیرڤان بارزانی دژی گشتپرسی بوو، بەڵام لەبەرئەوەی سەرۆکوەزیران بوو، ئەو پابەندبوو بەو رێککەوتنە و ئەو بڕیارەی کە لەبارەی ئەنجامدانی گشتپرسی درابوو. دواتر سەرکردەکانیان بینییان کە بڕیاری گشتپرسییەکە چەند هەڵە بوو، لە هەمووشیان زیاتر برا کوردەکانمان لە باکووری عێراق دەرەنجامەکەیان بینی.

وێڕای ئەوەی بە ئەنجامدانی ئەم گشتپرسییە برا کوردەکانمان مافی زیاتریان دەستنەکەوت، لەهەمانکاتدا ئەو مافانەشیان لەدەستدا کە چەندین ساڵە هەرچەندە پێچەوانەی دەستووری عێراق بوو، بەڵام لەشێوەی دیفاکتۆ بەدەستیانهێنابوو. بۆ نموونەی ناوچە جێناکۆکەکان، هەروەها فرۆشتنی نەوتی کەرکووك لەلایەن ئیدارەی هەرێم و داهاتەکانی نەوت. مەسعود بارزانی پێیوابوو  برا کوردەکانمان یەکدەخات، بەپێچەوانەوە دابەشی کرد. من کاتێک چوومە هەولێر بینیم کە ژمارەیەکی زۆر لە پارتە سیاسییەکان دژی گشتپرسی بوون.   
 
لە دوای ئەم قۆناخە پێویستە هەولێر و بەغدا بگەنە رێککەوتن. هەڵوێستی هەولێر بە راگەیاندنی پابەندبوونی بە دەستووری عێراق و بڕیارەکانی دادگای دەستووری هەنگاوێکی ئەرێنییە، بەڵام لێرەدا پێویستە بگەنە رێککەوتنێکی روون، بۆ گەیشتن بەم رێککەوتنەش ئەوەی دەکەوێتە سەرشانمان جێبەجێی دەکەین.   

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

کۆمێنتەکان

 
Haval hashm | 10/1/2018
به لى
نیشانەکردن : تورکیا , عێراق
3680 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 02:32 | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| دوێنێ کاژێر 08:13 | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:24 | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| دوێنێ کاژێر 09:44 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن 5 کاژێر لەمەو بەر |

نزیکەی 20 ملیۆن منداڵی ساوا لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد 5 کاژێر لەمەو بەر |

تورکیا چەند ناوچەیەکی باشووری کوردستانی بۆردوومانکرد

نۆ پێگەی پەکەکە کراونەتە ئامانج زۆرتر
عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن سەردانی سلێمانی دەکات

بڕیاڕە سەردانی هەولێریش بکات زۆرتر
0.391 seconds