وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناوەندێكی ئیسرائیلی: 200 هەزار چەكدار لە سووریا لەژێر كۆنترۆڵی ئێراندان

لەلایەن رووداو 10/8/2018
راپۆرتە ئیسرائیلییەكە دەڵێت لە ساڵی 2012 وە تاوەكو ئێستا هەر ئێران ئەكتەری باڵادەستی سووریا بووە نەك رووسیا
راپۆرتە ئیسرائیلییەكە دەڵێت لە ساڵی 2012 وە تاوەكو ئێستا هەر ئێران ئەكتەری باڵادەستی سووریا بووە نەك رووسیا

رووداو - هەولێر

ئیسرائیل لە دوو مانگی رابردوودا قایل بووە بەوەی كێشە بۆ ئۆپەراسیۆنەكانی حكومەتی سووریا لە پارێزگاكانی باشوور دروست نەكات. گومان دەكرێ ئیسرائیل دڵنیایی لە رووسیا و سووریا وەرگرتبێ كە میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە بەرزاییەكانی جۆلان دوور رابگیرێن، پێشدەچێ ئیسرائیل گەیشتبێتە ئەو بڕوایەی هێزەكانی سەر بە تاران ناتوانن هیچ هەڕەشەیەكی جددی لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی ئەو وڵاتە دروست بكەن. بەڵام ناوەندێكی لێكۆڵینەوەی ئیسرائیلی هەردوو بۆچوونەكە رەتدەكاتەوە.


پەیمانگای لێكۆڵینەوەكانی ئاسایشی نیشتمانیی تەلەڤیڤ (INSS) لە دوایین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت: "فەرماندە ئێرانییەكان و چەكدارە شیعەكان، بەجۆرێ لەناو هێزە لۆكاڵییەكانی سووریادا ئاوێتە بوون كە ئەستەمە رووسەكان و حكومەتی سووریا بیانەوێ یان بتوانن رێگە لە ئامادەگیی ئێران لەسەر خاكی سووریا بگرن". بەشێك لەمەش بۆ بەشداریی قووڵ و فرەلایەنی ئێران لە شەڕی نێوخۆی سووریادا دەگەڕێتەوە.

ئێران لە ساڵی 2012ەوە بەشێوەیەكی كارا لە شەڕی نێوخۆی سووریادا بەشدارە، ئامانج لەوەش هێشتنەوەی ئەسەد و قایمكردنی پێگەی تاران بووە لە سووریا. راپۆرتەكە ئەم جۆرە بەشدارییە بە "مۆدێلی ئێرانی" ناودەبات كە تێیدا ئێران "پشت بە دروستكردنی كۆمەڵێك هێزی ژێر فەرمانی خۆی دەبەستێ".

راپۆرتەكە لە رێگەی بەدواداچوون و دیمانەی چالاكڤانە سوننەكانی سووریاوە ئامادەكراوە و زۆربەیان بڕوایان وایە كە لە ساڵی 2012 وە تاوەكو ئێستا "ئێران ئەكتەری باڵادەستی سووریایە، نەك رووسیا". چونكە لە شەڕە مەیدانییەكاندا "قسەی ئێران دەیخوات" و بەڕاوێژ لەگەڵ رووسیا و سووریا ریتمی شەڕەكان دیاری دەكات.

پەیمانگە ئیسرائیلییەكە تیشك دەخاتە سەر رۆڵی كارای ئێران لە كۆنتڕۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆن. لە ئۆپەراسیۆنەكاندا راوێژكارە ئێرانییەكان لە ناوچەكە دەكۆڵنەوە، ئەگەرەكانی سەركەوتنی ئۆپەراسیۆنەكە هەڵدەسەنگێنن، دواتر لەگەڵ فەرماندە و راوێژكارە رووسەكان كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی هێرشە وشكانی و ئاسمانییەكان رێكبخەن. پاشان بۆ ئامانجی گەمارۆدان هێز رەوانەی ناوچەكە دەكرێ و هاوكاتیش هێرشی ئاسمانیی هێزە رووسی و سوورییەكان بۆ سەر ناوچەكە دەستپێدەكات. دوایین قۆناغیش هێرشی هێزەكانی پیادەیە كە لەگەڵ دەستپێكردنیاندا دانوستاندنی رووسەكان لەگەڵ سەركردەكانی ئۆپۆزیسیۆن لەناوچەكە دەستپێدەكات. 

 تەوەرە سەرەكییەكانی "مۆدێلی ئێرانی"

بەگوێرەی راپۆرتەكە، میتۆد یان مۆدێلی كاركردنی ئێران لە سووریا پێویستی بە كۆمەڵێك تەوەرە بۆ ئەوەی هەم بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا، لەسەر كورسی دەسەڵات بهێڵێتەوە و هەم نفووزی جوگرافیایی و سەربازیی ئێران لە سووریا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بپارێزێ.

تەوەری یەكەمیان مسۆگەركردنی "بڕبڕەی پشتی سووریا"یە كە شارە سەرەكییەكانی ناوەڕاست و باكووری سووریا دەگرێتەوە. ئامادەكارانی راپۆرتەكە پێیانوایە مەرجی بنەڕەتیی سەركەوتن لە سووریا بریتییە لە مسۆگەركردنی كۆنترۆڵی ئەو بڕبڕەیە كە لە درعاوە بەناو شار و پارێزگاكانی ناوەڕاستدا دەڕوات و هەتا حەلەب و لازقییە درێژ دەبێتەوە.

تەوەری دووەمیان كۆنتڕۆڵكردنی ناوچە سنوورییەكانە، بۆ ئەوەی لە ئێرانەوە هەتا دەریای نێوەڕاست ناوچەیەكی یەكدەست لەژێر چاودێریی ئێراندا بێت. راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بۆ وەدیهێنانی ئەو ئامانجە، ئێرانییەكان لە ناوچە سنوورییە ئاسانەكانەوە دەستیان پێكردووە و بەرەبەرە روویان لە ناوچە سەختەكانی وەكو دەوروبەری دیمەشق و باشووری سووریا كردووە. ئامانجی دواتری ئێرانیش زۆنی كوردیی سووریا و پارێزگای ئیدلیب دەبێ كە یەكەمیان ناوچەیەكی سنووریی زۆری نێوان عێراق و سووریا پێكەوە دەبەستێتەوە و ئەوەی دووەمیان تاكە بنكەی سەرەكیی ئۆپۆزیسیۆنی عەرەبی سوننەی سووریایە.

سێیەم تەوەر لۆجیستیكە، كە پاراستنی بۆ ئێران و ئامانجە درێژخایەنەكانی لە سووریا و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گرنگە. 

پەیمانگە ئیسرائیلییەكە ئەوە دەخاتەڕوو كە ئەو رێڕەوە لە ئێرانەوە بۆ سووریا و لەوێشەوە بۆ لوبنان بە عێراقدا تێدەپەڕێ و پاراستنی ئەو رێڕەوەش بۆ گواستنەوەی چەكدار، چەك و پێداویستی زەروورییە. 

دوایین تەوەر كە هەوڵەكانی ئێرانی لەسەر دەسووڕێتەوە، بریتییە لە تەوەری بازرگانی، بۆ ئەم مەبەستەش ئێران پشت بە هێڵی "بڕبڕەی پشتی سووریا" دەبەستێت كە لە سنوورەكانی توركیاوە بۆ سنوورەكانی ئوردن لە باشوور و لەوێشەوە بۆ سنوورەكانی وڵاتانی كەنداو درێژ دەبێتەوە. بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەم تەوەرە بۆ ئێران گرنگە، لەبەر ئەوەی باری سەرشانی تاران بۆ ئاوەدانكردنەوەی سووریا سووك دەكات.

پێكهاتەی هێزەكانی سەر بە ئێران

راپۆرتەكەی (INSS) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئێران لە رێگەی كۆمەڵێك هێزی جیاجیاوە پەرە بە نفوزی خۆی لە سووریا دەدات. یەكێك لەو هێزانەش سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانە كە ژمارەیان بەپێی گۆڕانكارییەكانی مەیدانی شەڕی نێوخۆی سووریا لە 2000 كەسەوە بۆ 5000 كەس گۆڕاوە. بەگوێرەی راپۆرتەكە، ئەو هێزانە لە قۆناغی یەكەمدا ئەركی بەرگریكردن لە رژێمی ئەسەد و دامەزراوەكانی هەبوو، بەڵام لەگەڵ بەرەوپێشچوونی شەڕەكە لە قازانجی رژێم، ئەركی ئەو هێزانەش لە بەرگرییەوە بۆ هێرشكردنە سەر جومگەكانی دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆن گۆڕا.

دووەم هێزیان "هێزەكانی بەرگریی نیشتمانیی سووریا"یە، لە ساڵانی سەرەتای شەڕی نێوخۆی سووریا بە هاریكاری و راوێژی ئێران دامەزراوە و هاوتایە لەگەڵ هێزەكانی حەشدی شەعبی عێراق و حیزبوڵڵای لوبنان. ئەو هێزە، كە گومان دەكرێ 90 هەزار چەكداری هەبێ، بەشێوەیەكی سەرەكی لە خۆبەخشە عەلەوی و شیعەكان پێكدێ، بەڵام خەڵكی ناوچەكانی دیكەشی تێدایە.

"هێزەكانی بەرگریی لۆكاڵی" یەكێكی دیكە لەو هێزانەن كە بە دەستپێشخەریی ئێران دامەزراون. ئەو هێزە لە پۆلیس و چەكدارە ئەمنییەكان پێكدێ و ژمارەیان نزیكەی 50 هەزار چەكدار دەبێت. پەیمانگە ئیسرائیلییەكە دەڵێت فەرماندەكانی حیزبوڵڵای لوبنان و ئێران لەناو ئەو هێزانەدا جێی خۆیان كردووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتەكە، ئێران پشت بە میلیشیا شیعەكانی پاكستان (فیرقەی زەینەبیوون) و ئەفغانستان (لیوای فاتمیوون) دەبەستێ. گومان دەكرێ ژمارەی ئەو میلیشیایانە لە نێوان 10 بۆ 15 هەزار چەكدار بێ. ئێران، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتی سووریا، هانی ئەو چەكدارانەی داوە بە خێزانەكانیانەوە كۆچ بكەنە سووریا و لەوێ ئاوێتەی كۆمەڵگای سووری ببن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بڕیاری دەركردنی هێزە بیانییەكان ئەو چەكدارانە نەگرێتەوە. ئەو چەكدارانە و خێزانەكانیان لەو گەڕەك و ناوچانە نیشتەجێ دەكرێن كە خەڵكی سوننەی ناوچەكە چۆڵیان كردوون، لەم رێگەیەشەوە شوناس و ژمارەی شیعە لە سووریا بەرز دەكرێتەوە.

میلیشیا شیعەكانی عێراق و لوبنان لە سووریا رۆڵێ هێرشی خێرایان پێدراوە، ئەو میلیشیایانە هێزی وەكو عەسایبی ئەهلی حەق، بزووتنەوەی حیزبوڵڵا ئەلنوجەبا، لیوای زولفەقار، لیوای ئەبولفەزڵی عەبباس و یەكەكانی رەزوانی حیزبوڵڵا و ژمارەیەك میلیشیای بچووكتر لەخۆدەگرێ. لە گەرمەی هێرشەكانی حكومەتی سووریا بۆ سەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزیسیۆن، ژمارەی ئەو هێزانە نزیكەی 30 هەزار چەكدار بووە. جیاوازیی ئەو میلیشیایانە لەگەڵ ئەفغانی و پاكستانییەكان ئەوەیە لەگەڵ تەواوبوونی ئەركە سەربازییەكەیان دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

حیزبوڵڵای لوبنان یەكێك لە گەورەترین یارمەتیدەرانی ئێران بۆ شەڕی سووریا بووە، كە ژمارەیان لە شەڕەكەدا لە نێوان 4000 بۆ 9000 چەكدار بووە. ئەوانیش لە قۆناغی یەكەمی شەڕەكەدا ئەركی پاراستنی دەسەڵات و دامەزراوەكانی رژێمی سووریایان لە ئەستۆ بوو. بەڵام دواتر ئەركی شەڕی كۆنترۆڵكردنەوەی شارە گەورەكانی سووریا (لەوانەش حەلەب) و راهێنانی میلیشیا شیعەكانی پێ سپێردرا.

ژمارەیەك لەو چەكدارە شیعانەی لە شەڕی نێوخۆی سووریادا هاوكاریی ئەسەد دەكەن، سەر بە هیچ میلیشیا و گرووپێكی چەكداری نین و لە شەڕەكەدا یارمەتی لۆجستیكی و سەربازی پێشكەش بە ئەسەد دەكەن. ئەو چەكدارانە پشتیوانی دارایی لە ئێران وەردەگرن و هاوشێوەی چەكدارانی میلیشیا عێراقییەكان و حیزبوڵڵا دوای تەواوبوونی ئەركەكەیان دەگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان.

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 10/8/2018
تڕامپ له‌ شه‌ری ئابوری زۆر زیره‌كه‌ نه‌ك به‌س شه‌ڕی ئێران به‌ڵكو ده‌توانێت شه‌ڕی ئابوری هه‌مو جیهان بكات و سه‌ریش بكه‌وێت و به‌سه‌ر حكومه‌تی ئێرانیش ئه‌گه‌ر له‌ ناویان نه‌بات ده‌توانێت شان باڵ و پێكانیان بشكێنێت.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 21/10/2018 10:21:58 ص
به‌ڕێزان زۆر سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌..!! پێشه‌كی رێز و ئیحترامم بۆ هه‌مو مامۆستایانی مزگه‌وت و كه‌نیسه‌و لالش هه‌یه‌ به‌ هه‌مو...
شەش مەلا بۆ خولی پێنجەمی پەرلەمان دەرچوون
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Khoshi Tahir | 21/10/2018 02:05:44 ص
هةمو جارى بابى رةحمةتيم دةيگو نةهيوام بة عيراقة و نةبةعيراقيانيشة چونكة پاش ئةو هةموو كارةساتة خيناويةى بةسةريان هات لة سالى ١٩٦٣ ئةوجاش بةعسيةكان...
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی راگەیاند
| دوێنێ کاژێر 11:11 | (1)
belan garmiany | 20/10/2018 01:42:57 م
تێگەیشتین کە لە پردێ پیلانی دایرکەران تێکشکا، وەك تێکشکان بۆ هێڕشی پێچەوانەنەکرایەوە، خۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان توانای هێڕش بردنی هەبوو، شارەزاییەکی...
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە: لە پردێ پێشمەرگە پەلاماری نەیار و داگیرکارانی تێکشکاند
| 20/10/2018 | (1)
awa | 20/10/2018 11:39:39 ص
سلاو هيوام وايه ئه م فستيواله به باشي ببه رده وام بيت و هيوادارم به و شيوه به ريوه نه چيت كه فستيوال سليماني به ريو ه ي برد
لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک 105 فیلم پیشاندەدرێن
| 19/10/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت 31 خولەک لەمەوبەر |

منداڵیک 22 خولەک دڵی وەستا و ئێستا ئاهەنگی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی دەگێڕێت

لەماوەی نەشتەرگەرییەک دڵی دووجار وەستاوە زۆرتر
ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ 11 کاژێر لەمەو بەر |

ئامێرێکی بچووکی شوشتنەوەی گورچیلە دروستدەکرێ

نەخۆش دەتوانێ لەگەڵ خۆیدا هەڵیبگرێ! زۆرتر
سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم 12 کاژێر لەمەو بەر |

سەلما بلێر: تووشی نەخۆشی (ئێم ئێس) بووم

"زوو زوو دەکەوم و شت لەدەستم بەردەبنەوە" زۆرتر
0.484 seconds