وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

لە یەکەم وڵاتی عەرەبی پشتیوانی بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیێندرا

لەلایەن رووداو 17/9/2017
19489 ژمارەی بینین

رووداو - بەیروت

لە یەکەم وڵاتی عەرەبی و لە نێوجەرگەی بەیروتی پایتەختی لوبنان، رۆژی یەکشەممە 17-9-2017 بە بەشداری سەتان کوردی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئاهەنگێک بۆ پاڵپشتی لە گشتپرسیی باشووری کوردستان بەڕێوەچوو.


رەنجە جەمال، نێردراوی رووداو لە بەیروت رایگەیاند: "لە گۆڕەپانی شوهەدا لەنێو جەرگەی شاری بەیروت، کوردانی لوبنان کە لە پارچەکانی کوردستانەوە روویان لەو وڵاتە کردووە، کەرنەڤاڵێکیان بۆ پاڵپشتی لە گشتپرسیی باشووری کوردستان رێکخست".

بەگوتەی نێردروای رووداو، نزیکەی 40 هەزار کوردی رەسەن لە لوبنان دەژین و ماوەی چەندین ساڵە باوک و باپیرانیان لەوێ نیشتەجێبوونە. هاوکات نزیکەی 250 هەزار ئاوارەی کورد لە رۆژئاوای کوردستانەوە روویان لەو وڵاتە کردووە. ئەمڕۆش ئەوان هاتن و لە گۆڕەپانی شوهەدا کۆبوونەوە، بۆئەوەی پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن و جەختیان کردەوە کە لێرەوە دڵیان بۆ کوردستان لێدەدات.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

1.532 seconds