وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمریكا: هێزەكانی سووریای دیموکرات پەیوەندیی بە پەکەکەوە نییە

لەلایەن رێکار عەزیز 12/1/2017
گوتەبێژی ئەردۆغان: پێتانوایە كەس ئەو قسەیە دەكڕێت؟
گوتەبێژی ئەردۆغان: پێتانوایە كەس ئەو قسەیە دەكڕێت؟

رووداو - ئەنقەرە

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، هێزەكانی سووریای دیموکرات هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەوە نییە. گوتەبێژی سەرۆكایەتی توركیاش لە وەڵامدا ئەو لێدوانە بە گاڵتەجاڕی ناودەبات.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) لە تویتێکدا پشتگیری خۆی بۆ بەیاننامەكەی هێزەکانی سووریای دیموکرات كە یەپەگە سەرۆكایەتی دەكات، راگەیاندووە.

فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا نووسیویەتی "سوپای سووریای دیموکرات هیچ پەیوەندییەکی بە پەکەکەوە نییە". 



لە وەڵامی ئەو تویتەی فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا، ئیبراهیم کالن، گوتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا رەخنەی تووندى لە ئەمریکا گرت.

ئیبراهیم کالن دەڵێت "ئەو قسەیە یان گاڵتەجارییە، یان فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا عەقڵی لەدەستداوە. پێتانوایە كەس ئەو قسەیە دەكڕێت. پێویستە ئەمریكا واز لە یاساییكردنی گرووپە تیرۆریستییەكان بەهێنێت".



ئەو لێدوانە دوای ئەوە هات لە راپۆرتێكی رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژە بەوەكرابوو، پەیەدە لە چوارچێوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات، بیروباوەڕی پەكەكە بە چەكدارە عەرەبەكانیش دەڵێتەوە.
 
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریكی لە راپۆرتەكەیدا دەڵێت، یەكینەكانی پاراستنی گەل (YPG)، خەریكن ئایدیۆلۆژیای عەبدوڵڵا ئۆجالان، سەرۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) لەنێو چەكدارە عەرەبە گوندنشینەكانی دەوروبەری رەققەی سووریا بڵاودەكەنەوە، لەكاتێكدا راهێنەرانی هێزی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی ئەمریكی مەشق و راهێنانیان پێشكەش دەكەن.

راپۆرتەكە لە یەكێك لە كەمپەكانی مەشقی سەربازیدا ئامادەكراوە، كە پێشتر قوتابخانەی ئامادەیی بووە و ئێستا چەكدارانی عەرەبی تێدا بۆ جەنگی دژی داعش ئامادە دەكرێت. لەو كەمپەدا 250 چەكداری عەرەب هەن كە لەلایەن فەرماندە كوردەكانەوە كۆكراونەتەوە و ئامادە دەكرێن بۆ ئەوەی دواتر مەشقی سەربازی لە هێزەكانی ئەمریكا وەربگرن. 

بە گوێرەی راپۆرتەكەی (واشنتن پۆست) زۆرینەی ئەو چەكدارانە خەڵكی گوندەكانی دەوروبەری رەققەن كە پایتەختی دیفاكتۆی داعشە، چاوەڕێش دەكرێ لە جەنگی كۆنتڕۆڵكردنەوەی ئەو شارەدا كەڵكیان لێ وەربگیرێت. 

داڕشتنەوە: حەكیم داود

نیشانەکردن : یەپەگە

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 25/04/2017 04:31:18 ص
کومینته که ت گه یشت به لام قه ت بلاو ناکریته وه
ناڵ و بزمار و یەكێتی
| 24/4/2017 | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| 24/4/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردنی چەور لەکاتی دووگیانی زیان لە جگەری کۆرپە دەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنی چەور لەکاتی دووگیانی زیان لە جگەری کۆرپە دەدات

توێژینەوەیەکی ئەمریکایی دەریخستووە زۆرتر
تەندروستی کەرکووک لەبارەی 6 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی کەرکووک لەبارەی "هەڵە لە دانانی کانیۆلایەک" روونکردنەوە دەدات

لە نەخۆشخانەی ئەهلی کانیۆلای بۆ دانراوە زۆرتر
نەسیر شەممە بۆ رووداو:  کۆنسێرتێک لە هەولێر و موسڵ سازدەکەم 9 کاژێر لەمەو بەر |

نەسیر شەممە بۆ رووداو: کۆنسێرتێک لە هەولێر و موسڵ سازدەکەم

کۆمەڵێک پڕۆژەی هونەری لە هەرێمی کوردستان زۆرتر
0.172 seconds