وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

تیلەرسن: شەڕی عەفرین کاریگەری لەسەر ئامانجمان لە سووریا دروستکردووە

لەلایەن دیار کوردە 14/2/2018
تیلەرسن  لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە کوێت، فۆتۆ:AFP
تیلەرسن لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە کوێت، فۆتۆ:AFP

رووداو - هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو دۆخەی لە عەفرین هەیە کاریگەری کردووەتە ئامانجی سەرەکییان لە سووریا، کە تێکشکاندنی داعشە.

رۆژی سێشەممە لە گوتەیەکیدا لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە کوێت، رێکس تیلەرسن رایگەیاند "ئەو دۆخەی لە عەفرین هەیە، کاریگەری کردووەتە سەر شەڕی ئێمە دژ بە داعش لە رۆژهەڵاتی سووریا، کە بەهۆیەوە هێزەکان روویان لە عەفرین کردووە".

تیلەرسن راشیگەیاند "لەسەر ئەم پرسە پێشتر قسەمان لەگەڵ تورکیا کردووە. هەروەها لە سەردانەکەشمدا بۆ ئەنقەرە گفتوگۆی زیاتر لەو بارەوە دەکەین".

بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێکس تیلەرسن، کە ئێستا بە سەردانێک لە کوێتە، بچێتە ئەنقەرە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای تورکیا قەیرانی سووریا تاوتوێبکات، پرسی سەرەکیش ئۆپەراسیۆنی تورکیا دەبێ بۆ سەر عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کە ماوەی 25 رۆژە دەستیپێکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، دەیانەوێ تورکیا درک بەوەبکات ئەو ئۆپەراسیۆنە کاریگەری کردووەتە سەر شەڕی داعش، "واشنتن دەیەوێت بۆ تێکشکاندنی داعش و گرووپە تیرۆرستییەکانی دیکەی سووریا لە نێویاندا قاعیدە و بەرەی نووسرە لەگەڵ تورکیا کاربکات".

رێکس تیلەرسن ئاماژە بەوە دەکات بەناو "خەلافەتەکەی داعش" لە عێراق و سووریا تێکشکاوە، بەڵام هێشتا لەو ناوچانە بەتەواوی کۆتایی نەهاتووە.

تورکیا: دوو بژاردەمان لەبەردەستە لەگەڵ ئەمریکا، رێگەی سێیەم نییە


بڕیارە بەمنزیکانە، رێکس تیلەرسن سەردانی ئەنقەرە بکات. مژاری گەرمی گفتوگۆ عەفرین دەبێت. وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت، یان پەیوەندییەکانیان لەگەڵ واشنتن باشتر دەکەن، یاخود یانی بەتەواوتی دەیانپچڕێنن.

مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی "چیدیکە نامانەوێ گوێمان لە بەڵێن و پابەندبوونی دیکە ببێت، بەڵکو دەمانەوێ هەنگاوی کۆنکرێتی بنرێت و ئەم پرسەش لەکاتی سەردانی تیلەرسن دێنینە پێشەوە. چونکە پەیوەندییەکانمان لە ئاستێکی خراپدانل بۆیە یان ئەو پەیوەندییانە پەرەپێدەدەین، یانی بەتەواوی دەیانپچڕێنین، بژارەی دیکە نییە".

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.438 seconds