وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

ئێران وەك دراوسێی ئیسرائیل

لەلایەن عارف قوربانی 17/7/2017
عارف قوربانی
عارف قوربانی

لە دروستكردنی دەوڵەتی ئیسرائیلەوە تا رووخانی شای ئێران، سەرەڕای ناڕەزایەتی جیهانی ئیسلامی لە قبوڵكردنی دەوڵەتی جوو، ئێران یەكێك بوو لەو وڵاتانەی ناوچەكە كە پەیوەندییەكی بەهێزی سیاسی و ئابووری و تەنانەت پەیوەندیی سەربازیشی لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە. جگە لە پێویستییەكانی تری پەیوەندیی نێوانیان، ترس لە هەژموون و پێگەی عەرەب و یەكێتیی سۆڤیەت خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوولایان بوو. بەڵام لە هاتنە سەر حوكمی كۆماری ئیسلامییەوە هاوكێشەكان گۆڕان، بەهۆی پشتیوانیی ئێران لە مقاوەمەی (فەلەستینی و حیزبوڵڵای لوبنانی)، پەیوەندییەكانی تاران و تەلئەبیب بەشێوەیەكی خێرا گۆڕا و لەو كاتەوە نەك هەر ناكۆكن بە یەكتری، بەڵكوو وەك دوژمنی ستراتیجی لەیەكتر دەڕوانن. 

هەرچەندە لە جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێراندا، بەهۆی ئەو گەمارۆیەی جیهان خستبوویە سەر ئێران و بە پێچەوانەشەوە بەرەیەكی پشتیوانی بەرفراوانیان بۆ پڕچەككردنی عێراق پێكهێنابوو، ترس لە بەهێزبوونی سوپای عێراق و بەرەی عەرەبی، كە لەیەك كاتدا مەترسی بوو بۆ ئیسرائیلیش، بەشێوەی نهێنی پەیوەندییەكانی نێوان تاران و تەلئەبیب دۆخێكی تری بەخۆوە بینی و دەوڵەتی ئیسرائیل كۆمەكی سەربازیی بە ئێران دەكرد لە دژی عێراق، بەهۆی ئیسرائیلەوە ئێران دەستی گەیشت بە بەشێكی زۆر لەو چەكە پێشكەوتووانەی ئەو سەردەمەی ئەمریكا. بەڵام ئەم هەماهەنگییە لەگەڵ كۆتایی شەڕی عێراق ئێران كۆتایی هات و نەبووە خاڵێكی بەهێز بۆ رەواندنەوەی مەترسییەكانیان لە یەكتری.

ئێران و ئیسرائیل وەك جوگرافیا لێك دوورن، بەڵام تەكنەلۆژیای سەربازیی ئسرائیل مەترسی لەسەر ئێران هەیە و پەرەپێدانی مووشەكە دوورهاوێژەكانی ئێران و ئەگەری دەستڕاگەیشتنی بە چەكی ئەتۆمی، هەڕەشەكانی ئێرانیشی لەسەر ئیسرائیل زیاتر كردووە. هەرچەندە رێككەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی جۆرێك دڵنیایی دروستكردووە لەوەی ئێران نەتوانێ پەرە بە كوورە ئەتۆمییەكانی بدات، بەڵام ئێستا ئێران لە كورتكردنەوەی جوگرافیادا خەریكە مەترسی دەخاتە سەر ئیسرائیل، واتا ئەگەر لەڕووی تەكنەلۆجیای سەربازییەوە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی توانیبێتی بەر بە پێشكەوتنی توانای سەربازیی ئێران بگرێت بەوەی چەكەكانی نەگەنە ئیسرائیل، ئێستا لە رێگەیەكی ترەوە دووریی مەودای نێوان ئیسرائیل بۆ ئێران كورتتر دەبێتەوە.

ئەو رێگە وشكانیەی ئێران چەندین ساڵە كاری بۆ دەكات و یەكێك بووە لە ئامانجەكانی شۆڕش كە ئێران و عێراق و سووریا و لوبنان پێكەوە دەبەستێتەوە، ئێستا سیناریۆی داعش خەریكە ئێران لەو ئامانجە نزیك دەكاتەوە. لە دوای كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق، واشنتن گۆڕەپانی عێراقی بێ‌ پاسەوان بۆ ئێران بەجێهێشت و دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و بەهۆی شەڕی سێ‌ ساڵەی دژ بە داعشەوە، چ بەهۆی حەشدی شەعبی وەك بەشێك لە ستراتیجیەتی شیعە لە ناوچەكە و هەروەها بەهۆی ئامادەیی راستەوخۆی سوپای قودس لە شەڕەكەدا، ئێران رێگا وشكانیەكەی، بەبێ‌ بوونی هیچ لەمپەرێك لە ئێرانەوە بۆ عێراق و بۆ سووریا دەستەبەر كرد. 

ئێستا رۆژانە دەبیستین یەكەی تایبەت بە سوپای قودسی ئێرانی لەناو خاكی سووریا ئەركی تایبەت جێبەجێ دەكەن. كەواتا وەك قۆناغی یەكەم كشانەوەی ئەمریكا ئێرانی پەلكێشی عێراق كرد، شەڕی داعش ئێرانی گەیاندە سووریا و بە ئاسانی لە سووریاشەوە دەگاتە لوبنان. لەناو خاكی سووریا لە بەرزاییەكانی جۆلان و لەناو خاكی لوبنانیشەوە راستەوخۆ ئێران دەبێتە دراوسێی ئیسرائیل و دەتوانێ‌ بە ئاسانی ئامانجەكانی دژ بە ئیسرائیل بپێكێت. ئەمەش ئەو تەڵەیەیە كە دواجار بەپێی ئێراندا دەتەقێ‌.

ئەوەی مەبەستمە لەم وتارەدا ئەوەیە كە ئەمریكا زۆر لە مێژە دەیەوێ‌ رۆڵی ئێران لاواز بكا و سوپای ئێران بچووك بكاتەوە. پێویستی بەوەیە شەڕێك لەگەڵ ئێران بكات، بەڵام لە دوای شەڕی ئەفغانستان و عێراق، وەرگرتنی بڕیار بۆ شەڕ لەگەڵ ئێران هێندەی خودی شەڕەكە قورسە. واشنتن چەندین ساڵە كار لەسەر ئەوە دەكات وێنای ئێران وەك مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمركا پیشانی كۆمەڵگەی ئەمریكی بدات، هەوڵیداوە ناكۆكی و كێشەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی دۆستی ئەمریكا گەورەتر لە قەبارەی خۆی وێنا بكات، ئێران بكات بە دێوەزمەیەكی گەورە لەپێشچاوی هاوپەیمانەكانی و خەڵكی ئەمریكا. بۆ ئەم مەبەستە و گەیشتن بەو ئامانجە كە شەڕی ئێرانە، پێویستی بە گەورەكردنی زیاتری ئێرانە. دەیەوێ‌ ئێران پەلبهاوێت بۆ زۆرترین ناوچەكانی دەوروبەری و ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسیی زیاتر لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە و بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا و دۆستەكانی.

ئەم سیناریۆیە لە كشانەوەی ئەمریكاوە لە عێراق دەستپێدەكات، سەرەتا ئێرانی پەلكێش كردە ناو عێراقەوە، هێنانی داعش بۆ ناو عێراق، ئێرانی زیاتر پەلكێش كرد بەرەو قووڵایی و ناوچە سنوورییەكانی سووریا. بەمەش ئێرانی خستە سەر كەڵكەڵەی بەدیهێنانی ئامانجەكەی لە پێكەوە بەستنەوەی هیلالی شیعی. بەبەرچاوی مانگە دەستكردەكانی ئەمریكاوە فەرماندە و بەرپرسان و یەكە تایبەتەكانی سوپای پاسداران لە عێراق تەراتێنیانە، هەڵكشان بۆ سووریا و، ئەمریكا لە ئاسمانەوە هاوكاریی پێشڕەوییەكانی ئەو سوپایەی دەكرد كە ئێران لەژێر پەرچەمەكەیدا خۆی حەشار دابوو، لە سووریاش ئاگای لە جموجوڵی رۆژانەیانە، تەنانەت لە سووریاشەوە بۆ لوبنان. 

ئەمریكا ئەوەی دەوێ‌، پێویستی بەوەیە سوپای پاسداران بگاتە سووریا و لوبنان، چاوپۆشی لەوەش دەكات سبەینێ‌ ئێران كاروانی سەیارەی بارهەڵگری پڕ لە مووشەك لە تارانەوە بەڕێگەی وشكانیدا بگەیەنێتە دەستی حیزبوڵڵای لوبنان و رۆژانە شارەكانی ئیسرائیل مووشەكباران بكرێن. چونكە تەنها لە حاڵێكدا دەتوانێ‌ كۆمەڵگەی ئەمریكی ئامادە بكات بۆ بڕیاردان لە شەڕی دژ بە ئێران، كە مەترسییەكانی ئێران راستەوخۆ بگەنە نێو ماڵی ئیسرائیل، چونكە بەشی زۆری ناوەندەكانی بڕیاری ئەمریكا، لەژێر هەژموونی لۆبی جووەكاندان. ئەمریكا پێویستی بەوەیە ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی لە دوای هاتنە سەر حوكمی كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسەر دەوڵەتی ئیسرائیل هەن، لە هەڕەشەوە بكرێن بە كردار، واتا تەنها لە گوتاردا خوازیاری مەرگ بەر ئیسرائیل نەبن، بەڵكوو دەبێت بە كردەوە مەرگ بۆ ئیسرائیلییەكان بچێنن كە لە دید و ستراتیژی ئەمریكادا چاندنی تۆوی مەرگ بۆ جوو، مەرگی تارانی بەدواوە دەبێت. 

کۆمێنتەکان

 
احمد حسن زێڕۆ | 17/7/2017
ده‌ستخۆش قوربانی .. ئه‌مریكا له‌ مێژه‌ ئه‌ودوو كه‌له‌بابه‌ به‌خێو ده‌كا و ڕاهێنانی شه‌ڕیان پێده‌كا هه‌موو ئامانجی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یه‌ ئاگری شه‌ڕی گه‌وره‌ی سونه‌و شیعه‌ خۆش بكا كه‌ ده‌مێكه‌ داگیرساوه‌ ئه‌وان كار له‌سه‌ر هاوسه‌نگی هێزده‌كه‌ن كامه‌ لا به‌هێز بێ لاكه‌ی تر به‌هێزده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ك ئاگره‌كه‌ سوته‌مه‌نی كه‌ موسلمانن زیاتر بوێ له‌لاكه‌ی تر چه‌كی خۆیان ساغ بكه‌نه‌وه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ وێرانكردنی ژێرخانی ئابووری هه‌ردوو لای شه‌ڕكه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا به‌كه‌یفی خۆیان مه‌رجه‌كانیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر گه‌لانی ناوچه‌كه‌ پێغه‌مبه‌ریش ( د.خ) ئاماژه‌ی به‌و شه‌ڕه‌ گه‌وره‌یه‌ كردووه‌ كه‌ ڕوده‌دات له‌ نێوان ولاتانی سوننه‌و ولاتانی شیعه‌ كه‌ ئه‌مریكا پشتگیری سوننه‌كان ده‌كات و روسیاو شوعیه‌ت پشتگیری شیعه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئێستا ئه‌م پشتگیریه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا به‌ گوێره‌ی پێشبینی زانایان بۆ شیكردنه‌وه‌ی فه‌رموده‌كه‌ سوننه‌ سه‌رده‌كه‌وێ .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دڵشاد | 17/04/2018 08:16:25 ص
به قه‌ولی کۆریس کۆچیرا ، حیزبه کوردیه‌کان هه‌ر یه‌که و بە شوعارێک دێنه مه‌یدانی خه‌بات و پێیان وایه دوژمنانی کورد به پێی شوعار هەڵس و که‌وتیان له گەڵ...
خالد احمدی
خالد احمدی | 18/04/2018 09:13:24 ص
سپاس بۆ لێکدانەوەکەت دەتوانین بۆ زانیاری زیاتر سەردانی کتێبی توتالیریزم نووسینی هانا ئاڕێنت بەکەن کە کاک حەمە رەشید زەحمەتی کێشاوە وەریگێڕاوەتەوە...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (3)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)
Ayub dara | 17/04/2018 12:50:13 م
وه لا شتيكي سه يره ههههههه
ناوبژیوانی ڤیدیۆیی یاریزانانی لە ژووری خۆگۆڕین گەڕاندەوە ناو یاریگە
| 17/4/2018 | (1)
Khoshi tahir | 16/04/2018 11:46:00 ص
ده ستىت خوش و هه ربژى به ريز كاك عارف قوربانى
ره شید | 17/04/2018 06:06:29 ص
نوسینی داکیومینتاری و نووسینی رومان له سه رئه نفال و نه هامه تیه کانی گه لی کورد دروستکردنی فیلمی سینه مایی و تیکوشانی ئه ده بی یه کیک له ریگه هه ره...
 شەش كتێبی عارف قوربانی بە ئینگلیزی بڵاودەكرێنەوە
| 16/4/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەوانەی لە هاوژینەکانیان جیادەبنەوە زۆرتر جەڵتە لێیان دەداتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی لە هاوژینەکانیان جیادەبنەوە زۆرتر جەڵتە لێیان دەداتەوە

توێژینەوەیەکی سویدی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوی دوێنێ کاژێر 10:04 |

رێکخراوی "فوودوۆچ": کۆکاکۆلا بووەتەهۆی زیادبوونی قەڵەوی و شەکرە

کۆکاکۆلا: تەنیا بانگەشەمان بۆ خواردنەوە زۆرتر
پارتی: دەمانەوێت بە هێمنی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین دوێنێ کاژێر 03:15 |

پارتی: دەمانەوێت بە هێمنی بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لەبارەی هەڵبژاردن زۆرتر
0.375 seconds