وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

سعودیە ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی یەكەم گەشت بۆ هەولێر دەكات

لەلایەن نەهرۆ محەممەد 14/3/2018
فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فڕۆكەوانیی ناس -ی سعودیە
فڕۆکەیەکی کۆمپانیای فڕۆكەوانیی ناس -ی سعودیە

رووداو ـ هەولێر

سەرۆكی جێبەجێكاری کۆمپانیای فڕۆكەوانیی ناس رایگەیاند، ئامادەكاریی دەكەن بۆ ئەنجامدانی یەكەم گەشت بۆ شاری هەولێر لە هەرێمی كوردستان.


بەندەر بن عەبدولڕەحمان موهەننا، سەرۆكی جێبەجێكاری کۆمپانیای فڕۆكەوانیی ناسی سعودیە لە لێدوانێكی رۆژنامەڤانیدا گوتی: "یەكەم گەشتی نوێی فڕۆكەوانیی ناس لە شاری جەددەوە دەستپێدەكات بۆ خزمەتكردنی ئەو عەمرەكارانەی دەیانەوێ سەردانی شاری مەككە و مەدینە بكەن."

موهەننا گوتیشی: "ئامادەكاریمان دەستپێكردووە بۆ ئەنجامدانی گەشتی راستەوخۆ لە شاری جەددەوە بەرەو شاری هەولێر، وەكو یەكەم گوێزەرەوەى ئاسمانیی سعودیە لەو رۆژەی كۆمپانیای فڕۆكەوانی ناسی سعودییە گەشتەكانی بەرەو عێراق دەستپێكردووەتەوە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو، بەو پێیەی فڕۆكەوانیی ناس یەكەم كۆمپانیای فڕۆكەوانیی بوو دوای 27 ساڵ دابڕان گەشتە ئاسمانییەكانی بەرەو عێراق دەستپێكردەوە، یەكەم گەشتیش لە چەند رۆژی داهاتوو بۆ شاری هەولێر ئەنجامدەدات."

فڕۆكەوانیی ناس كۆمپانیایەكی فڕۆكەوانیی نیشتمانیی سعودییە و 30 فڕۆكەی جۆری ئێرباس  (A320)ی هەیە و هەفتانەش زیاتر لە هەزار و 100 گەشت دەكات.

دوای 27 ساڵ دابڕان لەنێوان عێراق و سعودییە لە 19ی تشرینی یەكەمی ساڵی رابردوو فڕۆكەیەكی سەر بە هێڵی شاهانەی سعودییە كە شاندێكی باڵای سعودییەی هەڵگرتبوو لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا نیشتەوە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جگەرەکێشان کار لە بینایی دەکات 8 کاژێر لەمەو بەر |

جگەرەکێشان کار لە بینایی دەکات

پێکهاتەیەکی جگەرە لەسەر تۆڕی چاو دەنیشێت زۆرتر
تاکسییەکەی یاریزانانی کورد 19 کاژێر لەمەو بەر |

تاکسییەکەی یاریزانانی کورد

یاریزانی کورد لەرووی رۆشنبیرییەوە زۆر هەژارە زۆرتر
پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە 22 کاژێر لەمەو بەر |

پەیوەندی زیاتر لەنێوان قەڵەوی و رەبۆ دەبینرێتەوە

بە زیاتر لە رێگایەک لوولەکانی هەوا تەسکدەکاتەوە زۆرتر
0.359 seconds