وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

توركیا كۆچبەرانی سووری دەردەكات

لەلایەن رووداو 11/1/2019
3 ملیۆن و 500 هەزار كۆچبەری سووری لە توركیا دەژین
3 ملیۆن و 500 هەزار كۆچبەری سووری لە توركیا دەژین

رووداو-هەولێر

لە سەرەتای شەڕی نێوخۆی سووریادا، حكومەتی توركیا كۆچبەرانی سووریای بە "برای میوان" ناودەبرد، ئێستا كە ژمارەی كۆچبەران لە توركیا گەیشتووەتە سێ‌ ملیۆن و 500 هەزار كەس، توركیا بووەتە گەورەترین میوانداری كۆچبەران لە جیهاندا. 

قەیرانی ئابووری، گوشاری كۆچبەران لەسەر ژێرخانی ئابووری، حكومەت و خەڵكی توركیای گەیاندووەتە ئەو بڕوایەی كە كاتی ناردنەوەی "براكان" بۆ وڵاتی خۆیان هاتووە.

بارزان و خێزانێكی لەتوپەت

 لە دێرەزوور، لە گەرمەی شەڕی نێوان هێزەكانی رژێم و ئۆپۆزیسیۆنی سووریادا، بارزان رەمۆ و كۆمەڵێك هاوپۆلی زانكۆی بە مینی پاسێك شارەكەیان بەرەو قامیشلو جێهێشت، بەڵام شەڕ لە قامیشلۆش یەخەی خێزانە كوردەكەی گرت، رێزانی برای بارزان تازە خزمەتی سەربازیی تەواو كردبوو، بەڵام حكومەت داوای لێكردبوو جارێكی دیكە جلی شەڕ بپۆشێ. جەمال، باوكی بارزان، بەدەست نەخۆشیی دڵەوە دەیناڵاند، هەیفای دایكیشیان دەیویست كوڕەكانی لە ئاگری شەڕ دووربخاتەوە. 

هەیفا كە ئێستا لە ئیستەنبوڵ نیشتەجێیە، بە گۆڤاری (نیوزویك)ی ئەمریكی دەڵێ: "پێمگوتن بڕۆن و ژیانێكی سەلامەت دەستپێبكەن". هەردوو براكە روویان لە توركیا كرد، ماوەیەك دواتریش هەیفا و دوو برا و دوو خوشكی دیكەی بارزان چوونە توركیا.

سیاسەتی وەرگرتنی كۆچبەرانی سووری هەر لە سەرەتاوە لەسەر پێشبینییەكی هەڵە دانرا، حكومەتی توركیا و وڵاتانی دیكەی بەرەی دژی بەشار ئەسەد، سەرۆككۆماری سووریا، پێیانوابوو رووخانی رژێم لە ئانوساتدایە و ئەو چەند سەد هەزار كۆچبەرەی روویان لە وڵاتەكانیان كردووە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەگەڕێنەوە. بەڵام شەڕی نێوخۆی سووریا خەریكە پێ دەنێتە هەشتەم ساڵی خۆی، ئەسەدیش زیاتر لە هەموو كاتێك لە سەركەوتن بەسەر ئۆپۆزیسیۆندا نزیكە و زۆرینەی كۆچبەرانی نیشتەجێی وڵاتانی دراوسێی سووریا نازانن ئەگەر بگەڕێنەوە چارەنووسیان چی دەبێ. 

بارزان و رێزان لە 2014 رێگەی ئەڵمانیایان گرتەبەر، بەڵام حكومەتی بەرلین ئامادە نەبوو مافی نیشتەجێبوون بە دوو براكە بدات، بەمەش خەونی ئەوانی بۆ دەستپێكردنی ژیانێكی نوێ لەگۆڕنا. 

 ئێستا سێ برا و خوشكی بارزان رۆژانە 12 كاژێر لە كارگەیەكی دروومان كار دەكەن، برا 12 ساڵانەكەشیان بە ناوی محەممەد بەیانیان دەچێتە خوێندنگا و پاشنیوەڕۆیان كاری گواستنەوە و گەیاندنی بەرهەمەكانی كارگەكە دەكات. خێزانی رەمۆ گلەیی ئەوە دەكەن كە خاوەن كارگەكە هەقدەستێكی كەمتر بە سوورییەكان دەدات، لە كاتێكدا بەشێكی زۆری داهاتەكەیان دەنێرنە سووریا بۆ ئەوەی جەمال بۆ دەرمانی نەخۆشیی دڵی خەرجی بكات. هەیفا دەڵێ :"دۆخەكەمان رۆژ لە دوای رۆژ خراپتر دەبێ".

كۆچبەرانی سووری لە نێوان دوو بژارەی تاڵدا 

خێزانەكەی بارزان و ملیۆنان كۆچبەری دیكەی سووری لە دۆخێكدان كە هیچ بژارەیەك نییە بە قازانجیان بێ، لەبەر ئەوەی ئەگەر بگەڕێنەوە سووریا دەكرێ رەوانەی مەیدانەكانی شەڕ بكرێن، شوێنبزر بكرێن، ببنە قوربانی شەڕی تایفی و قەومی یان لە ناوچەیەكدا دابنرێن كە هیچ خزمەتگوزارییەكی لێ نییە. ئەگەر لە توركیاش بمێننەوە، وەك خێزانەكەی بارزان لە مافە هەرە سەرەتاییەكانی خۆیان بێبەش دەبن، یان لەلایەن خەڵكی رەسەنی ناوچەكەوە سووكایەتییان پێدەكرێ. 

بەگوێرەی راپرسییەك 80٪ی لایەنگرانی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) خوازیاری گەڕاندنەوەی كۆچبەرە سوورییەكانن، لە كاتێكدا نیوەی سوورییەكان ئامادەنین بگەڕێنەوە. ئێستا 550 هەزار كۆچبەر لە ئیستەنبوڵ دەژین، لە هەندێك ناوچەی باكووری كوردستانیش كۆچبەران 30٪ی دانیشتووانی ناوچەكە پێكدەهێنن.

توركیا یەكێك لەو وڵاتانەیە كە پەیماننامەی 1959ی پەنابەرانی نەتەوە یەكگرتووەكانی واژۆ كردووە. بەو حاڵەشەوە توركیا ماف و پێگەی پەنابەرێتی تەنیا بە ئەوروپییەكان دەدات، بۆیەش لە ساڵی 2011دا سیاسەتی پێشوازی لە "میوان"ی بۆ كۆچبەرانی سووری پەیڕەو كرد. هەرچەندە بەپێی ناوەكەی زۆر میهرەبانانەیە، بەڵام بە كردەوە كۆچبەرانی سووری لە زۆر ماف بێبەش دەكات.

هەندی پاركەر، مامۆستا لە زانكۆی باخچەشەهیر لە ئیستەنبوڵ، لە بارەی هۆكاری هەڵبژاردنی سیاسەتی "میواندارێتی"ی كۆچبەرە سوورییەكان بە گۆڤارە ئەمریكییەكە دەڵێ: "ئەردۆغان دەیویست پێشوازی لە كۆچبەرانی سووری وەك میوان بكاتە سەرمایەیەكی سیاسی بۆ خۆی"، واتە خۆی وەكو سەركردەیەكی ئایینی پیشانبدات كە پێشوازی لە ملیۆنان موسڵمان دەكات، لە كاتێكدا وڵاتە پێشكەوتووەكان هیچیان بۆ ناكەن.

لە ساڵی 2015 و 2016، پرسی كۆچبەران لە قەیرانێكی مرۆییەوە بۆ قەیرانێكی سیاسی گۆڕا. لە كۆتایی 2015، یەكێتیی ئەوروپا و توركیا رێككەوتنێكیان واژۆ كرد كە رێگە بە یۆنان دەدات كۆچبەری نایاسایی دیپۆرتی توركیا بكاتەوە. لە بەرامبەریشدا یەكێتیی ئەوروپا بۆ هەر كۆچبەرێك كە دیپۆرتی توركیا دەكرێتەوە، كۆچبەرێك لە كەمپەكانی توركیا وەربگرێ. بەوپێیە یەكێتیی ئەوروپا دەبوو 72 هەزار كۆچبەر لە كەمپەكانی توركیا كەمبكاتەوە، بەڵام وەك لە راپۆرتەكەی (نیوزویك)دا هاتووە، لە كاتی راگەیاندنی رێككەوتنەكەوە نزیكەی 17 هەزار كۆچبەر لەو چوارچێوەیەدا بۆ ئەوروپا گوازراونەتەوە.

گەڕاندنەوەی زۆرەملێ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆمار توركیا، گوتبووی كە نیو ملیۆن كۆچبەری سووری دەیانەوێ بگەڕێنەوە وڵاتی خۆیان، وەزارەتی دەرەوەی توركیاش رایگەیاندووە كە 260 هەزار سووری لە توركیاوە گەڕاونەتەوە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی توركیا لە باكووری سووریا. حكومەتی توركیا دەڵێت گەڕانەوەكە دەبێ "ئارەزوومەندانە" بێ، بەڵام رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەڵێن حاڵەتی دیپۆرتكردنەوەی زۆرەملێ هەبووە، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەشداریی پرۆسەكە ناكات، چونكە پێیوایە دۆخی سووریا هێشتا نائارامە.

جەمال یەكێك لەو كۆچبەرانەیە كە لە ماوەی رابردوودا بۆ سەردان گەڕابووەوە حەلەب، لەبارەی گەشتەكەی خۆیەوە بە (نیوزویك) دەڵێ: "گەشتێكی زۆر سەخت بوو. هەموو ساتێك هەڕەشەی بۆردومان و هێرشمان لەسەر بوو". خێزانی جەمال لە پێنج ساڵی رابردوودا لە ناوچەی رەیهانلی لە توركیا ژیاون، خۆیشی پێیوایە "گەڕانەوەی هەمیشەیی زۆر مەترسیدارە. ئەگەر دۆخەكە باشتر ببێت، من ئامادەم بگەڕێمەوە".

ژمارەیەك لە پزیشكە سوورییەكان لە چوارچێوەی كۆمەڵێك تۆڕ و رێكخراوی خێرخوازیدا كار بۆ چارەسەری كۆچبەرە سوورییەكان دەكەن، بە تایبەتیش ئافرەتان و منداڵان كە 60٪ی كۆچبەرانی سووریا لە توركیا پێكدەهێنن. زیاد جومعە، پزیشكی منداڵان و خەڵكی ئدلیب، لە كلینیكێك لە شاری ئانتاكیا كاری دەكرد، بەڵام بەگوێرەی راپۆرتەكە، شوێنەكەی ئەوانیش هاوشێوەی زۆر كلینیكی دیكەی سووری داخراوە. كۆچبەرە سوورییەكان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی حكومەت دەیەوێ سوورییەكان ناچار بكات "دیپۆرتبوونەوە" هەڵبژێرن.

زیاد كە كلینیكەكەی لە ئدلیب چەندینجار بەر بۆردومان كەوتبوو، دەڵێ: "من لە سووریا كلینیكی خۆم هەبوو، خاوەنی ئوتۆمبێل و خانووی خۆم بووم. ژیان و كارمان لێرە وەكو خەوێكی ناخۆشە و هەرچی دەكەین خەبەرمان نابێتەوە".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

0.265 seconds