وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

عەبادی: عێراق بە بەهێزیی و یەکگرتوویی مایەوە

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 13/2/2018
حەیدەر عەبادی لە کوێت، فۆتۆ: AFP
حەیدەر عەبادی لە کوێت، فۆتۆ: AFP

رووداو - کوێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی کوێت بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی "سەرکەوتوو، بەهێز و یەکگرتوو مایەوە".

ئێوارەی رۆژی سێشەممە 13-2-2018، حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتارێکدا لە  کۆنگرەی نێودەوڵەتی کوێت بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، عێراق ئەمڕۆ سەرکەوتوو، و یەکگرتوو و بەهێزە، بەڵام "وێرانییەکی گەورە" بەهۆی داعشەوە دروستبووە. 

عەبادی گوتی "وێرانبوون تەنیا ژێرخان و دامەزراوە ئابوورییەکان نەگرتووەتەوە، بەڵکو کەرتی نیشتەجێبوونیشی گرتووەتەوە و لایەنی کەم 150 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی یاخود بەشێکیان وێران بوون".

بەپێی ئاماری رێکخراوی یونسێف-ی سەر  بە نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە 21 هەزار و 400 خانوو لە شاری موسڵ زیانیان بەرکەوتووە یاخود بە تەواویی وێران بوون. 

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، سوورن لەسەر ئەوەی کۆنگرەکە "مینبەرێکی راستەقینە" بێت بۆ پلان و خواستەکانیان. دەشڵێت، سێ دۆسیەی سەرەکی لەلایەن حکومەتەوە ئامادەکراون و پسپۆڕانی عێراقی و بانکی نێودەوڵەتی هاوکاربوونە لە ئامادەکردنی چوارچێوەیەکی گشتی دیاریکراو بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوە، بوژانەوە و هەڵسەنگاندنی وێرانکاری لە ناوچە ئازادکراوەکان و دەرفەتی وەبەرهێنانی گونجاو لە پارێزگاکانی عێراقدا.

پێش بەڕێکەوتنی بۆ کوێت، عەبادی رایگەیاند لە پلانیاندایە عێراق ببەنە نێو كۆمەڵەی وڵاتانی خاوەن ئابوورییە زلهێزەكان ناسراو بە كۆمەڵەی G20.

گرووپی 20، گرووپێکی پێکهاتووە لە وەزیرانی ئابووری و دارایی و بەڕێوەبەرانی بانکە ناوەندییەکانی بیست وڵاتی جیهان، کە بەهێزترین وڵاتانن و لە 85%ی ئابووریی جیهانیان لەدەستدایە.

نیشانەکردن : کوێت
2359 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

kawa | 21/05/2018 10:48:13 ص
dastxwosh bo shekareakat
 سلێمانی نیوەی رێگایە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مامۆستا جوتیار هەورامی | 21/05/2018 08:32:19 ص
حسبنا الله ونعم الوكيل،هەر ئەوەندە
تەرمی پیاوە ونبووەکەی دهۆک دۆزرایەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 21/05/2018 07:56:25 ص
ده‌ست خۆش كاك ڕێبوار بۆ شیكردنه‌وه‌كه‌ت، به‌كورتی حه‌ز ده‌كه‌م تێبینی خۆم بخه‌مه‌ روو، له‌ عیراق و ده‌ڤه‌ری سه‌وز ئێران باڵاده‌سته‌ ئه‌وانه‌ی...
Rebwar | 21/05/2018 08:12:10 ص
Dastxosh
حیزبەكانی سلێمانی لەكوێ هەڵەیان كرد؟
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Azad Azad | 21/05/2018 07:11:24 ص
سه‌رچه‌م ته‌زویر و دزی ده‌نگ و ئاژاوه‌ی ناو ماڵی كورد و عیراق ئیتڵاعاتی ئێرانه‌ نه‌زیاد نه‌كه‌م.
30 هەزار شیعە دەنگیان بە لیستێكی مەسیحی داوە
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێگەیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن دەدۆزرێتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

رێگەیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردن دەدۆزرێتەوە

بێ بەکارهێنانی دەرمان و نەشتەرگەری زۆرتر
ئەگەر منداڵی قەڵەوتان هەیە نەریتی ژیانتان بگۆڕن! 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەگەر منداڵی قەڵەوتان هەیە نەریتی ژیانتان بگۆڕن!

رێکخراوێکی ئەڵمانی هەنگاوەکان رووندەکاتەوە زۆرتر
زۆر شوشتن زیان لە قژ دەدات 14 کاژێر لەمەو بەر |

زۆر شوشتن زیان لە قژ دەدات

قژی لوول و خاو بە راددەی جیاواز پێویستیان بە زۆرتر
0.515 seconds