وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رووسیا دەیەوێت چوارەمین ناوچەی ئارام لە سووریا دروستبکات

لەلایەن زانا بەهرام 11/9/2017
سعودیە: دەبێت قەتەر وەڵامی بۆ داواکارییەکان هەبێت

رووداو - هەولێر

وەزیری دەرەوەی رووسیا لەگەڵ گەیشتنی بە ریاز، لەگەڵ هاوتاکەی کۆبووەوە بۆ قسەکردن لەبارەی دوو پرس، یەکێکیان دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامی دیکە لە سووریا، ئەوی دیکەش کێشەی نێوان قەتەر و چوار وڵاتە عەرەبییەکە بوو.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا هەنگاوەکانی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی چوارەمین ناوچەی ئارام لە سووریا بە بەرپرسانی سعودی راگەیاند و گوتی "تاوەکو ئێستا سێ ناوچەی ئارام لە سووریادا هەن، یەکێک لە باشوور، کە رووسیا و ئەمریکا و ئوردن کاریان لەسەری کردووە، هەروەها دوو ناوچەی دیکەیش لە حومس و غووتە، لە کۆبووەوەی داهاتووی ئەستانا، کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت، هیوادارم دوایین بڕیار لەبارەی ناوچەی ئارامی ئیدلیبیش بدرێت".

بەڵام ئێستا کاری هەرە لەپێش بۆ سعودیە؛ یەکلاییکردنەوەی کێشەکانیەتی لەگەڵ قەتەر، هەربۆیەش وەزیری دەرەوەی سعودیە تەنها چەند وشەیەکی لەبارەی سووریاوە گوت و، ئاراستەی قسەکانی بردەوە سەر پرسی قەتەر.

عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند "لەبارەی گفتوگۆکانی جنێڤ، ئێمە پشتوانی لێدەکەین، هەروەها لە هەوڵەکانی ستێفان دیمستۆراش، نێردەی تایبەتی سووریا بۆ کاروباری سووریا. ئەوەی پەیوەندی بە قەتەرەوە هەیە، هەڵوێستی ئێمە زۆر روونە، قەتەریش دەزانێت داوکارییەکان چین، پێشتریش رامانگەیاندووە جدیەتمان لە قەتەر دەوێت لە جێبەجیکردنی ئەو داواکارییانە، دەبێت قەتەر هاوکاری دارایی بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان بووەستێنێت، پشتیوانی لە گرووپە تووندڕەوەکان نەکات و، بیری تووندڕەوی بڵاونەکاتەوە، هەروەها دەستوەرنەداتە کاروباری وڵاتانی دیکەوە، بۆیە ئێمە بەردەوام دەبین لەو هەنگاوانەی لەدژی قەتەر گرتوومانەتنەبەر، تاوەکو قەتەر وەڵامی ئەو داخوازییە نێودەوڵەتییە دەداتەوە".

پشتگیرییە سەرسەختەکەی مۆسکۆ لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا، هێز و کاریگەری رووسیای نیشانی جیهان دا، هەوڵە دیپلۆماسییەکانی ئێستای وەزیری دەرەوەی رووسیاش بۆ وڵاتانی عەرەبی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاماژەی گەڕانەوەی رووسیایە بۆ ناوچەکە، ئامانجیش لێی، پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەیە، کە ئەمریکا لەو ناوچەیەدا دروستیکردووە لە ماوەی نزیکەی 10 ساڵی رابردوودا.



پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Aso | 16/10/2017 11:13:30 ص
ئه گه ر خيانه تى ئه مريكا نه بوايه كورد واى به سه ر نه ئه هات ، تكايه مه كه ونه تاوانبارى يه كترى ، ئه گه ر يه كيتيش باليكى خراپ تصرفى كردبيت ، هه...
حەشدی شەعبی هەوڵی دابڕینی کەرکووک لە هەولێر و سلێمانی دەدات
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
فرهاد | 16/10/2017 10:49:00 ص
بو هه مو كورديكي به شه ره ف. بو داتيشتواني شاري سليماني ، هه ولير ، دهوك تكا يه هه موتان برژينه سه ر شه قامه كان داواي مافي خوتان بكه ن هه ردو...
فەرماندەیی پێشمەرگە: ئەوەی لەدەستتان دێت بۆ پاراستنی کەرکووک بیکەن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 16/10/2017 10:13:23 ص
Dastxosg, Shikrdnawaeaky Lozhikit krduwa bo rasteakan
 لە (دووکان)، کەرکوک فرۆشرا؟
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: پێویستە گفتوگۆ هەبێت لەنێوان هەولێر و بەغدا 3 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: پێویستە گفتوگۆ هەبێت لەنێوان هەولێر و بەغدا

"سکرتێری گشتی چاودێریی دۆخی کەرکووک دەکات" زۆرتر
سامانە سرووشتییەکان: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ناوەستێت 17 کاژێر لەمەو بەر |

سامانە سرووشتییەکان: هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک ناوەستێت

"رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق کراوە" زۆرتر
گۆڕان داوای کشانەوەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک دەکات 17 کاژێر لەمەو بەر |

گۆڕان داوای کشانەوەی هێزە عێراقییەکان لە کەرکووک دەکات

"ناكرێ گشتپرسی بكرێتە پاساو بۆ هێرشکردنە سەر خەڵک" زۆرتر
0.282 seconds