وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەرلەمانتارێکی کوێت: عێراق فێری راوکردنی ماسی بکەن، نەک ماسی پێبدەن

لەلایەن سەمیع زوبێر 13/2/2018
سەفا هاشمی تاکە ژنە پەرلەمانتاری نێو پەرلەمانی کوێتە
سەفا هاشمی تاکە ژنە پەرلەمانتاری نێو پەرلەمانی کوێتە

رووداو ـ هەولێر

پەرلەمانتارێکی کوێت هێرشیكردە سەر كۆنگرەی نێودەوڵەتی كوێت بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە لە وڵاتەكەی بەڕێوەدەچێت. هاوکات حكومەتی عێراقیش بە "شكستخواردوو" لە بەدیهێنانی گەشەكردن بۆ گەلانی عێراق ناودەبات.

سەفا هاشمی، تاکە ژنە پەرلەمانتاری نێو ئەنجوومەنی ئوممەی كوێتییە، لە تووێتێكیدا دەڵێت "گوتەیەک هەیە دەڵێ لەبری ئەوەی ماسیەكەم بدەیتێ‌، فێری راوكردنی ماسیم بكە. حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق شكستی خۆیان سەلماندووە لە دووبارە ئاوەدانكردنەوە و بەدیهێنانی گەشەكردن بۆ گەلانی عێراق، ئیدی بۆچی 100 ملیار دۆلاریان رادەستبكرێت".

ژنە پەرلەمانتارە کوێتییەکە دەشڵێت "ئەو پارەیە رادەستی كۆمپانیا كوێتییەكان بكەن بۆ ئەوەی بچنە نێو بازاڕی عێراق و ئاوەدانكردنەوە بكەن". 

 

هاشمی هەرەها دەپرسێت "كێ وردبینی لە خەرجییەكان دەكات و كێ بەدواداچوون بۆ وەبەرهێنانكردنی دەكات؟".

 كۆنگرەی نێودەوڵەتیی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بە بەشداری 70 وڵات بەڕێوەدەچێت، کە لە رۆژی 12-2-2018 دەستیپێکرد. 

بڕیارە لەسەر ئاستی عێراق 143 بەرپرسی باڵای حکومی و پەرلەمانتار بەشداریی كۆنگرەی نێودەوڵەتیی كوێت بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق بکەن، لەسەر ئاستی جیهانیش نوێنەری 70 وڵات و هەزار و 850  کۆمپانیای جیهانی بەشداریی کۆنگرەکە دەکەن.

سەلمان جومەیلی، وەزیری پلاندانانی عێراق لە دانیشتنی یەکەمی کۆنگرەی نێودەوڵەتی کوێت بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق پێویستی بە 88.2 ملیار دۆلارە، ئەوەش لەکاتێکدا پێشتر بەرپرسانی عێراق ئاماژەیان بەوە دەکرد، بەهۆی شەڕی داعش و وێرانکارییەکانەوە پێویستیان بە نزیکەی 100 ملیار دۆلارە.

جومەیلی راشیگەیاندبوو، دۆخەکە گونجاوە بۆ دەستکردن بە پرۆسەی دووبارە ئاوەدانکردنەوە لە چوارچێوەی ئەو پلانەی کە حکومەتی عێراقی بۆ ئەم مەبەستە دایڕشتووە، کە ماوەکەی 10 ساڵە، لە 2018 بۆ 2027.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

نیشانەکردن : کوێت
7292 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| دوێنێ کاژێر 01:52 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| دوێنێ کاژێر 08:46 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات 8 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
توێژینەوە: عەرەبانەی منداڵان رووبەڕووی هەوای پیس و ژەهراوییان دەکات 13 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: عەرەبانەی منداڵان رووبەڕووی هەوای پیس و ژەهراوییان دەکات

دەبێتە مەترسی لەسەر گەشەی مێشکیان زۆرتر
0.406 seconds