وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

چوار ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئوردن کوژران

لەلایەن رووداو 12/8/2018
شوێنی تەقینەوەکە، فۆتۆ: AFP
شوێنی تەقینەوەکە، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

لە شارێکی نزیک عەممانی پایتەختی ئوردن بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کوژرا، ئەوەش لەکاتێکدا رۆژی پێشتر سێ ئەندامی دیکە هێزە ئەمنییەکان لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکدا کوژران.

گوتەبێژی حکومەتی ئوردن رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان چوونەتە سەر شوێنێک کە گومانیان کردووە پەناگەی ئەو کەسانە بێت کە رۆژی هەینی بەهۆی تەقینەوەوە پۆلیسێکیان کوشتبوو. بەڵام شوێنەکە بۆمبڕێژکراو بووە و بەم هۆیەشەوە سێ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کوژراون.

پێشتر عومەر رەزاز، سەرۆکوەزیرانی ئوردن هێرشەکەی رۆژی هەینی بە هێرشێکی "تیرۆریستیی" ناوبردبوو. 

تاوەکو ئێستاش هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارێتیی ئەنجامدانی هێرشەکەی رۆژی هەینی نەگرتووەتەئەستۆ بەڵام حکومەتی ئوردن رایگەیاندووە، پێنج چەکداریان بە تۆمەتی تەقەکردن و چاندنی تەقەمەنی دەستگیرکردووە. 

شای ئوردن لەبارەی هێرشەکەی سەر هێزە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند "ئەوانەی هێرشەکەیان ئەنجامداوە کەسانی دیار و ناسراون، هەم لە نێو ئوردن و هەمیش لەنێو ئاینی ئیسلامدا، ئەو کەسانە خەواریجن و دەمێکە ئوردن شەڕیان لە دژ دەکات".

شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنی وڵاتەکەی رایگەیاند "ئەو خەڵکانە ناسراون، ئەوانە خەواریج و ترسنۆکن. بەلایانەوە گرنگ نییە ئەگەر براکانی ئێمە لە هێزە ئەمنییەکان و مەدەنییەکانمان بکوژن. سوپاس بۆ خودا، هیچ قوربانییەی مەدەنی نەبوو، من دەزانم کاتێک باڵەخانەکەیان تەقاندەوە ئەمە بەشێک بوو لە پلانەکەیان، مەدەنییەکانیش لەنێو باڵەخانەکە بوون، بۆیە ئەوان بەلایانەوە گرنگ نییە ئەگەر کچان و کوڕانی ئێمە بکوژن. ئەوان تەنیا کوشتنیان بەلاوە گرنگە، ئەوە ئامانجی ئەوانە، ئەوان ناسراون، لونێو وڵاتەکەی ئێمە لە نێو ئیسلامیشدا ناسراون، ئەمەش یەکەمجار نییە ئێمە شەڕیان لەگەڵ دەکەین".

ئوردن یەکێکە لە وڵاتانی هاوپەیمانی وڵاتانی رۆژئاوا و چەندین جار بووەتە ئامانجی هێرشەکانی داعش. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 52 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.5 seconds