وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رووسیا بۆ دەرگای دەرچوون لە سووریا دەگەڕێت

لەلایەن رووداو 11/1/2017
مۆسكۆ نایەوێت لە زەلكاوی جەنگی سووریادا بچەقێت
مۆسكۆ نایەوێت لە زەلكاوی جەنگی سووریادا بچەقێت

رووداو- هەولێر

رۆژی 6/1/2017، ڤالەری گێراسیمۆڤ، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی رووسیا، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی رووسیا (تاس) رایگەیاند، رووسیا هێزی سەربازیی خۆی لە سووریا كەم دەكاتەوە. بۆ ئەم مەبەستەش یەكەم هەنگاو لە كشاندنەوەی كەشتیی فڕۆكەهەڵگری رووسیا لە دەریای نێوەڕاست دەست بە پرۆسەی كشانەوە دەكات كە بە گوتەی فەرماندەی هێزەكانی رووسیا لە سووریا "ئەركەكانی خۆی جێبەجێ كردووە".

پێشتر ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی رووسیا، لە كاتی راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان حكومەت و ئۆپۆزیسیۆندا ئاشكرای كردبوو، لە چوارچێوەی ئاگربەستی نێوان حكومەتی سووریا و ئۆپۆزیسیۆنی ئەم وڵاتەدا رێككەوتوون كە حزووری سەربازیی رووسیا لە سووریا كەمتر بكرێتەوە. ئەم هەنگاوەی رووسیا رەنگە سەرەتای دەركەوتنی روئیای ئێران و رووسیا سەبارەت بە داهاتووی سووریا و ئەسەد بێت.

ئەگەرچی تاران و مۆسكۆ لە كۆنترۆڵكردنی حەلەب لەلایەن هێزەكانی لایەنگری رژێمی سووریاوە رۆڵێكی كاریگەریان هەبووە و سەرمایەیەكی دارایی و سەربازیی زۆریشیان تێدا خەرج كردووە، بەڵام لە پاش كۆنتڕۆڵكردنی حەلەب بەرە بەرە جیاوازیی روئیا و ئامانجی ستراتیژیی ئێران و رووسیا سەبارەت بە داهاتووی قەیرانی نێوخۆیی سووریا زەقتر دەردەكەوێت.

بەگوێرەی شرۆڤەیەكی ناوەندی ستراتفۆر كە ناوەندێكی ئەمریكیی تایبەت بە توێژینەوەی ستراتیژییە، جیاوازیی زۆر دەبینرێت لەنێوان ئێران و رووسیا سەبارەت بە ئاستی پابەندبوونیان بە هاوكاریكردنی هێزەكانی لایەنگری بەشار ئەسەد. رووسیا هێندەی تاران پابەندی هاوكاریكردنی هێزەكانی لایەنگری ئەسەد نییە. هۆكاری ئەم جیاوازییەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئێران و رووسیا دوو ئامانجی ستراتیژیی جیاوازیان لە سووریا هەیە.

رووسیا هەوڵ دەدات پێگەی خۆی لە سووریا بەهێزتر بكات، بەمەش پێگەی نێودەوڵەتیی خۆی بەرزتر بكاتەوە، هەروەها هەڕەشەی چەكدارە توندڕەوەكان لەسەر وڵاتەكەی كەم بكاتەوە و دواجاریش وەكوو كارتی گوشار لەدژی ئەوروپا بەكاری بهێنێت، بە تایبەتیش لە دانوستاندنەكانی تایبەت بە قەیرانی رۆژهەڵاتی ئۆكراینا و نیمچەدوورگەی كریمیا.

بەگوێرەی شرۆڤەی ناوەندە ئەمریكییەكە، لای ئێرانییەكان جەنگی سووریا بەرەیەكی گرنگە كە تێیدا ئێران جەنگی مان و نەمانی خۆی دەكات، چونكە ئەم جەنگە كاریگەری لەسەر ئاسایشی جیۆپۆلیتیكی ئێران هەیە. هەر بۆیە ئێران سوورە لەسەر ئەوەی رژێمی ئەسەد "سەركەوتنێكی سەربازیی تەواو لە سووریا تۆمار بكات" بەڵام رووسیا حەز ناكات لە جەنگێكدا بێت كە دیار نییە كەی كۆتایی دێت، لە كاتێكدا تەنانەت دوای كۆنترۆڵكردنی حەلەبیش دیار نییە جەنگی نێوخۆیی سووریا كەی كۆتایی دێت.

بە گوێرەی لێكدانەوەی ستراتفۆر "مۆسكۆ نایەوێت لە زەلكاوی جەنگی نێوخۆیی سووریادا بچەقێت، وەك چۆن ئەمریكا لە جەنگی عێراقدا چەقیوە"، ئەمە جگە لەوەی "درێژبوونەوەی لەڕادەبەدەری جەنگەكە دەكرێ ئەو گومانە لەسەر سوپای رووسیا دروست بكات كە توانای یەكلاكردنەوەی قەیرانەكەی نییە".

بۆیەش رووسیا لە جیاتی بیركردنەوە لە بەشدارییەكی درێژخایەن لە جەنگی سووریادا، هەوڵ دەدات هەر چۆنێك بێت لە رێگەی دانوستاندنەوە لایەنە ناكۆكەكان لە یەكدی نزیكتر بكاتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش خۆی لە توركیا نزیك كردووەتەوە، بۆ ئەوەی بە هاوكاریی ئەوان و لە رێگەی پەیوەندی ئەنقەرە و ئۆپۆزیسیۆنی سوننەی عەرەب و توركمانی سووریاوە رێگە بۆ چارەسەرێكی ئاشتیانە خۆش بكات كە لە هەمانكاتدا رێگەی دەرچوونی رووسیا لە زەلكاوی جەنگی سووریاشە.

هەڵبەت لە چەند مانگی رابردوودا ئێران و میلیشیا شیعەكانی ژێر چاودێریی سوپای قودسی ئێران هاوبەشێكی بێ كێشە نەبوون بۆ رووسیا، بۆ نموونە كاتێك ئەنقەرە و مۆسكۆ لەسەر گواستنەوەی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ دەرەوەی حەلەب رێككەوتن، ئێران فەرمانی بە میلیشیا شیعەكان دابوو رێگە بە دەرچوونی چەكدارانی ئۆپۆزیسیۆن نەدەن، ئەوكات ئێران دەیویست هەڵگرتنی گەمارۆی سەر گوندەكانی فواع و كفریە بخرێتە نێو پلانەكەی مۆسكۆ و ئەنقەرەوە.

تەنانەت یەكێك لە هۆكارەكانی شكستی رێككەوتنی ئاگربەستی مانگی ئەیلول بە ناوبژیوانیی ئەمریكا و رووسیاش هەر چەكدارانی ژێر چاودێریی سوپای قودس بوون كە لە پاڵ كۆمەڵێك گرووپی چەكداری ئۆپۆزیسیۆن، ئامادە نەبوون پابەندبن بە ئاگربەستەكە.

خاڵێكی دیكە كە ناوەندی ستراتفۆر ئاماژەی بۆ دەكات ئەوەیە "كاریگەریی بڕیارەكانی رووسیا بەسەر حكومەتی سووریاوە لەوەی ئێران كەمترە". هۆكاری سەرەكی ئەمەش بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە كە ئێران هاوكاریی دارایی، سەربازی و دیپلۆماسیی زۆر گەورەتری پێشكەش بە رژێمی ئەسەد كردووە. بۆ نموونە هەزاران میلیشیای شیعەی بۆ پاڵپشتی هێزەكانی لایەنگری ئەسەد لە وڵاتانی جیاجیا كۆكردووەتەوە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Anwar safti | 23/02/2017 07:09:32 م
ده ست خوشيان لى ئه كه م به راستى كاريكى سه خته خوزگه منيش له گه ليان بام هه رچه نده ميوان كرابوم به لام نه متوانى ،به لام ئه گه رخوا چاكه ت سالى...
 شاخەوانانی كورد و بیانی گه‌شتێكیان بۆ چیای هه‌ڵگورد ئەنجامدا
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیروان | 22/02/2017 03:00:35 م
وڵاتانی ئەورووپی بە زۆر پەنابەران لە وڵاتەکانیان دەر دەکەن، سنوورەکانیان لە سەر دادەخەن، سووکایەتیان پێدەکەن، زۆربەیان تووشی خۆ کوشتن دێن. قەت جارێک...
ئەمنیستی رەخنە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەگرێت
| دوێنێ کاژێر 03:07 | (1)
gul | 22/02/2017 09:28:05 ص
هه ر جةند لة كوردستان دورتر بيت , كوردستان ئاوةدانتر و ئةمن ترة
 هەڵسوڕاوێكی گۆڕان: رەنگە نەوشیروان مستەفا کتوپڕ بگەڕێتەوە
| دوێنێ کاژێر 11:06 | (1)
کرمانج | 20/02/2017 08:55:44 م
دەستی ئاساییش خۆش بێت هیوادارم ئاشکرا بکرێن ئەو کەسانە کێن و بە فەرمانی کێ دەجۆلێنەوە.
polla | 22/02/2017 08:41:07 ص
هةر بة فةرماني خؤيان جولاينةوة كاك كرمانج.
محەممەد حاجی: ئەوانەی تەقەیان لێکردین، دەستگیرکران
| 20/2/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

كۆبونه‌وه‌ی هه‌وا له‌نێوان په‌رده‌ی سییه‌كان 12 کاژێر لەمەو بەر |

كۆبونه‌وه‌ی هه‌وا له‌نێوان په‌رده‌ی سییه‌كان

به‌زانینی ئه‌مه‌ ژیانی كه‌سێك رزگار بكه‌ زۆرتر
زۆر نووستن پەیوەندی بە تووشبوون بە ئەڵزهایمەر هەیە 16 کاژێر لەمەو بەر |

زۆر نووستن پەیوەندی بە تووشبوون بە ئەڵزهایمەر هەیە

توێژینەوەیەکی ئەمریکایی دەریخستووە زۆرتر
فیلمی هەڵۆکانی جەنگ لە خانەقین تۆماردەکرێت 17 کاژێر لەمەو بەر |

فیلمی هەڵۆکانی جەنگ لە خانەقین تۆماردەکرێت

باس لە قارەمانییەتی و رووبەڕووبوونەوەی پێشمەرگە زۆرتر
0.563 seconds