وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

جۆن بۆڵتن: کۆبوونەوەکانی نێوان تورکیا و واشنتن دەربارەی سووریا دەستپێدەکەنەوە

لەلایەن عەلی زەڵمی 11/1/2019
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا
جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا

رووداو - هەولێر 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا دەڵێت، کۆبوونەوەکانی نێوان سوپای وڵاتەکەی و سوپای تورکیا دەربارەی کوردی رۆژئاوای کوردستان و سووریا بەردەوام دەبن و هیواش دەخوازێت ئەو کۆبوونەوانە ئەنجامێکی وەهایان هەبێت کە لای واشنتن و ئەنقەرە پەسند بێت. 


جۆن بۆڵتن لە چاوپێکەوتنێکدا گوتی، سەرۆکی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی وڵات و خۆیشی لەوە تێگەیشتوون کە تورکیا پابەندبووە "بە ئازارنەدانی ئەو کوردانەی کە لەگەڵ ئێمە دژی داعش شەڕیان کردووە". 

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند "ئەوەی تاوەکو ئێستاش ئێمە لەم دانوستاندنە سەربازییانەدا بەدوایدا دەگەڕێین بریتییە لە هەبوونی دڵنیایی و پڕۆتۆکۆڵ و رێکار بۆئەوەی هەمووکەس هەست بە ئاسوودەیی بکات دەربارەی ئەوەی کە ئەم کارە چۆن ئەنجامدەدرێت. 
ئومێدەوارین ئەم گفتوگۆیانە، کە هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبن، ئەنجامی وەهایان هەبێت کە لای هەردوولا پەسند بن". 

ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی دیموکراسی سووریاش رایگەیاند، بەرپرسانی ئەمریکا مافی ئەوەیان هەیە ئەو بڕیارانە بدەن کە لە بەرژەوەندی نیشتمانی و ئاسایشی وڵاتەکەیاندان، بەڵام جەخت لە سەر ئەوەشدەکاتەوە، پێویستە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە "گەرەنتی بکرێت". 

ئیلهام ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەشێک لەو گەرەنتییە بۆ پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بریتیە لە "کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی تورکیا و کۆتاییهێنان بە داعش و شانە نووستوەکانی". 

نووری مەحموود، گوتەبێژی یەپەگەش لە بەردەوامبوونی هەڕەشەکانی تورکیا نیگەرانە و داواشدەکات، سوپای سووریا ئەرکی خۆی لە پاراستنی تەواوی خەڵک و خاکی وڵاتدا جێبەجێ بکات. 

رۆژی 19ـی مانگی رابردوو، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاریدا سوپای وڵاتەکەی لە رۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بکشێنێتەوە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا هەریەکە لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایانگەیاند، نابێت تورکیا زیان بەو هێزە کوردییانە بگەیێنێت کە لەگەڵ سوپای ئەمریکادا شەڕی داعشیان کردووە.

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 12 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.328 seconds