وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

عێراق

خەڵکی موسڵ متمانەیان بە حکومەتی عێراق نەماوە

لەلایەن هونەر ئەحمەد 17/4/2018
لە نەینەوا بانگەشە لەنێو خانووە رووخاوەکاندا دەکرێت

رووداو - موسڵ

کاندیدەکان لەلای راستی موسڵ لەسەر دیوار و خانووە رووخاوەکان دەستیان بە بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە و بەڵێنی نۆژەنکردن و باشکردنی بژێوی ژیانی خەڵکی دەدەن. بەڵام نەبوونی ئاو و کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی ژیان، کارێکی ئەوتۆی کردووە، رازیکردنی خەڵکی موسڵ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کارێکی قورس بێت. 

تەڵعەت حیکمەت، دانیشتووی موسڵ دەڵێت "لەسەدا یەک باوەڕم بە کاندیدەکان نییە، بچووکترین مافەکانی خۆمان وەرنەگرتووە نە ئاو، نە کارەبا و نە پسولەی خۆراکمان نییە، من خۆم کارمەندبووم، چوم کارتی دەنگدان دەربکەم، گوتیان تۆ ناوت نییە".

موسڵ یەکێکە لە گەورەترین پارێزگاکانی عێراق، لەم شارەدا دوو ملیۆن و 250 هەزار دەنگدەری تێدایە، بەڵام تەنها 900 هەزار کەس ناویان هاتووەتەوە و مافی بەشداریکردنیان پێدراوە.

فارس محەممەد، دانیشتووی موسڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "خەڵکێکی زۆر کە پشتیان هەبوو توانیان وەریبگرنەوە، ئەوانەشی نیانە ناتوانن وەریگرن، ئیدی نازانم دەنگەکانمان دەدزن یان یاری بەدەنگەکان دەکەن". 

رۆژانە خەڵکێکی زۆر بۆ دۆزینەوەی ناوەکانیان سەردانی ئۆفیسی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی موسڵ دەکەن، بەڵام هەوڵەکانیان بێ سوودە و بەڵێنیان پێدەدرێت پاش هەڵبژاردن کێشەکانیان بۆ چارەسەربکرێت.

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەکارییەکانی خۆی دەستپێکردوە، هەزار کارمەندی لە راهێناندایە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن.

دەشڵێن، کێشە و گرفتەکان لەتوانای ئەوان گەورەترە و بەهۆی بەربەستە ئەمنییەکانیشەوە نەتوانراوە نەهاتنەوەی ناوی زیاتر لە 50%ـی خەڵکی موسڵ چارەسەر بکرێت.

فەرحان کیکی، بەرپرسی راگەیاندنی کۆمیسیۆن لە موسڵ بە رووداوی راگەیاند "دابەشکردن لە مانگی ئادارەوە دەستیپێکردوە، تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، ژمارەکەش گەیشتووەتە قۆناخێکی باش، بۆ دەنگدەرانی موسڵ تاوەکو ئێستا نزیکەی 900 هەزار کارت دابەشکراوە لەگەڵ هەندێ لەو کارتانەی لە ناوچەی ئاوارەکان نوێکراونەتەوە".

لەتۆماری دەنگدەرانی موسڵدا بەهەزاران کارتی دەنگدان وەرنەگیراونەتەوە، لەکاتێکدا نزیکەی پێنج هەزار کەس بێ سەروشوێنن و  چوار هەزار تەرم هێشتا لەژێر خانووە رووخاوەکانی موسڵدان، گومانیش دەکرێت ناوی هەندێک لە چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش هاتبێتەوە. 


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.297 seconds