وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

راوێژكارێكی ئەسەد: لە رووسیا تێگەیشتووین كە هێرشی ئەمریكا دووبارە نابێتەوە

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 19/4/2017
سووریا و هاوپەیمانەکانی لە هەموو كاتێك زیاتر بەهێزترن
سووریا و هاوپەیمانەکانی لە هەموو كاتێك زیاتر بەهێزترن

رووداو- هەولێر

راوێژكاری بەشار ئەسەد ئاشكرای دەكات هێرشەكەی ئەمریكا ئامانجی سیاسی هەبووە نەك سەربازی و دەڵی:" لە بەرپرسانی سووریا تێگەیشتووین كە هێرشی ئەمریكا دووبارە نابێتەوە".


بوسەیینە شەعبان، راوێژكاری سیاسی و راگەیاندنی بەشار ئەسەد سەرۆكی سووریا لە هەڤپەیڤینێكی تەلەڤزیۆنی رایگەیاند: "ئامانجی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكەی سەربازی شەعێران سیاسی بوو نەك سەربازی ، رووسیا لەگەڵ سووریا دژی ئەو هێرشە دووژمنكارانە وەستانەوە".

بوسەیینە شەعبان گوتی: "سووریا و هاوپەیمانەكانی رووسیا، ئێران و حیزبوڵڵا لە هەموو كاتێك زیاتر بەهێزترن ، لەكاتی هێرشەكەی ئەمریكاش بەرپرسانی رووسیا لە پاڵ سووریا وەستانەوە ئەوەی لێیان تێگەیشتین كە رێگا بە دووبارە بوونەوەی هێرشی هاوشێوەی شەعێران نابێتەوە".

ئەو راوێژكارەی ئەسەد ئەوەشی روونكردنەوە كە پسپۆڕانی رۆژئاوا جەختیان كردووەتەوە بۆ ئەوان كە چەكی كیمیایی لە خانشێخۆن بەكار نەهاتووە ، بەڵكو ئەم بابەتە پلان بۆ دانراوبووە.

كاژێر 20:00ـی رۆژی هەینی 7-4-2017، بەكاتی ئەمریكا و دوای بڕیاری دۆناڵد ترەمپ، هێزەكانی ئەمریكا بە نزیكەی 59 مووشەكی تۆماهۆك هێرشیانكردە سەر بنكەی فڕۆكەوانی شوعەیرات، كە پێش چەند رۆژێك لەو بنكەیەوە هێرشی كیمیایی كرایە سەر هاووڵاتیانی سیڤیل و ئەمریكا دەڵێت "ئەو هێرشە لەلایەن هێزەكانی رژێمی سووریاوه ئەنجامدراوە‌".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن 5 کاژێر لەمەو بەر |

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن

پەیامێک لەبارەی هێرشی هێزە عێراقییەکان و رەوشی زۆرتر
فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت

لە هەوڵدایە بۆ دەرکردنی پڕۆژەبڕیارێک لە زۆرتر
0.937 seconds