وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە تورکیا چیم بینی؟

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 11/7/2018
ئەردۆغان توركیا گەورەتر دەكات؟
ئەردۆغان توركیا گەورەتر دەكات؟

لە ئیستەنبووڵ بووم لەگەڵ برادەرێكی باشووری كوردستان، برادەرەكە دەیگوت "باشە حكومەتی ئێرە چۆن ئیدارەی ئەم شارە 20 ملیۆن كەسییەی پێدەكرێ، بەڕاستی شتێكی سەیرە". تەنیا ئەم شارە نا، حكومەتی توركیا كە هیچ نەوتی نییە، بودجەكەی 10 هێندەی بودجەی عێراقە و ساڵانە ئیدارەی 80 ملیۆن كەسی پێدەكات، لە كاتێكدا دانیشتووانی عێراق دەوروبەری 30 ملیۆن كەسن.

"گەورەبوونی توركیا"

پێش ئەوەی پارتی داد و گەشەپێدان (حیزبەكەی رەجەب تەیب ئەردۆغان) لە 2002 دەسەڵات وەربگرێ، بودجەی گشتیی دەوڵەتی توركیا 230 ملیار
 
دۆلار بوو، دوای وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن ئاكەپەوە، بودجەی ساڵانەی توركیا گەیشتە 851 ملیار دۆلار.

دەوڵەتانی دەوروبەری توركیا هەندێكیان رووخان، هەندێكیان لە لێواری رووخان نزیكبوونەوە، هەندێكیشیان قەیران لەدوای قەیران بەرۆكی گرتوون، بەڵام توركیا سەرباری قەیرانەكانی، بە بەراورد بە دەوروبەرەكەی زۆر بەهێزتر دەردەكەوێت‌.

بەكارهێنانی دەستەواژەی "گەورەبوونی توركیا" لەبانگەشەی هەڵبژاردەكانی توركیادا بووە هۆی ئەوەی ئەردۆغان و حیزبەكەی دوای 16 ساڵ حوكمڕانی، متمانەی خەڵكی توركیا لە هەڵبژاردنەكانی 24/6/2018 بۆ پێنج ساڵی دیكەش بەدەستبهێننەوە.

بۆچی ئەردۆغانیان هەڵبژاردەوە؟

گرەوێكی زۆر لەسەر ئەوە كرا كە دوای 16 ساڵ حوكمڕانی ئیدی كاتی ماڵئاوایی ئەردۆغان و حیزبەكەی هاتووە، ئۆپۆزیسیۆن درووشمی "شكستی ئەردۆغان"ی بەرز كردبووەوە، تەنانەت هاوپەیمانیش بۆ شكستپێهێنانی دروستكران، بەڵام ركابەرەكانی بە كوردیشەوە كە پێیانوایە ئەردۆغان زۆر ئازاری داون، نەیانتوانی شەمەندەفەری ئاكپارتی و ئەردۆغان بوەستێنن، تەنانەت ئەنجامی هەڵبژاردن بە شكستی ئۆپۆزیسیۆن تەواوبوو.

سەرەتای 2013 سەردانی شاری وان-ی باكووری كوردستانم كرد، بەدرێژایی رێگەی نێوان ئامەد و وان تەنیا یەك تونێل هەبوو، ئێستا بووەتە سێ تونێلی گەورە و كار لە تۆنێلی چوارەم دەكرێ‌. یەكێك لە گەورەترین پردەكانی توركیاش لە دۆڵێكی سەر رێگەكە دروستدەكرێ‌.

پێش ئەو تونێلانە رێگەی نێوان ئامەد و وان حەوت كاژێر بوو، ئێستا بە 5 كاژێر لە ئامەدەوە دەگەیتە وان، ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكرێ‌، ئەو ماوەیە كورتتریش بكرێتەوە، ئەوە لەبەر خاتری "چاوی رەش"ی كوردی باكوور نییە، توركیا  لەوەدا حیساباتی ئابووریی وردی كردووە. چۆن؟
  ئاكپارتی: ئەوەی باش بیربكاتەوە باش دەبینێ

توركیا ساڵانە 38 ملیار دۆلار بۆ كڕینی سووتەمەنی خەرجدەكات، ئەو 38 ملیار دۆلارەش یەكسەر دەچێتە دەرەوە، چونكە توركیا سەرچاوەی وزەی وەكو نەوت و غازی كەمە، رۆژانە تەنیا 49 هەزار بەرمیل نەوتی هەیە. ئێستا دەیەوێ‌ لە رێگەی كورتكردنەوەی رێگەكان و دروستكردنی ئۆتۆبانەوە، خەرجیی سووتەمەنی ئۆتۆمبێلەكان كەمبكاتەوە. 

بەپێی داتاكان تاوەكو 2002 تەنیا 80 كیلۆمەتر تونێل لە توركیا هەبووە، بەڵام دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی ئاكپارتی، ئێستا توركیا خاوەنی 300 كیلۆمەتر تونێلە، ئەوەش جگە لەوەی رێگەی هاتووچۆی هاووڵاتیانی كورت كردووەتەوە، وایكردووە كەمتر سووتەمەنی خەرجبكرێت.

بەرپرسانی ئاكپارتی دەڵێن، ئەوان لە ئاوەدانكردنەوە و گەورەكردنی توركیا جیاوازی لە نێوان شارەكاندا ناكەن. سلێمان سەردار، بەرپرسی لقی ئامەدی ئاكپارتی لەبارەی پرۆسەی ئاوەدانی لە باكووری كوردستان دەڵێت "بایی شەش ملیار دۆلار تەنیا لەنێو شاری ئامەد پڕۆژەی خزمەتگوزاریمان كردووە".

كورد چی دەوێت؟

لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی 24ی حوزەیران، لە ئیستەنبووڵ لە بەرپرسێكی گەورەی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە)م پرسی، ئێستا كورد داوای چ مافێك دەكات لە توركیا؟ بەرپرسەكە دوای كەمێك وەستان و بیركردنەوە گوتی "زمانی كوردی، دەمانەوێ رێگە بە بەكارهێنانی زمانی كوردی بدرێ‌". منیش پێمگوت "ئەی ئەوە نییە بە كوردی قسە دەكەن و لە قوتابخانەكان بە كوردی دەخوێنن". ئەم گفتوگۆیە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی توركیا بوو لە ناوچەی بەشیكتاش لە ئیستەنبووڵ كە بە قەڵای نەتەوەپەرستەكانی توركیا دادەنرێت.

چەند مەترێك لەولاتر حیزبەكەی ئەردۆغانیش بانگەشەیان دەكرد، لە نوێنەری ئاكپارتیم پرسی بۆ مافی كورد نادەن؟ گوتی "مافی كورد چییە؟" هەر خۆی وەڵامی دایەوە: "ئەوە نییە من بە توركی قسە دەكەم و ئەویش بە كوردی؟ ئەوە نییە چۆن من مافم هەیە ببم بە ئەندام پەرلەمان، كوردیش ئەو مافەی هەیە، مافم هەیە زەوی بكڕم، كوردیش ئەو مافەی هەیە؟". ئەو دەیگوت كە نازانن كورد داوای چی دەكەن.

هەرچەندە هیچ ئامارێكی ورد و فەرمی نییە لەسەر ژمارەی دانیشتووانی كورد لە ئیستەنبووڵ، بەڵام ئەوەی دیارە لە سێ ملیۆن كەمتر نییە، كەچی لە هەڵبژاردنەكانی ئەمجارەی توركیادا HDP لە كۆی 12 پەرلەمانتار كە لە بازنەی ئیستەنبووڵ گەیشتنە پەرلەمان، تەنیا یەك پەرلەمانتاریان کوردە.

خۆكاندیدكردنی دەمیرتاش هەڵە بوو؟

سەرەڕای ئەوەی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە كە ئێستا لە زیندانە، تاڕادەیەكی باش لەنێو كوردی باكووری كوردستان جێی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رابەری رۆحیی  PKKی گرتووەتەوە، بەڵام قسەی جیاواز لەسەر خۆكاندیدكردنەكەی بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا دەكرێ‌. لە هەڵبژاردنەكەی 24ی حوزەیراندا دەمیرتاش چوار ملیۆن و 205 هەزار و 243 دەنگی هێنا، واتە 8.4%ی كۆی گشتیی دەنگەكان.

لەنێو كوردی باكووردا سێ‌ بۆچوونی جیاواز لەبارەی خۆكاندیدكردنەكەی دەمیرتاش هەبوو. بۆچوونێك دەیگوت، نەدەبوو كاندید بكرێ، چونكە دەنگ ناهێنێ‌ و ئەوە دەبێتە هۆی شكاندنی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رای پێچەوانە هەبوو دەیانگوت، كاندیدكردنی لەنێو زیندانەوە دەنگدانەوەیەكی نێودەوڵەتی دەبێ و رەنگە ببێتە هۆی زیادبوونی گوشار لەسەر توركیا و ئازادبكرێت. بەشێكی كورد لەوە دڵنیابوون كە دەمیرتاش دەرناچێ، بۆیە دەنگیان بە موحەڕەم ئینجە، كاندیدی پارتی گەلی كۆماری بۆ سەرۆكایەتی كۆمار دا، دەنگێكیش هەبوو دەیگوت، بۆیە كاندیدكرا و دەنگیان پێنەدا بۆ ئەوەی نەتوانێ بە قەندیل بڵێت من ژمارەیەكی بەهێزم.

بەشداریی كورد لە حكومەتی داهاتوودا

لە هەڵبژاردنی 24ی حوزەیراندا پارتەكەی ئەردۆغان هاوپەیمانی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) بوو، توانیان لە كۆی 600 كورسیی پەرلەمان، 344 كورسی (ئاكپارتی 295 و مەهەپە 49 كورسی) بەدەستبهێنن. بەوەش زۆرینەی پەرلەمانیان مسۆگەر كرد، ئەردۆغان، دەتوانێ متمانەی نیوەی پەرلەمان بۆ كابینەكەی مسۆگەربكات، ئەگەریش پەرلەمان متمانەی پێنەدا، دەسەڵاتی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی دیكەی هەیە.  

ئایا كورد بەشداری لە حكومەتدا دەكات، ئەگەر داوای لێبكرێ‌؟ ئێستا لەنێو هەدەپە بۆچوونێك هەیە دەڵێن با لە دەرگای ئەردۆغان بدەین و بەشداربین لە پێكهێنانی حكومەتی پێنج ساڵەی توركیا، بەڵام بۆچوونی زاڵ ئەوەیە كە دەبێ خەبات بۆ دوورخستنەوەی ئەردۆغان لە دەسەڵات درێژەی هەبێت‌.

دەنگی ئاكپارتی لە باكوور زیادیكردووە

دوای هەڵبژاردنی ئەمجارە سەردانی باكووری كوردستانم كرد. چوومە ئامەد و هێشتا خەڵك باسی ئەنجامی هەڵبژاردنیان دەكرد، بەرپرسانی هەدەپە و خەڵكی باكووری كوردستان تووشی شۆك بوون كە چۆن ئاكپارتی و ئەردۆغان، سەرەڕای "دژایەتی كورد"، توانییان 14%ی دەنگەكانیان لە باكووری كوردستان زیادبكەن؟ چۆن ئاكپارتی توانیویەتی لەناو كورد زیاتر و بگرە دوو هێندەی هەدەپە پەرلەمانتاری هەبێ.

كوردی باكوور نیوەیان، واتە نزیكەی 10 ملیۆن كەس، بۆ مسۆگەركردنی ژیانی خۆیان و دووركەوتنەوە لە شەڕ و وێرانكاری، كۆچیان كردووە بۆ شارە توركنشینەكان. لەدوای شەڕی نێو شاران لە نێوان سوپای توركیا و یەكینەكانی پاراستنی سڤیلی سەر پەكەكە كە بە شەڕی "خەندەق" ناوی دەركرد و ناوچەكانی سووری ئامەد، نسێبین، شڕنەخ و جزیرەی گرتەوە، نیو ملیۆن كورد روویان لە شارەكانی دیكەی توركیا كردووە.

تەنانەت ئێستا ئامەد بووەتە دوو بەش، ئامەدی نوێ و ئامەدی كۆن، ئەوانەی حەزیان لەژیانە چوونەتە قەراخی ئامەدی كۆن و لە ئامەدی نوێ دەژین كە بە شێوازێكی نوێ‌ دروستكراوە، بازاڕی هەرە گەرمی زەوی و خانوو و بزنسی ئەو شارە لەوێیە. كۆنەكە، واتە سووری ئامەد لە شەڕی 2017دا بەشێكی وێرانبووە و تاوەكو ئێستاش كەس بۆی نییە سەردانی ئەو بەشە بكات.
  بەرپرسێكی ئاكپارتی: نازانین كورد داوای چی دەكات

خەڵكی ئامەد دەڵێن، لە شەڕ و كوشتن و وێرانكاری بێزاربوون، حەزیان لە ژیانە، ئەوەی تێبینیم كرد، قسەكردن بە زمانی كوردی لەناوچە كوردستانییەكان كە یەكێكە لە داواكارییە سەرەكییەكان لە حكومەتی توركیا، ئەگەر نەڵێم هەر نییە، دەتوانم بڵێم لە 95%ی كوردی باكوور هەر بە توركی قسە دەكەن.

لە باكوور هەر بەدوای وەڵامی ئەو پرسیارەوە بووم كە كورد داوای چی دەكەن؟ سەردانی سولەیمان سەردار، بەرپرسی یەكەمی  AKP لە ئامەدم كرد. سولەیمان ئۆفیسێكی گەورەی لەوێ هەیە و كە چووینە ژوورەكەی گۆرانیی (حەلیمێ) لە كۆمپیوتەرەكەیەوە دەهات كە گۆرانییەكی فۆلكۆری كوردییە. ئەوان هەر ئێستا خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی شارەوانی ئامادە دەكەن كە بڕیارە لە ئۆكتۆبەری ئەمساڵ بكرێت‌.

سولەیمان كە خۆیشی كوردە، گوتی: "سیستەمی سەرۆكایەتی لە توركیا رێگەیەكی باشە بۆ پرسی كورد، ئێمە چارەسەری باشتر بۆ كێشەی كورد دەبینین". كاتێك لێم پرسی كورد داوای چی لەئێوە دەكەن، گوتی: "40 ساڵە نازانین پەکەکە داوای چی دەكات، خۆم كوردم و نازانم داوای چی دەكەن، ئەی چۆن توركێك تێبگات كە داوای چی دەكەن؟".

سولەیمان باسی توركیای كۆن (توركیای ئەتاتورك) و توركیا نوێ (توركیای ئەردۆغان)ی كرد و گوتی: "باشبوو HDP بەربەستی 10%ی بڕی، ئەگەرنا ناسەقامگیری دروستدەبوو، بۆیە بۆ كوردی توركیا باشترە سیاسەت بكەن و لەنێو پەرلەمان شەڕ بكەن، نەك منداڵی خەڵك بە كوشت بدرێت".

سولەیمان سەردار، وێنەیەكی زۆر گەورەی ئەردۆغانی لەسەر دیواری پشت كورسییەكەی خۆی هەڵواسیوە كە شەش مەتر دووجا بوو. سولەیمان دەیگوت "توركیا كە بووە دەوڵەت لەسەر ئەسڵی خۆی دانەمەزرایەوە، كورد و ئینسانی باوەڕدار و حیزبی ئیسلامی قەدەخەبوون و رێگەیاننەدا سیاسەت بكەن، كاتێك AKP هات شتەكە راستكرایەوە و مافی دا و هەموو كەس مافی ئەوەی هەیە سیاسەت بكات".

ئەردۆغان و حیزبەكەی دەڵێن نهێنیی سەركەوتنیان لە توركیا ئەوەیە "ئەوەی باش بیربكاتەوە، باش دەبینێ".

باكوور و باشووری كوردستان لە سەبەتەی ئەردۆغاندا

لایەنگرانی پەكەكە لە باكووری كوردستان رەخنەی زۆر لە پارتی دیموكراتی كوردستان دەگرن لەوەی پشتی لە پەکەکە كردووە و پشتیوانی لە سیاسەتەكانی ئەردۆغان و ئاكەپە دەكات. زۆر كەس لە باكووری كوردستان وایدەبینن كە دۆستایەتی بارزانی و ئەردۆغان بۆ دژایەتی كوردی باكوورە.

شەوی 30/6/2018 لە یەكێك لە چێشخانەیەكی (ئامەدی نوێ) نانێ ئێوارەمان خوارد، لەگەڵ چەند لایەنگرێكی HDP دانیشتین و قسە هاتە سەر گشتپرسییەكەی باشووری كوردستان و رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017. كە باسی كەركووكمان كرد، هەندێكیان دەستیان كرد بە داگیرساندنی جگەرە و ئاخ هەڵكێشان، یەكێكیان سوێندی خوارد كە هەتا سێ رۆژ دوای 16ی ئۆكتۆبەر نانی نەخواردووە.

ئەوان پێیانوابوو پارتی دەبێ وانەیەكی لەو گشتپرسیە وەرگرتبێ و چیدی لە ئەردۆغان نزیكنەبێتەوە. كاتێك پرسیم، ئەگەر ئەردۆغان دەرگای ئیبراهیم خەلیلی گرتبایە و بۆری نەوتی كوردستانی داخستبا، چی بەسەر باشووری كوردستان دەهات؟ هەموویان بێدەنگ بوون. باشووری كوردستان ستوونی سەرەكی پارچەكانی دیكەی كوردستانە. كە لە باشووری كوردستان قەوما لە كوردی باكوور و رۆژئاوای كوردستانیش قەوما. كە باشوور بەهێز بێت پارچەكانی دیكەش بەهێز دەبن.

بەرپرسەكەی ئاكپارتی لە ئامەد لەبارەی پەیوەندیی نێوان توركیا و باشووری كوردستان لە داهاتوودا دەڵێت: " پەیوەندییەكان ئاسایی دەبنەوە و لە جارانیش باشتر دەبن، ئەوەی روویدا كاردانەوە بوو بەرامبەر گشتپرسی، بەڵام توركیا دژایەتییەكی توندی باشووری كوردستانی نەكرد، تەنیا بە رووكەش ناڕەزایەتی دەربڕی، لەوە زیاتر نا".

هەرچۆن بێت، بۆ پێنج ساڵی دیكە كە ئەردۆغان و حیزبەكەی دەسەڵاتی توركیایان لەدەستە، دەبێ كوردی باكوور و بەتایبەتی لایەنگرانی هەدەپە و ئەوانەی باشووری كوردستانیش، بۆ بەرژەوەندیی خۆیان باش بیربكەنەوە و یەكدی تەواوبكەن، نەوەك ببنە مشار و یەكتر ببڕنەوە.

کۆمێنتەکان

 
شیخ محمد امین | 11/7/2018
خوین شیرینه که ی رووداو په یامه که ت زور به جوانی گه یاند ، توبلیی قه ندیل رازی بی و لیگه ری و به عه قلییه تیک سیاسه ت بکاتن که خه لکی باکووری کوردستان بتوانن بزانن ! چیان له حکوومه تی تورکیا و ئه ردوغان ده وی و ئیزن بدرین ئه مجاره ریگه ی هاوکاری ده و له تی نویی تورکیا بو گه یشتن به مافه سه ره تاییه کانیان هه لبژیرن؟!

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 14/11/2018 10:07:46 ص
ده سخوش برا جا سه یر ئه وه یه دوای نزیکبوونه وه له م ته وافوقه جه ماعه ته دزه که هوشدار ده داتن که گوایه ئه مجاره نه وتی که رکووک بوته بونیاتیک بو ته...
کەرکووک و نەوتی دزراو
| 12/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 10:02:13 ص
ده سخوش به لام پیم وابی که میک دره نگتان به م موهیممه زانی ته نانه ت چونه زور زوو دوای ئاشکرا بوونی نزیکبوونه وه ی سازانی هه نارده ی نه وتی که رکووک...
كەركووك سەرچاوەی پارەداركردنی میلیشیا عێراقییەكان
| 14/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 05:43:25 ص
هیفیدار ئه حمه د به م نووسینه پوخت و ریک و پیکه و ئه م لیکدانه وه واقیعیه سه لماندی که روژنامه نووسیکی ره سه ن، هه م ده توانی سیاسه تمه داریکی ئاگا...
پارتی شەراكەت لەگەڵ كێ دەكات؟
| 13/11/2018 | (1)
ره شید | 11/10/2018 06:43:11 ص
دیسانیش ده ستخوش ؛ مه لا به ختیار به بیر و باوه ریی نوی و له زرووفی نوی و به ته ماحی سیاسی نوی رووداوه کونه کان ده گیریته وه !
خالید | 13/11/2018 09:48:07 م
ده‌ست و خامه‌ت خۆش و ڕه‌نگین بێت مامۆستا جه‌عفه‌ری به‌ڕێز ئه‌م وورده‌کاری و ژێر په‌رده‌ییانه‌ی که‌ له‌ناو سه‌رکرده‌کاندا ده‌کرا گرنگه‌ بخرێته‌ ڕوو و...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 9/10/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت دوێنێ کاژێر 12:09 |

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت

هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە زۆرتر
دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن 14/11/2018 |

دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن

جووتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت و لایەنە زۆرتر
 ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە 14/11/2018 |

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە

"شەکرە و خێزان" دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی زۆرتر
0.406 seconds