وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعشێكی نوێ ئامادە نییە

لەلایەن رووداو 13/1/2018
عێراق و سووریا ژینگەیەكی گونجاون بۆ سەرهەڵدانەوەی گرووپە توندڕەوەكان
عێراق و سووریا ژینگەیەكی گونجاون بۆ سەرهەڵدانەوەی گرووپە توندڕەوەكان

رووداو- هەولێر 

رووخانی خەلافەتی داعش دەستكەوتێكی گەورە بوو بۆ سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەڵام ئەزموونی رێكخراوە جیهادییەكانی پێشوو نیشانی دەدەن كە ئەمجۆرە دەستكەوتانە كاتین و دەكرێت رێكخراوەكە لە كاتێكی دیكەدا بەهێزتر دەربكەوێتەوە، بە تایبەتیش لە كاتێكدا كە چاوەڕێ دەكرێت داعش لە كورتخایەندا روو لە چالاكی ژێرزەمینی و كۆكردنەوەی رێكخستنەكانی بكات. پرسیاری سەرەكی ئەوەیە ئایا حكومەتەكانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ قۆناغی دوای رووخانی خەلافەت ئامادەن؟

دانیەل بایمەن، لێكۆڵەر لە پەیمانگای بروكینگزی ئەمریكی، پێشبینی دەكات داعش لە دوای لەدەستدانی شارەكان هەمان تەكتیكی ئەلقاعیدە لە ساڵانی 2008 - 2013 دووبارە بكاتەوە، واتە "روو لە چالاكی ژێرزەمینی دەكات، رەوشی سیاسی تێكدەدات، ئاگری شەڕی تایفی خۆش دەكات، هێرشی تیرۆریستی دەكات و بەو شێوەیەش (هەنگاو بە هەنگاو) رێگە بۆ گەڕانەوەی خۆی خۆشدەكات".

لە ماوەی سێ‌ ساڵی رابردوودا عێراق و سووریا بنكەی سەرەكی خەلافەتەكەی داعش بوون، چاوەڕێش دەكرێت هەوڵەكانی داعش بۆ سەرهەڵدانەوە هەر لەو دوو وڵاتەدا چڕببێتەوە. بەڵام حەوت ساڵ شەڕی نێوخۆ لە سووریا و سێ ساڵ شەڕی دژی داعش لە عێراق دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكانی ئەم دوو وڵاتەیان لاواز كردووە، بۆیە بایمەن جەخت لەوە دەكاتەوە كە ئەمریكا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوڵی سەرهەڵدانەوەی داعش "ناتوانێت پشت بە تواناكانی ئەو دوو وڵاتە ببەستێ".

ئیدارەی نوێی ئەمریكا لە رۆژی 20ی كانوونی دووەمی پارساڵەوە دەستبەكار بووە، لەو كاتەشەوە هەڵمەتی تێكشكاندنی خەلافەتەكەی داعش بەهێزتر بووە. بایمەن كە ساڵانێك بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوكاریی حكومەت و كۆنگرێسی ئەمریكای كردووە، پێیوایە سەرەڕای هەنگاوە پۆزەتیڤەكانی ئیدارەی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە سەلەفییە جیهادییەكان، بەڵام كۆمەڵێك هەنگاوی ئەو ئیدارەیە دەتوانێت دەستكەوتەكان پێچەوانە بكاتەوە، لەوانەش گوتاری دژی كۆمەڵگای ئیسلامی كە دۆناڵد ترەمپ دەیورووژێنێ، پشتگیریكردنی بێ چەندوچۆنی واشنتن لە ریاز كە دەتوانێت ململانێی تایفی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا قووڵتر بكاتەوە و دواجاریش كەمكردنەوەی بودجەی هاوكارییە مرۆیی و دیپلۆماسییەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست.

بایمەن پێیوایە عێراق و سووریا ژینگەیەكی گونجاون بۆ سەرهەڵدانەوەی رێكخراوە جیهادییەكان، نەك هەر لەبەر ئەوەی ناوچەی دوور لە چاودێریی حكومەتیان زۆرە، بەڵكو لەبەر ئەوەش كە سیاسەتەكانی حكومەت هەلی پێویست بۆ سەرهەڵدانەوەی ئەو گرووپانە دەڕەخسێنن. بە كورتییەكەی حكومەتی عێراق و سووریا "نە توانای ئەوەیان هەیە بە زەبروزەنگ دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ئەو ناوچانەدا بسەپێنن، نە ئامادەشن هاوكاریی سەركردەی هۆزەكانی ئەو ناوچانە بكەن".

جگە لەوەش لە سووریا و دوای رووخانی خەلافەت، ئەو هێزانەی پێشتر دوژمنی داعش بوون، ئێستا دەكرێت لە رۆژهەڵاتی سووریا رووبەڕووی یەكدی ببنەوە كە دەتوانێت زەمینەی پێویست بۆ سەرهەڵدانەوەی داعش و هاوشێوەكانی ساز بكات. بایمەن پێیوایە لەدوای تێكشكاندنی دەوڵەتی ئیسلامی، هێزەكانی حكومەت و هێزەكانی سووریای دیموكرات لەسەر كۆنترۆڵی ناوچە رزگاركراوەكان تووشی شەڕ و پێكدادان ببن. 

لە دەیەی رابردوودا رێكخراوی قاعیدە تەنیا عێراقی بەدەستەوە بوو بۆ ئەوەی شانەی نهێنی تێدا دروستبكات، بەڵام داعش ئێستا سووریاشی بەدەستەوەیە. جیا لەمەش تۆڕێكی گەورەی لایەنگر و ئەندامانی لە توركیا هەیە، لە باكووری ئەفریقاش لە لیبیا و بیابانی سینا تۆڕێكی بەرفراوانی هەیە. 

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا شەش هەزار ئەوروپی روویان لە ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ئەبوبەكر بەغدادی كردبوو. ژمارەیەكی زۆر لەو چەكدارانە كوژراون یان لەناوچەكانی شەڕدا خۆیان شاردووەتەوە، بەڵام بەپێی هەندێك ئامار 1500 چەكداریان گەڕاونەتەوە ئەوروپا. بۆیەش لێكۆڵەرەكەی پەیمانگای برووكینگز پێشبینی دەكات داعشی پاش خەلافەت هەڕەشەی گەورە لەسەر ئاسایشی ئەوروپا دروستبكات.

بایمەن پێیوایە بۆ دروستكردنی مەترسی كورتخایەن لەسەر ئەوروپا (واتە ئەنجامدانی هێرش) و مەترسی درێژخایەن (واتە دروستكردنی شانەی گەورەتر لە وڵاتان) ژمارەیەكی كەم لەو 1500 چەكدارە بەسە. كۆمەڵگای موسڵمانی ئەوروپی بەشێوەیەكی ئەوتۆ تێكەڵ بە كۆمەڵگای وڵاتە ئەوروپییەكان نەبوون، هەر بۆیەش "ئەگەری كەمە موسڵمانەكان هاوكاریی دەزگا ئەمنییەكان بكەن بۆ ناسینەوەی لایەنگرانی داعش". جیا لەمەش ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەوروپی، وەكو بەلجیكا، دەزگایەكی هەواڵگری هێندە بەهێزیان نییە كە بتوانێت بەشێوەیەكی كارا و پیشوەخت هەوڵەكانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرش پووچەڵ بكاتەوە. 

دانیەل بایمەن یەكێك بووە لەوانەی بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكانی 11ی سێپتەمبەری 2001 دەستنیشانكرابوو. لە كاتی هێرشەكانی 2001ەوە تاوەكو كۆتایی ساڵی رابردوو تەنیا 97 كەس بەهۆی هێرشی پەیوەندیدار بە گروپە سەلەفییە جیهادییەكانەوە كوژراون. بە بۆچوونی بایمەن ئەو ژمارەیە بە بەراورد لەگەڵ ژمارەی كوژراوانی هێرشە تیرۆریستییەكان لە وڵاتانی ئەوروپی یەكجار كەمە، چاوەڕێش دەكرێت لە ساڵانی داهاتووشدا هەروەها بمێنێتەوە.

لێكۆڵەرە ئەمریكییەكە پێیوایە دوو هۆكاری سەرەكی وایانكردووە ژمارەی كوژراوانی هێرشە تیرۆریستییەكان لە وڵاتەكەی هێندە كەم بێت: یەكەمیان ئەوەیە ژمارەی لایەنگرانی بیركردنەوەی سەلەفی جیهادی لە ئەمریكا زۆر لەوە كەمتر دەرچووە كە پێشتر مەزندە دەكرا. لەدوای هێرشەكانی 11ی سێپتەمبەر، دەزگا ئەمنییەكانی ئەمریكا باسیان لە بوونی هەزاران لایەنگری بیرۆكەی سەلەفی جیهادی لە ئەمریكا دەكرد، بەڵام لێكۆڵینەوەكانی ئەو چەند ساڵەی رابردوو ئاشكرایان كردووە، ژمارەكە زۆر لەوە كەمترە.

هۆكاری دووەم ئەوەیە موسڵمانانی ئەمریكا زۆر باشتر لە موسڵمانانی ئەوروپی ئاوێتەی كۆمەڵگا و دامودەزگا فەرمییەكانی ئەمریكا بوون، بۆیەش وەكوو جەیمز كۆمی، بەڕێوەبەری پیشووی ئێف بی ئای، باس دەكات "كۆمەڵگای موسڵمانانی ئەمریكا نایانەوێت نە لە كۆمەڵگاكەی خۆیان و نە بەناوی بیروباوەڕە ئایینییەكەی ئەوانەوە كاری توندوتیژی بكرێ". بۆیەش هاوكارییەكی زۆری دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان دەكەن. 

گورگە تەنیاكان بەردەوام دەبن

لە چەند ساڵی رابردوودا هێرشی "گورگە تەنیاكان" بەخێراییەكی بەرچاو پەرەی سەندووە. ئەنتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هۆكارێكی سەرەكی ئەو پەرەسەندنە بوون. بەگوێرەی توێژینەوەكان 60%ی ئەو هێرشانەی لە 2014ەوە كراون لەلایەن ئەو كەسانەوە ئەنجامدراون لە لایەن كەسانێكەوە بوون كە نەیانویستووە بچنە سووریا و عێراق. پێشتر رەشید قاسم، رێكخەری هێرشەكانی داعش لە فەرەنسا، بە ماڵپەڕی فەرەنسی (جیهادۆلۆژی) "هەركات دەرگای هیجرەت (بۆ ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش) داخران، دەرگای جیهاد بەكراوەیی دەمێنێتەوە. هێرشێك لە ئەوروپا دەنگدانەوەی زۆر لە هێرشەكانی دەولە لە سووریا زیاترە". بایمەن چاوەڕێ دەكات هەڕەشەی گورگە تەنیا لە چەند ساڵی داهاتووشدا بەردەوام بێت. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بورهان ره شيد | 15/07/2018 06:00:53 ص
زؤر به داخه وه رؤحى مردوه كان شدبيت خواى كهوره شفاى بريناره كانيان بدات
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| دوێنێ کاژێر 05:06 | (2)
Rayo | 14/07/2018 10:28:39 م
Hech ma7qul nya iraq hech paywande ba ema nya entarnet la hareme kurdustan dabexn 😑
lawand barzani | 15/07/2018 03:58:44 ص
بۆ دەتوانن بەم شێوەیە دەنگی نارەزایی خەڵک کپ کەن
فەیسبووک لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیرا
| دوێنێ کاژێر 06:13 | (8)
Awat | 14/07/2018 01:46:41 م
ئەو گوران کاریانە زور پیویست بون بەتایبەت لە کەرکوک پاش ەوەی کە ثاش ماوەچی کورت پیشمەرگە دەگەریتەوە لو کەرکوک لو ئەوەی دەست بە ژیانەچی نوی بکری لەو...
پارتی گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە چەند پۆستێکی کەرکووک و سلێمانیدا دەکات
| دوێنێ کاژێر 04:35 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.328 seconds