وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

راوێژکارێکی ئەردۆغان: پێویست ناکات دژی گشتپرسی هیچ هەنگاوێک بگرینەبەر

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 19/9/2017
گفتوگۆی مەجید نیزامەدین گلی، بەرپرسی نووسینگەی رووداو لە نیویۆرک و ئیلینو چەڤیک، گەورە راوێژکاری ئەردۆغان

رووداو - نیویۆرک

لە وەڵامی پرسیارێکی تۆڕی میدیایی رووداودا لەبارەی گشتپرسیی باشووری کوردستان، ئیلینو چەڤیک، گەورە راوێژکاری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پێویست ناکات تورکیا هیچ هەنگاوێکی سەربازی و ئابووری دژی کوردستان بگرێتەبەر.

لە وەڵامی ئەوەش بۆچی ئەنجامدانی پرۆسەکە دەبێتە کابووس و کێشەیەکی گەوەرە، ئیلینو چەڤیک دەڵێت: :سیناریۆکە زۆر روونە، حکومەتی ناوەندیی عێراق ئەمە قبوڵ ناکات، ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە ببێتە شەڕی نێوخۆ لە عێراق و هێزە شیعەکانی حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر کورد. ئێرانیش بەهەمانشێوە. من دەتوانم دڵنیات بکەمەوە کە ئێمە دەزانین ئێران چۆن ئیشدەکات، دەکرێت کێشەی گەورە لە ناوچەکە دروستبێت، نیگەرانیی زۆر لەسەر ئەمە هەیە".

رووداو: سەبارەت بە گشتپرسیی کوردستان، ئەم هەڵوێستە تووندەی ئەردۆغان و سەرکردایەتیی تورکیا بۆ؟ 

ئیلینو چەڤیک: لەبەرئەوەی تورکیا هەستدەکات ئەمە دەبێتە کابووسی سیناریۆیەک، بۆ کوردەکانی عێراقیش بەهەمانشێوە هەروەک چۆن بۆ خەڵکانی دیکەش وادەبێت. ئێمە هەستدەکەین عێراق دەستکەوتی زۆری لە چەند ساڵی زۆری رابردوودا، واتە لە ساڵی 2003ـەوە بەدەستهێناون، ئەمانەش دەستکەوتی رەوان. خەڵکی کورد شایستەی ئەو دەستکەوتانەن. ئێستا ئێمە هەستدەکەین لەماوەی شەوێکدا ئەم دەستکەوتانە لەدەست دەچن، ئێمە دژی ئەوەین لەبەرئەوەی ئێمە هەستدەکەین ئەوە دەکرێت ببێتە کێشەیەکی گەورە لە ناوچەکەدا، کە بە راستیی زیان بە کوردی عێراق دەگەیێنێت.

رووداو: دەتوانی روونی بکەیتەوە کابووسەکە چییە؟ سیناریۆکە کامەیە؟ 

ئیلینو چەڤیک: سیناریۆکە زۆر روونە، حکومەتی ناوەندیی عێراق ئەمە قبوڵ ناکات، ئێمە ترسی ئەوەمان هەیە ببێتە شەڕی نێوخۆ لە عێراق و هێزە شیعەکانی حەشدی شەعبی هێرش بکەنە سەر کورد، ئێرانیش بەهەمانشێوە، من دەتوانم دڵنیات بکەمەوە کە ئێمە دەزانین ئێران چۆن ئیشدەکات، دەکرێت کێشەی گەورە لە ناوچەکە دروستبێت، نیگەرانیی زۆر لەسەر ئەمە هەیە.

رووداو: بەڵام کورد پێیان وانییە ئەو هەموو نیگەرانییە هەبێت و دەڵێن ئێمە کاری لەسەر دەکەین.

من لەڕاستیدا تێناگەم بۆچی ئەوان هەست بەو نیگەرانییانە ناکەن، چونکە هەڕەشەی زۆر جددی هەن، کوردستان هێشتا ئیدارەیەکی یەکگرتووی دروست نەکردووە، سلێمانی بە رێگایەکدا دەڕوات، هەولێر و دهۆک بە رێگایەکی دیکەدا دەڕۆن، ئەمە واقیعی هەرێمەکەیە، ئەگەر هەر کەس بە من بڵێت ئیدارەیەکی یەکگرتوو لە کوردستانی عێراق هەیە، ئەوا من پێموایە لە هەسارەیەکی دیکە دەژیت. 

رووداو: ئایا ئەوە هۆکارێکی باشە بۆئەوەی دەوڵەت دروست بکرێت؟ بەوەی ئیدارەیەکی یەکگرتوو هەبێت و دامەزراوەی بەهێزتر هەبێت؟

ئیلینو چەڤیک: ئێوە چۆن دەتوانن ئەوە بکەن، بەرلەوەی هەر کارێکی دیکە بکەن مەشقەکانی ماڵەوەتان ئەنجام بدەن.

رووداو: بەڵام دەڵێن یەکەمجار دەوڵەتەکە دروست بکرێت و دواتر مەشقەکانی ماڵەوە ئەنجام دەدرێن؟

ئیلینو چەڤیک: هیچ وڵاتێک ئەو هەڕەشانەی نەبوون کە ئێستا هەرێمی کوردستان دروستی کردوون. 

رووداو: دەمەوێت دواییم پرسیا بکەم، واتە هۆکاری رەتکردنەوەی تورکیا بۆ ئەوە شتانە دەگەڕێتەوە کە لە هەرێمی کوردستان روودەدەن نەک ئەوەی ئێوە هەست دەکەن کە لەوانەیە کورد لە تورکیا ئیلهامێکی گەورەتریان بۆ دروست ببێت، ئەوە دروستە؟

ئیلینو چەڤیک: ئێمە هەست بەوە ناکەین کە کوردی تورکیا، .... تورکیا خاڵی سەرنجڕاکێشانە، تەنانەت بۆ کوردەکانی عێراقیش.

رووداو: دواجار تورکیا چی دەکات بۆئەوەی رێگری لە سەربەخۆیی کوردستان بکات، تورکیا هیچ هەنگاوێکی سەربازی یان ئابووری دژی کورستان دەنێت؟

ئیلینو چەڤیک: پێویست ناکات تورکیا هیچ شتێک ئەنجامبدات، هەموو ئەو شتانەی کە کراون بەسن.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ناسر | 20/11/2017 08:56:03 ص
جیا بوونەوە پێویست بە یاسا ناکات.
کوردسرائیل | 20/11/2017 10:30:58 ص
شەکری خوارد ،نوێنەری کوردی تیا نیە و بڕیارەکەش سیاسیە
دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری کۆتایی لەبارەی گشتپرسی دەرکرد
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Azad Azad | 20/11/2017 10:12:50 ص
كه‌ركوك له‌ لایه‌نی هه‌ڤاڵانی ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ریه‌وه‌ فرۆشراوه‌ وه‌ ئێستاش كه‌ركوك داكیر كراوه‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت شه‌رعیه‌ت ساز كه‌ن بۆ داكیر...
ئەحمەد عەسکەری: یەکێتی لە دەرەوەی کەرکووک بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجوومەن ناکات
| 10 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 17/11/2017 01:38:58 م
ده ستتان خوش ، من پرسیاریک له جه نابت و خوینه رانی به ریز ده که م له کامه ولاتی موسولمان له جیهاندا توزقالیک ریز له دیموکراسی و رای گشتی خه لک وه...
كةتةلونيا | 19/11/2017 09:39:10 م
ماموستا سلام ؟ پرسيار ئةوةية .... أوروپا بة حساب ديموكراتيةت ليي دةچورى ؟ بو هةزمي ( ريفراندومةكةى ) كةتةلونيا ناكات ؟؟؟؟؟ كةواتة مةسةلةكة توزيك ورد...
رۆژهەڵاتی ناوین هەزمی ریفراندۆم ناكات
| 17/11/2017 | (2)
مةملةكةتى پياوةتى | 16/11/2017 08:10:56 ص
مةحالة سةركةوتن بة بي تاقيكردنةوة و پاكسازى !!!! ، نةبووة و نابيت !!!، ئةم گولةش كة حساب نةكرا ، هةر ئةو حةكةمة نا دادپةروةرانة ، هةر بة نادادپةروةرى...
هادي | 19/11/2017 07:00:22 م
کاك كاوە دەست خۆش ..لەدايك بووني دەوڵەتي كوردي بە عەرەبي پێی ئەڵێن (محاض) یاخود ژان یان ژانێکي قورسي ئەوێت كاك كاوە لە سايکس بیکۆوە حەکەمەكان عادل...
گۆڵەکەی بارزانی!
| 16/11/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە لە کۆریای باشوور دەرکەوتەوە

ئەوە یەکەم حالەتی دەرکەوتنەوەی ئەو ڤایرۆسەیە زۆرتر
مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان هەیە 7 کاژێر لەمەو بەر |

مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکان هەیە

رێوشوێنەکانی پاراستنی خاوێنی جێبەجێ ناکرێن زۆرتر
ڤایرۆسی کوشندەی 10 کاژێر لەمەو بەر |

ڤایرۆسی کوشندەی "ماربێرگ" لە ئۆگەندا بڵاودەبێتەوە

دەبێتەهۆی تای خوێنبەربوون زۆرتر
0.391 seconds